دەستەی مۆبایل یان باندی مۆبایل (بە ئینگلیزی: Mobile Band) دەستەیەکی ئاڵتەرنەتڤ ڕۆکی کەنەدییە و خەڵکی شاری مۆنتریالن و لە سەرەتاوە لە "ماتیۆ جۆلی (گۆرانیبێژ)، کریستیان برایس (گیتارژەن)، پیێر مارک ھامێلین (تەپڵ)، دۆمینیک ڤیۆلا و فرانک ویلیامسۆن (گیتارژەن)" پێکھاتوون. یەکەم ئەلبوومی خۆیان بە ناوی Tomorrow Starts Today لە ساڵی ٢٠٠٦ بڵاوکردەوە. ئەم دەستەیە لە ساڵی ٢٠٠٧دا بۆ دوو خەڵاتی جونۆ پاڵێوراو بوو و دواتر خەڵاتی "دەستەی نوێی ساڵ"ی بەدەستھێنا. ھامێلین دەستەکەی بەجێھێشت و لە شوێنی ئەودا مارتن لاڤالی ھاتە شوێنی.

دەستەی ڕۆکی مۆبایل
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥
شوێنی دامەزرانمۆنتریال
چەشنئاڵتەرنەتڤ ڕۆک
کۆمپانیای تۆمارکردنBieler Bros. Records
وڵاتی بنەڕەتکەنەدا

سەرچاوەکان دەستکاری