ئەم وتارە سەبارەت بە بووز نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە بەفر (ڕوونکردنەوە).

بووز(بە ئینگلیزی:) جۆر و شێوەیەکی سەهۆڵە، شێوەی بەستەڵەکێکی گۆشە تیژە، زۆرجار لە شێوەی سرووت یاخود نوکێکی تیژ یان هەر شێوازێکی تری ڕێک یان ناڕێک دایە ، کە شێوەی ئاوەکە چۆن بێت وەها دەردەکەوێت ،بووز بەزۆری بەو ئاوە بەستوانە دەوترێت کە بەشێوەیەکی خۆرسک لە کەش و هەوای دەرەوە درووست دەبن ،لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا مرۆڤ ئاو دەخاتە ناو دەفری شێوە جۆربەجۆر (بۆ نموونە چوارگۆشەی بچووک) دواتر دەیخاتە ناو بەفرگر و لەشێوەی دەفرەکە دەیبەستێت و دەبێت بە بووز. زۆر جاران ئاوی دڵۆپێنراوی دامێن شاخ و بەرد و دیوارەکان دەیبەستێت و دەبێت بە بووز، هەروەها بە شێوەی جۆراوجۆر وەک مۆمی سەهۆڵ، تاوەری سەهۆڵ یان گۆزە سەهۆڵەکان لەلایەن مرۆڤەوە بەرهەم هاتووە،بۆیە بووز بە شێوەیەکی ستاندارد هیچ شێوەیەکی دیاریکراوی نیە بەلکو پەیوەستە بە شێوەی شلەکە پێش گۆڕینی بۆ دۆخی ڕەقی بە ڕێگای بەستن [١].

.
.

هەرچەندە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بووز بە ئینچ یان سانتیمەتر دەپێون[٢] .

.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری