مافی داواکراو و مافی ئازادی

(لە مافی داواکردن و مافی ئازادیەوە ڕەوانە کراوە)

ھەندێک لە فەیلەسووفان و زانایانی سیاسی لە نێوان دوو دەستەواژەی مافی داواکراو و مافی ئازادی جیاوازی دائەنێن. مافێکی داواکراو ئەم مافەیە کە بەرپرسیارێتییەکان، ئەرکەکان یان پێویستییەکانی لایەنانی تر سەبارەت بە خاوەن ماف لەخۆ ئەگرێ. لە بەرامبەر ئەمەدا، مافی ئازادی مافێکە کە ئەم پێویستیانە بۆ لایەنانی تر لەخۆ ناگرێ، تەنیا ئازادی یان ئیزنێکی تایبەت بۆ خاوەن ماف دیاری ئەکات.[١]

مافی ئازادی و مافی داواکراو پێچەوانەی یەکن: کەسێک کە مافی ئازادی ھەیە، ئیزنی پێ ئەدرێت کارێک ئەنجام بدات تا ئەم کاتە کە کەس یان لایەنێکی تر مافی داواکراوی نەبێت کە پێش لەم کەسە بگرێت بۆ ئەنجام دانی کارەکە؛ ھەروەھا کەسێک کە مافی داواکراوی ھەبێت لە دژی کەسێکی تر، ئازادی ئەم کەسە بەم ھۆیەوە سنووردار ئەبێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "جیاوازی نێوان مافی داواکراو و مافی ئازادی. پڕۆفیسۆر ویلیام مەی". www.christendom-awake.org. Archived from the original on 28ی Januaryی 2019. Retrieved 2018-06-12. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)