موحەممەد سیاد بەڕێ
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. (حوزەیران ٢٠١٧) |
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) |
محمد سیاد بەڕی
ژەنەڕال محمد سیاد بەڕی لەدوای بەدەستهێنانی سەربەخۆیی سێیەم سەرۆكی سۆماڵ بووە ، لە 6 ئوكتۆبەری ساڵی 1919 لەدایك بووە و پێش ئەوەی سووپای سۆماڵی دابمەزرێت بۆتە سەرباز لە هێزە ئەمنیەكانی سۆماڵ و لەنێو دەستە سەربازیەكەی یەكەمدابووە كە مەشق و ڕاهێنانیان لە ئیتاڵیا پێكراوە و پلە و پایەیی بەرز كراوەتەوە و پلەی ژەنەڕاڵ و سەركردەی سۆۆپای سۆماڵی پێدراوە. لەساڵی 1969 عبدالرشید علی شەرماركی سەرۆكی سۆماڵ لەسەر دەستی یەكێك لەپاسەوانەكانی خۆی بەهۆی كێشەی خێزانیەوە تیرۆركراوە و پەرلەمانی سۆماڵیش بە هۆی ناكۆكی خێڵەكی و حیزبیەوە سەركەوتوو نەبووە لە هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ وڵاتەكەیان ، هەربۆیە سووپای سۆماڵی بڕیاردی داوە دەست لەكاروباری وڵات وەربدات و بەسەرۆكایەتی محمد سیاد بەڕی سەركردەی سووپا كودەتایەكی سپییان ئەنجام داوە و بەسەرۆكایەتی بەڕی ئەنجومەنێك بۆ سەركردایەتی شۆِڕشەكە پێكهێنراوە و پەرلەمان و هەموو حیزبەكانی هەڵوەشاندۆتەوە. ژەنەڕال محمد سیاد بەڕی و حكومەتە سەربازیەكەی سەركەووتوبونە لە بەدیهێنانی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری لەماوەیەكی زۆر كەمدا و حكومەتەكەشی هەتاكو ساڵی 1991 بەردەوام بووە و پەیڕەوی ڕژێمی ماركسیەتی كردووە و سەردەمەكەی بە دەسەڵاتی تاك ڕەوانە ناسراوە و زۆر بەتوندوتێژی بەرپەرچی جموجۆلەكانی ڕۆژهەڵات و باكوری ڕۆژئاوای سۆماڵی داوەتەوە و جەنگێكی قورسیشی لەگەڵ ئەسیوپیای درواسێی بەرپاكردووە بۆ گێرانەوەی هەرێمی ئۆجادین بۆ سەر سۆماڵ كە لەلایان ئەسیوپیاوە داگیركرابوو ، هەروەها زۆر بەتوندی بەرپەرچی جموجۆڵەكانی گروپە ئیسلامیەكانی داوەتەوە و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بەرهەڵستكارانی دەركردووە و زۆربەی پلەوپایەكانی دەوڵەتی سۆماڵی بەدەستەوە بووە. لەسەردەمی حوكمڕانی محمد سیاد بەڕی پڕۆژەی زۆر گرنگ لەسۆماڵ ئەنجامدراوە و لە ساڵی 1970 سۆماڵی كردۆتە ئەندام لە ڕێكخراوەی كۆنگرەی ئیسلامی و لە ساڵی 1974 سۆماڵ چۆتە نێو كۆنكاری عەرەبیەوە و تەلەفزیۆنی سۆماڵی دامەزراندووە و پاڵپشتی لە مافەكانی ئافرەتان كردووە و پەرەی داوە بەدەیان فڕۆكەخانە و لەسەرەتای هەشتاكاندا سۆماڵ توانیوێتی پشت بەخۆی ببەستێت لەهەموو بوارەكاندا و گۆشت و میوە و سەوزە و شەكر و ماسی هەناردەی وڵاتانی كەنداو و چەند وڵاتێكی ئەوروپی و ئەفریقی كردووە. لەساڵی 1991 ڕژێمی ژەنەڕال محمد سیاد بەڕی بەهۆی چەند هێرشیكی چەكداری لەلایەن چەند گروپیەكەوە كە ئەسیوپیا پاڵپشتی دەكردن هەرەسی هێناوە و هەر بەو هۆیەشەوە ژەنەڕال محمد سیاد بەڕی بەرەو نەیجیریا ڕشتووە و لەساڵی 1995 هەر لەوێ كۆچی دوایی كردووە.
وەرگێڕانی لە ویكیبیدیای عەرەبیەوە ( محمد فاتح )
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە موحەممەد سیاد بەڕێ تێدایە. |