پێکھاتەناسی

لقێکی ژینناسی
(لە مۆرفۆلۆژی (ژینناسی)ەوە ڕەوانە کراوە)

پێکھاتەناسی[١] یان مۆرفۆلۆژی لقێکی ژینناسییە کە لێکۆڵینەوە لە شێوە، پێکھاتەی ئۆرگانیزمەکان و تایبەتمەندییە پێکھاتەیییە تایبەتەکانیان دەکات.[٢]

پێکھاتەناسیی ڕۆبیانی ئێسکبەندیی ژاپۆنی

ئەمەش لایەنەکانی دەرکەوتی ڕووکەشی (شێوە، پێکھاتە، ڕەنگ، نوێنەک، قەبارە) دەگرێتەوە، واتە پێکھاتەناسیی دەرەکی (یان ئایدۆنۆمی)، ھەروەھا شێوە و پێکھاتەی بەشەکانی ناوەوەش وەک ئێسک و ئەندامەکان دەگرێتەوە، واتە پێکھاتەناسیی ناوەکی (یان توێکاری). ئەمەش بە پێچەوانەی کارەندامناسییە، کە پتر لێکۆڵینەوە لە ئەرک دەکات.

وشەڕەتناسی دەستکاری

پێکھاتەناسی لە دوو بەش پێک ھاتووە، پێکھاتە، و ناسی، کە بە واتای «زانست» دێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "morphology | Kurdistanica | VejînLex". VejinLex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-05.
  2. ^ "Definition of morphology | Dictionary.com". www.dictionary.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-05.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری