مۆسیقا و جەنگی سیاسی

مۆسیقا و سیاسەت چەندین جار پێکەوە لە ڕەھەندی سیاسی و کولتووری بەکارھاتوون بەمەبەستی گەیاندنی پەیامێکی سیاسیی دیاریکراو بە کۆمەڵێک. جەنگی سیاسی پێناسە دەکرێت بە «بەکارھێنانی ئامراز و شێوازی سیاسی بۆ پەستان خستنەسەر لایەنی بەرامبەر لە ئەنجامدانی ویستێکی دیاریکراو لەڕێی بەکارھێنان و سوودوەرگرتن لە نووسین و وێنە و بیرۆکەوە.» بەھۆی ئەم ھۆکارەوە مۆسیقا سووبەخشە چونکە ھەڵدەستێت بە دروستکردنی ڕێگایەکی پەیوەندیکردن بۆ پەیامە ویستراوەکە کە بە ئاسانی بناسرێتەوە و بیربێتەوە، و مۆسیقا بە ئامرازێکی زۆر گونجاو دادەنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی پرۆپاگەندە. فەیلەسووفی فەڕەنسی، جاکیوس ئێلول ڕای گەیاند کە بۆ ئەوەی پرۆپاگەندە کاریگەر بێت، دەبێت ھەستێت بە «پڕکردنی تەواوی ڕۆژ و ھەموو ڕۆژەکەی ھاوڵاتی.» لەبەر ئەوەی بەشێوەیەکی گشتی مۆسیقا بە چالاکی کات بەسەربردن و خۆشی دادەنرێت بۆیە ھاوشێوەی شێوازەکانی دیکەی پرۆپاگەندە بە ھەڕەشەئامێز و توند دانانرێت و لە ئەنجامدا زۆر جار دەکرێت پەیامەکان بەشێوەیەکی نھێنی و لەبنەوە بگوازرێنەوە بەبێ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاشکرا درکیان پێ بکرێت.[١][٢]

ئەڵمانیای نازیدەستکاری

یەکێک لەو لایەنانەی کە بە باشی لە ئەرکی مۆسیقا لە بڵاوکردنەوەی پەیامی سیاسی تێگەیشتبوون، نازییەکان لە ئەڵمانیای سەردەمی ھیتلەر. وەک ئاماژە و نیشانەیەک لە تێگەیشتن و درککردن لە پەیوەندیی نێوان مۆسیقا و جەنگی سیاسی، وەزیری پرۆپاگەندەی ئەو کاتی ئەڵمانیا، جوزێف گابوڵز جارێکیان گوتی:

«مۆسیقا بەشێوەیەکی زیاتر کاریگەری دەخاتە سەر دڵ و ھەست بە بەراورد بە ڕۆشنبیری.»[٣]

ھیتلەر ھەستا بە بەکارھێنانی مۆسیقا بۆ پیرۆزکردنی ئەفسانە ئەڵمانییەکان وەک لە بەرھەمە ھونەرییەکانی ڕیچارد ڤاگنەر دەردەکەوێت. ئۆپێراکانی ڤاگنەر وێنەی سوورچاکە ئەفسانییە دێرینەکانی پیشان دەدا کە دواتریش ھیتلەر سوودی بینی لە ھەمان وێنەی ھونەری بۆ خۆی.

مۆسیقا و ئاواز لە ڕێکخراوەی گەنجیی ھیتلەر بەکاردەھێنرا وەک شێوەڕێگایەک بۆ پەروەردەکردنی گەنجان لەسەر ڕێبازی نازی لە ئەڵمانیا. وەک بەشێک لە چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە، گۆرانی گوتنی بە کۆمەڵ یەکێک بوو لە ڕێگاکانی پەروەردە و فێرکردنی ئەندامە گەنجەکانی کۆمەڵەکە. بەپێی یەکێک لە تێبینییە ناوخۆیییەکانی کۆمەڵەکە، گۆرانی و ئاواز بە «خاوەنی بەھێزترین ھێزی کۆمەڵگە بنیاتنان» ھەژمارکراوە.

شیوعییەت (کۆمۆنیزم)دەستکاری

بەھەمان شێوە وڵاتە شیوعییەکان (وەک یەکێتیی کۆمارە سۆشیالیستەکانی سۆڤیەت USSR و چین) کەلکیان لە مۆسیقازورگرتووە وەک ڕێگایەک بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی شیوعییەتی جیھانی. یەکێتیی سۆڤیەت ھەوڵی دەدا دەستبگرێت بەسەر ئەو کاریگەرییە خراپانەی مۆسیقا ھەیەتی لەسەر خەڵکی لەگەڵ داتاشینی ئەو پەیامانەی لە مۆسیقا بەکاردێن بەمەبەستی پیرۆزکردنی ڕژێمی شیوعی. لە تەواوی سەردەمانی دەسەڵاتی شیوعی لە یەکێتیی سۆڤیەت، دەوڵەت ھەڵدەستا بە دەرکردنی یاسا کە بەرھەمە داھێنەرەکانی میوزسیان و ئاوازدانەرانی سنووردار دەکرد لەڕێی سنووردارکردنی پەروەردەی مۆسیقای لەگەڵ دیاریکردنی کام میوزیسیان کاری پێ بدرێت. ئەمەش بەو واتایە بوو کە تەواوی مۆسیقا و گۆرانی و ئاوازەکان دەبێت لەگەڵ بنەما و بیروڕای شیوعییەت بگونجێن.[٤]

لە کۆماری گەلی چین سەرۆکی وڵاتەکە ماو زیدۆنگ باوەڕی وابوو کە کارێکی پێویستی و سەرەکییە کە مۆسیقای نەتەوەیی بەکاربھێنرێت لە پەروەردەکردنەوەی گەلی چینی و وایان لێ بکرێت چاکسازییە شیوعییەکان پەسەند بکەن. ماو دەیگوت «دەکرێت لە مۆسیقا بنەمای گونجاوی دەرەکی و ئامێری بیانی بەکاربھێنرێت بەڵام دەبێت خەسڵەتی نەتەوەیی پێوە دیاربێت. ھونەرەکان جیانەکراوەن لەگەڵ دابونەریت، ھەست و سۆز، مێژوو و زمانی گەلی چینی.»[٥]

لە چین و لەژێر دەسەڵاتی ماو ببووە کارێکی سەرەکی و بنچینەیی بۆ پەروەردەکردنەوەی ھونەرمەندان و ئاوازدانەران بۆ دوورکەوتنەوە لە ئۆپێرا باوەکان کە بەشێوەیەکی گشتی وێنای وڵاتی چینیان دەکرد لە سەردەمی ئیمپراتۆرییەت، لەگەڵ بەرجەستەکردنی ڕەوشتە بوودی و کۆنفیشیۆکان لە چیرۆک و گێرانەوەکانیان. بۆیە لە ئەنجامدا، لە ساڵی ١٩٣٧ حیزبی شیوعی لە چین پەیمانگای ھونەرەکانی «یان»یان دامەزراند کە مەبەست لێی ڕێنیشاندانی خەڵکی بوو کە چۆن ئامانج و ڕووکارەکانی حیزبی شیوعی تێکەڵ بە کارە ھونەرییەکانیان بکەن.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Jacques Ellul. Propaganda: The Formation of Men's Attitudes. Vintage Books, 1965, p 17.
  2. ^ Smith, Paul A. On Political War, National Defense University Press, 1989, p 3
  3. ^ J.Michael Waller. Propaganda the American Way
  4. ^ "Yankee Doodle Dandy - The Music of Early America". Earlyamerica.com. 2013-12-05. Retrieved 2015-02-17. ١٠ی ئازاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Waller, 319-320.