ماکسیمیلیان فرانز جۆزێف کۆرنێلیۆس وۆڵف (بە ئەڵمانی: Maximilian Franz Joseph Cornelius Wolf) (لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٨٦٣ و لە ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢ کۆچی دوایی کرد) فەلەکناسی و پێشەنگێکی ئەڵمانی بوو لە بواری وێنەگرتنی فەلەکناسی. بەرپرسی بەشی فەلەکناسی لە زانکۆی هایدلبێرگ و سەرۆکی ڕوانگەی هایدلبێرگ-کۆنیگستۆشێل بووە لە ساڵانی ١٩٠٢-١٩٣٢.

ماکس وۆڵف

لەدایکبوون٢١ی حوزەیرانی ١٨٦٣
مەرگ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢ (٦٩ ساڵ)
نەتەوەئەڵمانی
پیشەزانای فەلەکناسی
خەڵاتەکان
  • مەدالیای بروس (١٩٣٠)

ژیانی سەرەتایی

دەستکاری

لە ٢١ی حوزەیرانی ١٨٦٣ لە شاری هایدلبێرگ لەدایک بووە و کوڕی پزیشکە. باوکی هانی داوە کە گرنگی بە زانست بدات و ڕوانگەیەکی بۆ دروست کردووە لە باخچەی ماڵی خێزانەکەدا. هەر لەم شوێنەیە کە یەکەم دۆزینەوەی فەلەکیی بۆ کلکداری (گورگ/١٤ب) لە ساڵی ١٨٨٤ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو.

ژیانی ئەکادیمی

دەستکاری

لە ساڵی ١٨٨٨ لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵیدا بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی هایدلبێرگ بەدەستهێناوە. دوای تەواوکردنی خوێندن ساڵێک لە ستۆکهۆڵم خوێندنی بەسەر برد، کە تاکە کاتە لە ژیانیدا لە دەرەوەی شارەکەی خۆی بەسەری برد. لە ساڵی ١٨٩٠ گەڕایەوە. ساڵی ١٩٠٢ وەک بەرپرسی بەشی فەلەکناسی و بەڕێوەبەری ڕوانگەی هایدلبێرگ-کۆنیگستۆشێل دەستنیشانکرا و تا کۆچی دوایی لەو دوو پۆستەدا مایەوە.[١]


ماکس وەک سەرپەرشتیاری دروستکردنی ڕوانگە نوێیەکە و سەرپەرشتیکردنی ئامێرە فەلەکییەکانی دەستنیشانکرا. هەروەها سەرکەوتوو بوو لە کۆکردنەوەی پارەی پێویست بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە.[٢]

کارەکانی

دەستکاری

وۆڵف ژیانی خۆی وەک دۆزەرەوەی کلکدار دەستپێکرد و بەدرێژایی ژیانی بەردەوام بوو لەسەری، چەندین کلکداری دۆزیەوە یان بەشداری کرد لە دۆزینەوەی کلکدارەکانی وەک (Wolff/14b و Wolff-Harentig/43b). هەروەها لەگەڵ ئێدوارد ئیمێرسۆن بارنارد بێرنارد بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٠دا چاودێری کلکداری ھاڵیی دەکرد.[٣]


هەروەها سوپەرنۆڤای دۆزیەوە هەر یەک لە سوپەرنۆڤای: SN 1895A، 1909A، 1920A، 1926A.

بەشدارییەکانی لە دیاریکردنی سروشتی تەمەئەستێرەی تاریکدا بە یەکێک لە گرنگترین بەرهەمەکانی دادەنرێت. ناوچەیەکی ئاسمانە کە ویلیام ھێرشل پێیوابوو کونەکانی ئاسمانە. هیچ ئەستێرەیەک لەم ناوچانەدا نابینرێت و تەنها ڕەشایی دەبینرێت. بە هاوکاری لەگەڵ ئیمێرسۆن سەرکەوتوو بوو لە شیکردنەوەی وێنە فەلەکییەکان و بەو ئەنجامە گەیشتن کە ئەم ناوچانە هەوری گەورەن کە بڕێکی زۆر تۆز و خۆڵیان تێدایە.

هەروەها یەکەم کەس بوو کە یەکێک لە هەسارۆکەی ترۆجان بە ناوی ئەکیل ٥٨٨ دۆزیەوە و ژمارەی ئەو هەسارۆکانەی کە دۆزیویەتیەوە گەیشتە ٢٤٨ هەسارۆکە.

سەرچاوە

دەستکاری
  1. ^ «"دۆزەرەوە هەسارەی بچووک (بە ژمارە)". سەنتەری هەسارە بچووکەکان».
  2. ^ «گرتنی ڕووناکی: ژیانی لەبیرکراوی ئەو ژن و پیاوانەی کە یەکەمجار وێنەی ئاسمانەکانیان گرتووە».
  3. ^ «"ماکس وۆڵف: بیست و پێنجەمین خاوەنی میدالیای بروس"» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.

بەستەری دەرەکی

دەستکاری