مۆنت بلان (فەرەنسی: مۆن بلان [mɔ̃ blɑ̃]؛ ئیتاڵی: مۆنتی بیانکۆ، کە ھەردووکیان بە واتای «چیای سپی» دێت، بەرزترین لووتکە چیایە لەزنجیرەچیای ئەڵپ و ئەورووپای ڕۆژاوا، ٤٬٨٠٧٫٨١ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزترە. دووەمین چیای دیاری ئەورووپایە، دوای چیای ئێلبرۆس و یازدەھەمین لووتکەچیا دیارەکانی جیھانە چیاکە لە نێوان ھەرێمەکانی دۆڵی ئاستۆی ئیتالیا و ساڤۆی و ھاوت ساڤۆی فەرەنسا ھەڵکەوتووە، ناوی فەرمی چیایەکە بریتییە لە ماسیف مۆنت بلان.[١] شوێنی لووتکەی مۆنت بلان لەسەر ھێڵی ئاودێری نێوان دۆڵەکانی فێرت و ڤێنی لە ئیتالیا و دۆڵەکانی مۆنتجۆی و ئارڤ لە فەرەنسایە، لەسەر سنووری نێوان ھەردوو وڵات خاوەندارێتی لە ناوچەی لووتکە لەمێژە بووەتە بابەتی ناکۆکی مێژوویی نێوان ھەردوو وڵات.[٢]

مۆنت بلان
بەشێکە لەحەوت لووتکەکە، Q104628567، France–Italy border
ناو بە زمانی فەرمیMonte Bianco، Mont Blanc
زنجیرەچیاMont Blanc massif
کیشوەرئەورووپا
وڵاتفەڕەنسا، ئیتالیا
دابەشکاریی کارگێڕیChamonix-Mont-Blanc، Saint-Gervais-les-Bains، Courmayeur
ناوچەی کاتیUTC+01:00
پۆتانی شوێن٤٥°٤٩′٥٨″N ٦°٥١′٥٤″E
بەرزی لە ئاستی دەریا٤٬٨٠٥٫٥٩ مەتر
ڕووداوە بەرچاوەکانQ124504945، fastest climb
ماددەی بەکارھاتووgranite، gneiss
ھاشتاگmontebianco
بینین لە پۆلداCategory:Views from Mont Blanc
Map

مۆنت بلان ماسیف بەناوبانگە بۆ چالاکییەکانی شاخەوانی وەک پیاسەکردن، سەرکەوتن، ڕاکردن و وەرزشی زستانە وەک خلیسکانێ و تەختەی بەفرین. بەناوبانگترین ڕێگای سەرکەوتن بۆ لووتکەی مۆنت بلان ڕێگای گووەتەرە، کە بە شێوەیەکی ئاسایی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Le mont Blanc a perdu un mètre en quatre ans et culmine désormais à 4807,81 mètres". Franceinfo (بە فەڕەنسی). 2021-09-29. Retrieved 2021-10-26.
  2. ^ hiking, Stewart Green Stewart M. Green is a lifelong climber from Colorado who has written more than 20 books about; Green, rock climbing our editorial process Stewart. "What Climbers Need to Know About Mont Blanc in Europe". LiveAbout (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-10-26.
  3. ^ "Rubicon Research Repository: Item 123456789/7976". web.archive.org. 2009-04-23. Retrieved 2021-10-26.