مانگەکانی ھەسارۆکەی ھاومی پاش لێکۆڵینەوە گەڕانێکی ورد زانایانی فەلەک بۆیان دەرکەوت کە مانگەکانی ھەسارۆکەی ھاومیا ٪۹۰ پێکهاتەکەی لە بووز پێکدێت، ھەردوو مانگەکەیان ناونا ناماکا (مانگ) و ھاییاکا (مانگ).

  • ھاییاکە ناوی کاتیەکەی سەرەتا .S/2005 (2003 EL61) 1 بوو، ئەو مانگە گەورەترین مانگ و دوورترین مانگی ھاومیایە، ھەروەھا تیرەکەی نزیکەی ٣١٠ کیلۆمەترە و خوول دەکاتەوە لە دەوری ھەسارۆکەکەی بە دووری ٤٠٬٥٠٠ کیلۆمەتر و ھەر ٤٩ رۆژەک جارەک خوولی تەواو لە دەوری ھەسارۆکەکەی دەکا.
  • ناماکا ناوە کاتیەکەی سەرەتا S/2005 (2003 EL61) 2 بوو، ئەو مانگە مانگەکی گچکەیە و نزیکە لە ھەسارۆکەکەی، تیرەکەی نزیکەی ١٧٠ کیلۆمەترە و ھەر خوولانەوەک لە دەوری ھەسارۆکەکەی دەگاتە ١٨ رۆژ لە دووری ٣٩٬٣٠٠ کیلۆمەتر.
نەخشەی دووری مانگەکانی ھەسارۆکەی ھاومی

سەرچاوەکان دەستکاری