محەمەدئەمین مەعرووف

محەمەدئەمین مەعرووف:(١٩٢٠-١٩٩٩) مامۆستا ، چالاكی سیاسی ، لەنەتەوەی كورد بووە.

محەمەدئەمین مەعرووف

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

محەمەدئەمین مەعرووف کامەلا ١٩٢٠ لە شاری کۆیە لەدایک بووە. خوێندنی حوجرەی لای "مەلای ڕەش" دەست پێکردووە، ١٩٢٩یش خراوەتە قوتابخانەی سەرەتایی، ١٩٣٦ بڕیویە. چووەتە خانەی مامۆستایانی بەغدا و پاش تەواوکردن بووەتە مامۆستا لە کۆیە و لە چەند جێیەکی دیکەیش ئەو وەزیفەیەی دیوە.[١][٢]

چالاكی سیاسی دەستکاری

ساڵێک دوای دامەزرانی حیزبی (ھیوا)،بووە بە ئەندامی، ئەمجا بە ئەندامی (پارتی دیموکراتی کورد). لە دووەم کۆنگرەی پارتی دا ١٩٥١، بە ئەندامی دووەم کۆمیتەی ناوەندی ھەڵبژێردراوە و بووەتە بەرپرسی ڕێکخراوی کۆیە. لە سێیەم کۆنگرەی پارتی دا، دیسان بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ھەڵبژێردراوەتەوە. پاش ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨یش درێژەی بە کاری حیزبایەتیی خۆی داوە.[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

ڕۆژی ١٥/١١/١٩٩٩ کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8150-8151
  2. ^ ئ ا ب کەریم شارەزا، محەمەدئەمین مەعرووف ١٩٢٠-١٩٩٩، ئینسکلۆپیدیای ھەولێر، ب١٠، ل٤٥٨٣-٤٥٨٤.