محەمەد خورشید سیامەنسووریی
محەمەد خورشید سیامەنسووریی :(١٩١٥-١٩٩١) نووسەر ، شاعیر ، باوەڕپێکراوێکی فرۆشتنی گۆڤاری "گەلاوێژ" بووە. لە نەتەوەی كورد بووە.
سەرەتای ژیان و خوێندنی
دەستکاریمحەمەد خورشید سیامەنسووریی خەڵکی کەرکووکە، ساڵی ١٩١٥ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە. خوێندنی ئایینیی لای مەلا ڕەزای واعیز تەواوکردووە. پاش ١٤/٧/١٩٥٨ بووە بە مامۆستا لە دێی (قەرەوەیس).[١][٢]
بەرهەمەكانی
دەستکاریپیاوێکی نیشتمانپەروەری خوێندەوار، چالاک و شاعیر بووە و چەند بەرھەمێکی لە پاش بەجێ ماوە.[١][٢]
گۆڤاری گەلاوێژ
دەستکاریساڵانی چل و پەنجای سەدەی ڕابوردوو کتێبفرۆشیی لەسەر شۆستەی شەقامی ئەوقاف ھەبووە و باوەڕپێکراوێکی فرۆشتنی گۆڤاری "گەلاوێژ" بووە.[١][٢]
كۆچی دوایی
دەستکاریڕۆژی ٢٧/٩/١٩٩١ لە ناوچەی بازیان کۆچیدواییی کردووە و تەرمەکەی براوەتەوە بۆ کەرکووک، لە گۆڕستانی (شۆڕیجە) نێژراوە .[١][٢]