موفیدە عەبدولڕەحمان

موفیدە عەبدولڕەحمان[١] (لەدایکبووی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩١٤ – مردووی ٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٢) یەکێکە لە یەکەم پارێزەرە ئافرەتەکانی وڵاتی میسر.[٢] ھەروەھا یەکەم ئافرەتی پارێزەر بوو کە کەیسی وەرگرت لە دادگای تێھەڵچوونەوەی میسر، یەکەم ئافرەت لە بواری یاسا لە میسر، یەکەم ئافرەت کە بەرگری لە کەیسێک دادگای سەربازی میسر،[ژێدەر پێویستە]

خوێندن دەستکاری

کاتێک چووە زانکۆی قاھیرە، دوایی داوای لە زانکۆی پاشا فوادی یەکەم تاوەکوو دەست بە خوێندن بکات لە بەشی یاسا لە ساڵی ١٩٣٥، یەکەم ئافرەتی خێزاندار بوو کە لەوێ بخوێنێ، پاشان بووە یەکەم دایک کە لەو زانکۆیە دەربچێت.

کارکردن دەستکاری

ڕاسپێردرا بۆ بەرگری کردن لە چالاکوانی ئافرەتان دریا شەفیق لە دادگا. ئەوەش بەھۆی ئەوەی کە لە شوباتی ١٩٥١، دریا شەفیق بە نھێنی ١٥٠٠ ئافرەتی لە ھەردوو چالاکترین گروپی ژنان کە ژنانی نیل و یەکێتی ئافرەتانی میسر بوو، کۆ بکاتەوە و ڕێکیان بخات و بچنە ناو پەرلەمان بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر کاری پەرلەمان ڕابگرن بۆ داوا کردنی مافەکانی ژنان. کاتێک کەیسەکە دەستی پێکرد، زۆر لە پشتگیرانی گروپی ژنانی نیل لە دادگا ئامادەبوون، لەبەر ئەوە دادوەر بڕیاری دا کۆتایی بە گوێگرتن لە تاوانبار بھێنێت.

ھەروەھا لە ساڵانی ١٩٥٠ەکان، وەکو پارێزەری بەرگریکار بۆ زۆر لە دادگاییە سیاسیەکان پارێزەری کردوە بە تایبەتی ئەو گروپانەی دژی حکومەت چالاکیان ھەبوو.

ژیانی تایبەتی دەستکاری

دایکی نۆ منداڵ بوو بە ناوەکانی عادل، اسماعیل، نەبیلە، عەزیمە، نەبیل، شەریف، فاروق، فواد و سامی عەبدول لەتیف. چواریان لە ماوەی خوێندنی زانکۆیدا لە دایک بوون.

ڕێزگرتن دەستکاری

لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، گووگڵ یادی ١٠٦ ساڵەی لە دایک بوونی لە پەڕەی سەرەکی گەڕانی گووگڵ کردەوە.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Egyptian woman lawyer and nationalist, Moufidah Abd El Rahman". {{cite news}}: Unknown parameter |access_date= ignored (help) ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا Google Doodle celebrates one of Egypt's first female lawyers, Mufidah Abd El Rah man
  3. ^ Google Doodle celebrates one of Egypt's first female lawyers, Mufidah Abd El Rah man