مۆمیا بە تەرمێک دەوترێ کە پێست و ئەندامەکانی تری بەھۆی پۆشران بە مۆم یان ماکێکی کیمیاویی تر یان بەھۆی سەرمای زۆرەوە پارێزرابێت.

مۆمیا
مۆمیایەکی میسری

میسرییە کۆنەکان مردووەکانی خۆیان مۆمیا دەکرد و باوەڕیان وابوو کە ڕۆژێک لە ڕۆژان زیندوو دەبنەوە، بۆیە جلوبەرگ و زێڕ و زیو و سەرجەم کەلوپەلە پێویستەکانیان لەگەڵدا حەشاردەدا. وشەی مۆمیا لە (مۆم) ەوە ھاتووە، چونکە وەک گوتمان میسرییە کۆنەکان مردووەکانی خۆیان مۆمیا دەکرد. واتا بە مۆم دایان دەپۆشی. وشەی مۆمیاش واتا (داپۆشین بە مۆم). شایانی باسە جگە لە مۆم میسرییە کۆنەکان قیریشیان بۆ داپۆشینی مردووەکان بەکارھێناوە. واتا مۆمیاکردن ھەر بە مۆم نەبووە، بەڵکو ھەندێک جار قیریش بەکارھێنراوە.

بەستەرە دەەرەکییەکان = دەستکاری