میرنشینی مەلکشی
میرنشینی مەلکشی (بە کوردیی باکووری: Mîrketiya Melkişî؛ سەدەی ١٣–١٦٦٣)[١] میرنشینێکی سەربەخۆی کوردی بوو کە لە سەدەی ۱۰زایین دامەزراوە لە لایەن پاشا مەلکیشۆی ھەزەبانی نەوەی پاشا ئەبووھێجا موسەک کوڕی چەکۆی ھەزبانی فەرمانڕەوای ھەزەبانی ھەولێر،[١] قەڵا و ناوچەی چەمشگەزەک کە لە نێوان مازگێرد، پێرتاگە و ساغماندا بووە پایتەختی ئەم شانشینە بووە.[٢] دانیشتووانی میرنشینەکە پێکھاتووی موسڵمان و نا موسڵمانیش بووە،[٣] و جگە لەوەش دانیشتووانێکی بەرچاوی کوردی عەلەوی ھەبووە کە بەھۆی خۆبەڕێوەبەری لەژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا گەشەیان کرد و فراوانتر بوون، ئەمە سەرەڕای دژایەتی عوسمانییەکانیش بەرامبەر بە کەمینەکان.[٤] بەپێی شەرەفنامە، فەرمانڕەواکانی سەدەی ١٢–١٣ی میرنشینەکە لە نەوەی میر مەلکیش ناوێک بوون و ھەمیشە فەرمانڕەوای خۆماڵیان ھەبووە و بە وڵاتەکیان دەڵێن کوردستان.[٥]
مەلکیشییەکان بە بڵباسیش ناسراون لە کوردانی ھەزەبانی دێرینن، میر بەھادین خەلیل کوڕی محەمەد کوڕی مەلکیشۆ فەرمانڕەوای سوپای ئەیووبی بووە و فەرمانڕەوای شاری دیمەشق و قاھیرە بووە، ھەروەھا میری فەخرەدین محمد و میر ئەسعەد و عزەدین مەلکیشی لە سەرکردەکانی ئەیووبی بوون، ھەروەھا میر وەھسوزان مەلکیشی لە سەرکردە دیارەکانی سوڵتان سەڵاحەدین بووە.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا Ünal (1999).
- ^ van Bruinessen & Boeschoten (1988).
- ^ Uzun (2017).
- ^ Gezik (2021).
- ^ Aydin، Suavi (2020)، «A Survey of the Roots and History of Kurdish Alevism: What are the Divergences and Convergences between Kurdish Alevi Groups in Turkey?»، Kurdish Studies، Vol. 8, no. 1، CEEOL، pp. 17–42، doi:10.33182/ks.v8i1.551
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |