مرواری
مرواری تەنێکی ڕەق و بەدرەوشەیە کە لە شانە نەرمەکانی لەشنەرمە توێکڵدارە زیندووەکان یان گیانلەبەرانی تردا بەرھەم دێت.[١] بە بەردی بەنرخ دادەنرێت و لە جوانکاریدا بە کار دێت. مرواری لە کاربۆناتی کالسیۆم (زۆرتر ئاراگۆنیت یان تێکەڵەیەک لە ئاراگۆنیت و کالسیت)[٢] پێک ھاتووە. مرواریی نموونەیی بەتەواوی خڕ و لووسە، بەڵام چەندین شێوەی تریشی ھەیە. بەبایەخترین مروارییەکان خۆبەخۆ لە سروشتدا دەئافرێن، بەڵام لەڕادەبەدەر دەگمەنن. ئەم مروارییە کێوییانە بە مروارییە سروشتییەکان ناو دەبرێن.
سەرچاوەکان دەستکاری
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مرواری تێدایە. |