ھۆمۆ ئێراکتس جۆرێکە لە مرۆڤی دێرین کە لە چاخی جیۆلۆجی (پلیستوسین) دا ژیاوە و پێشنیارکراون بە بنەچە و باوباپیرانی چەندین جۆری مرۆڤ وەک (ھۆمۆ ھایدڵ بێرگنسس، ھۆمۆ ئانتسێسەر، نێردەتاڵ، دێنیسوفانز و مرۆڤی نوێ.)[١][٢] کات و سەردەمی دیارنەمانی بابەتێکە جێی ناکۆکی و ناڕێکییە.

وا دەردەکەوێت کە ھۆمۆ ئێراکتس زیاتر ھاوشێوەی مرۆڤی نوێ بێت لە لایەنەکانی (شێوازی ڕۆیشتن، بەشەکانی جەستە، بەرزی باڵا و قەبارەی مێشک) دا بە بەراورد بە بنەچەکەی بەناوی ئەسترۆلۆپیسیسینس. ھۆمۆ ئێراکتس بە یەکەمین و کۆنترین بنەچەی مرۆڤ دادەنرێت کە بەشێوەی کۆمەڵەی ڕێکخراو توانای ھەبووبێت لە کردنەوەی ئاگر، بەرھەمھێنانی ئاخافتن، ڕاوکردن و کۆ کردنەوە، ھەروەھا توانایان ھەبووبێت لە چاودێری و بایەخدان بە بریندار و ئەندامە نەخۆشەکانی کۆمەڵەکانیان وە دروست کردنی کاری ھونەری.

توێکارزانی دەستکاری

یەکێک لە خەسڵەتە جیاکەرەوەکانی ھۆمۆ ئێراکتس لە ھۆمۆ سەیپیەن بریتییە لە جیاوازی قەبارەی ددانەکانیان. ھۆمۆ ئێراکتس خاوەنی ددانی گەورەیە لە کاتێک دا ھۆمۆ سەیپیەن خاوەنی ددانی بچووکترە.[٣٩] بە پێی یەکێک لە بیردۆزەکانی ھۆکاری ددان گەورەیی ھۆمۆ ئێراکتس دەگەرێتەوە بۆ پێویستیی خواردنی گۆشت بەشێوەیەکی کاڵ و خاو لە جێگەی خواردنی گۆشت بەشێوەیەکی لێنراو وەک ھۆمۆ سەیپیەن.

لە ساڵی ٢٠٠٩ دا بەھۆی شوێن پێییە دۆزراوەکانی وڵاتی کینیا پشتڕاست کرایەوە کە شێوازی ڕێگە ڕۆیشتن و ھەنگاو ھەڵێنانی جۆری ھۆمۆ ئێراکتس لە پاژنەی پێوە بۆ نووکی پێ بووە بەھەمان شێوەی مرۆڤی نوێ.

دۆزراوە بەردینەکانی ھۆمۆ ئێراکتس دەریدەخات کە قەبارەی مێشکیان گەورەترە لە جۆری ھۆمۆ ھابیلس.

تێکرای بەرزی باڵای ھۆمۆ ئێراکتس خەملێنراوە بە ١٨٠ سم ھاوشێوەی بەرزی باڵای مرۆڤی نوێ و قەبارەی نێرەکانیان ٢٥٪ گەورەتر بووە لە مێیەکانیان کە ئەم ڕێژەیە لە جیاوازیی قەبارەیان دا کەمێک زیاترە لەوەی لە مرۆڤی نوێ دا دەبینرێت و ھەروەھا باوەڕ وایە کە باریک و قەڵەمی بووبێتن و دەست و قاچێکی درێژیان ھەبووبێت.[٣]

لە جۆرە جیاوازەکانی (ھۆمۆ)کان دا توانا و کارامەیی لە ھەڵدان دا خەسڵەتێکی گرنگ بووە لە کرداری ڕاوکردن و بەرگری کردن دا کە ئەم توانایە پەیوەست بووە بە کۆمڵە گۆرانێکی توێکاریی و جەستەییەوە. ھۆمۆ ئێراکتس خاوەنی ڕێکخستنێکی شانیی بووە ھاوشێوەی مرۆڤەکان. ئەمە پێشنیاردەکات کە توانای ھەڵدان بە خێراییەکی زۆر دەگەرێتەوە بۆ نزیکەی دوو میلیۆن ساڵ لەمەوبەر.

تەکنەلۆژیا دەستکاری

ھۆمۆ ئێراکتس بە یەکەمین و کۆنترین جۆر دادەنرێن لە دروست کردنی تەوری دەستی لە بەرد ھەرچەندە ئەگەرێکی زۆر ھەیە بەمەبەستی گۆشت بڕین و پارچەکردن بەکارھاتبێتن بەھۆی گەورەیی و قورسیی ئەم تەوارنەوە کە خاوەنی لێوارێکی تیژتر و داتاشراوتر بوون. دۆزینەوە و بوونی ئەم کەرەستانە بەڵگەیە کە ھۆمۆ ئێراکتس توانای پێشبینی کردن و نەخشەسازیان ھەبووە بۆیە ھەستاون بە دروستکردنیان. تا ئێستا بە نەزانراوی ماوەتەوە کە ئایا پۆشاکیان پۆشیوە یان نا و خاوەنی کەرەستەکانی وەک (دەفر و کەرەستە خۆراکییەکان) بوون یان نا.

بەھەمان شێوە پێشنیارکراوە کە (ھۆمۆ ئێراکتس) ی ئاسیایی یەکەمین و کۆنترین جۆری مرۆڤەکان بن لە بەکارھێنانی کەڵەکی تەختەیی بۆ گەشتکردن و پەڕینەوە بە ناوچە ئاوییەکان تەنانەت زەریاکانیش. کۆنترین کەرەستەی بەردیی دۆزراوە لە وڵاتی تورکیا دەریدەخات کە جۆرەکانی (ھۆمینین) لە توانایان دا ھەبووە بە دەروازەی (ئەنادۆڵ) دا لە ڕۆژئاوای ئاسیاوە بەرەو ئەورووپا بپەڕنەوە نزیکەی ١٫٢ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر (کە دەکاتە زۆر کۆنتر وەک لەوەی پێشووتر بیری لێ دەکرایەوە).[٤]

جۆرە لاوەکییەکانی مرۆڤی ھۆمۆ ئێراکتس

  • ھۆمۆ ئێراکتس بیلزینگسلیبنێنسس
  • ھۆمۆ ئێراکتس ئێراکتس (مرۆڤی جاڤا)
  • ھۆمۆ ئێراکتس ئێرگاستەر
  • ھۆمۆ ئێراکتس جۆرجکس
  • ھۆمۆ ئێراکتس ھایدیلبێرگنسس
  • ھۆمۆ ئێراکتس لانتیانێسیس (مرۆڤی لانتیانی)
  • ھۆمۆ ئێراکتس نانکنێنسس (مرۆڤی نانژینگ)
  • ھۆمۆ ئێراکتس پەیلۆجیڤانکس (مرۆڤی مێگانسرۆپس)
  • ھۆمۆ ئێراکتس پێکنەنسس (مرۆڤی پێکین)
  • ھۆمۆ ئێراکتس سۆلۆێنسس (مرۆجی سۆلۆ)
  • ھۆمۆ ئێراکتس تاوتاڤالێنسس (مرۆڤی تاوتاڤڵ)
  • ھۆمۆ ئێراکتس یوئانموێنسس (مرۆڤی یونامۆ)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Klein, R. (1999). The Human Career: Human Biological and Cultural Origins. Chicago: University of Chicago Press, ISBN 0226439631.
  2. ^ Wood, Bernard (2011). "Did early Homo migrate "out of" or "in to" Africa?". Proceedings of the National Academy of Sciences. 108: 10375–10376. doi:10.1073/pnas.1107724108. ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "The First Knock at the Door". Peking Man Site Museum. In the summer of 1921, Dr. J.G. Andersson and his companions discovered this richly fossiliferous deposit through the local quarry men's guide. During examination he was surprised to notice some fragments of white quartz in tabus, a mineral normally foreign in that locality. The significance of this occurrence immediately suggested itself to him and turning to his companions, he exclaimed dramatically "Here is primitive man, now all we have to do is find him!"
  4. ^ Darwin, Charles R. (1871). The Descent of Man and Selection in Relation to Sex. John Murray. ISBN 978-0-8014-2085-6.