مافی ئەرێنی و نەرێنی

(لە مافی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەوە ڕەوانە کراوە)

مافی ئەرێنی و نەرێنی جۆرە مافگەلێکی زۆرلێکراون بۆ کردەوە و چالاکی (مافی ئەرێنی) یان بێ‌کردەوەیی و ناچالاکی (مافی نەرێنی). ئەم پابەندبوونانە لەوانەیە کارەکتەرێکی یاسایی یان ئەخلاقی بێت. چەمکی مافی ئەرێنی و نەرێنی لەوانەیە بگات بە مافی ئازادی.

ئەم مافانەی کە وەک مافی نەرێنی دەستنیشان ئەکرێن لەوانەیە مافی مەدەنی و سیاسی لەخۆبگرێ وەک ئازادیی قسەکردن، ژیان، خاوەندارێتی تاکەکەسی، ئازادی لە تاوانە تووندوتیژییەکان، ئازادی دین و ئایین، دادوەری دادپەروەرانە، ھەروەھا ئازادی لە کۆیلایەتی.[١]

ئەم مافانەی کە وەک مافی ئەرێنی دەستنیشان ئەکرێن، بە ھەمان شێوە کە لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی دا لەلایەن مافناس و کارناسی دادوەری کارڵ ڤاساک پێشنیار کرا لەوانەیە جۆرەکانی تری مافی مەدەنی و سیاسی لەخۆ بگرێ[٢] وەک پاراستنی پۆلیس لە تاک و سامانەکانی و مافی بەھرەمەندی لە پارێزەر، ھەروەھا مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری وەک خۆراک، ماڵ، خوێندنی گشتی، پیشە، ئاسایشی نەتەوەیی، نیزامی، چاودێری تەندورستی، ئاسایشی کۆمەڵایەتی، دەستگەییشتن بە ئینتەرنێت و پێداویستییەکانی ژیانێکی باش.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Positive and Negative Rights». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ Kaczmarska، Katarzyna. «THE HUMAN RIGHTS AS A GROUP AND COLLECTIVE RIGHTS» (PDF). زانستگای ویلایەتیی سومی.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)