میرنشینی شرڤان

میرنشینێکی کوردی بوو لە باکووری کوردستان

میرنشینی شرڤان[١] (ساڵی ١٨٤٠ەکان؛ بە کوردیی باکووری: Mîrektiya Şêrwanê) شێروان یاخود شیرڤان، میرنشینێکی کوردی بوو کە لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی ئەییووبی لە دەوروبەریی شاری شرڤان دامەزرا. دامەزرێنەری شرڤان، ئەمیر حەسەن بوو کە خزمی میر کۆری میرنشینی سۆران بوو.[٢] لە کۆتاییدا میرنشینەکە بەھۆی سیاسەتەکانی ناوەندگەرایی عوسمانییەکان لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٨٤٠دا سەروەریی خۆی لەدەستدا و سەرکردە کوردەکانی دەرکران.[٣] لە لووتکەی دەسەڵاتیدا، میرنشینەکە بەشێکی زۆری ناوچەکەی لە بەتلیسەوە تا ھەکاری لەخۆ گرتبوو.[٣][٤]

مێژوو دەستکاری

باوباپیرانی فەرمانڕەواکانی شرڤان وەزیر بوون لە دەوڵەتی ئەییووبی و دەنگۆ ھەیە کە لە حەسەنکێفەوە سەرچاوەیان گرتووە. لە سەردەمی میر حەسەن، میرنشینەکە بەسەر سێ ناوچەی دەرەبەگایەتیدا دابەش بوو کە بریتی بوون لە شرڤان (ناوەند)، کفرە و ئیرڤان. حەسەن دوای ئەوە میر شا محەممەدی کوڕی کردە جێنشین و چوار کوڕەکەی دیکەی ڕەوانەی قەڵا جیاوازەکان کران بۆ ئەوەی حوکمڕانی کفرە و ئیرڤان بکەن.[٥]

کاتێک تەیمووری لەنگ لە ساڵی ١٣٩٤ ھاتە ناوچەکە، میرنشینی شرڤانی گرت و لە ساڵی ١٤٠٢دا ڕادەستی قەرا عوسمانی ئاق قۆینلۆ کرد. ناوچەکە لەلایەن شا ئیسماعیلی یەکەمەوە لە ساڵی ١٥٠٨ گیرا.[٦][٧]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Çiftçi, Erdal (April 2018). "Fragile alliances in the Ottoman East: the Heyderan Tribe and the empire, 1820 - 1929". 48. Bilkent University.
  2. ^ Zeki Bey, Mehmet Emin (1945). Kürd ve Kürdistan Ünlüleri (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Spånga: Apec. p. 126. ISBN 91-89014-45-6.
  3. ^ ئ ا Verheij, Jelle (30 March 2018). ""The year of the firman:" The 1895 massacres in Hizan and Şirvan (Bitlis vilayet)". Études arméniennes contemporaines (10): 125–159. doi:10.4000/eac.1495. ISSN 2269-5281. Retrieved 24 May 2020.
  4. ^ Sumeli, Yusuf. "Özpınar Köyu - Tarihçe" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 24 May 2020.
  5. ^ Barb, Alfred (1857). Sitzungsberichte der Philosophisch-Historischen Klasse der kaiserlichen Akademie der Wissenschaften: Geschichtliche Skizze der in der Chronik von Scheref behandelten dreiunddreissig verschiedenen kurdischen Für stengeschlechter (بە ئەڵمانی). Vol. 22. Vienna: K. K. Hof- und Staatsdruckerei. pp. 16–17.
  6. ^ Çelik, Abdurrezzak (2019). "XIX. Yüzyılın İkinci Yarısında Siirt Sancağının İdari ve Sosyo Ekonomik Durumu" (PDF) (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Siirt University: 14. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  7. ^ Facts On File, Incorporated (2009). Encyclopedia of the Peoples of Africa and the Middle East. Infobase Publishing. p. 31. ISBN 978-1-4381-2676-0.