مافی ئەرێنی و نەرێنی

مافی ئەرێنی و نەرێنی جۆرە مافگەلێکی زۆرلێکراون بۆ کردەوە و چالاکی (مافی ئەرێنی) یان بێ‌کردەوەیی و ناچالاکی (مافی نەرێنی). ئەم پابەندبوونانە لەوانەیە کارەکتەرێکی یاسایی یان ئەخلاقی بێت. چەمکی مافی ئەرێنی و نەرێنی لەوانەیە بگات بە مافی ئازادی.

ئەم مافانەی کە وەک مافی نەرێنی دەستنیشان ئەکرێن لەوانەیە مافی مەدەنی و سیاسی لەخۆبگرێ وەک ئازادیی قسەکردن، ژیان، خاوەندارێتی تاکەکەسی، ئازادی لە تاوانە تووندوتیژییەکان، ئازادی دین و ئایین، دادوەری دادپەروەرانە، ھەروەھا ئازادی لە کۆیلایەتی.[١]

ئەم مافانەی کە وەک مافی ئەرێنی دەستنیشان ئەکرێن، بە ھەمان شێوە کە لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی دا لەلایەن مافناس و کارناسی دادوەری کارڵ ڤاساک پێشنیار کرا لەوانەیە جۆرەکانی تری مافی مەدەنی و سیاسی لەخۆ بگرێ[٢] وەک پاراستنی پۆلیس لە تاک و سامانەکانی و مافی بەھرەمەندی لە پارێزەر، ھەروەھا مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری وەک خۆراک، ماڵ، خوێندنی گشتی، پیشە، ئاسایشی نەتەوەیی، نیزامی، چاودێری تەندورستی، ئاسایشی کۆمەڵایەتی، دەستگەییشتن بە ئینتەرنێت و پێداویستییەکانی ژیانێکی باش.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Positive and Negative Rights". Archived from the original on 29ی Aprilی 2019. Retrieved 16ی Februaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Kaczmarska, Katarzyna. "THE HUMAN RIGHTS AS A GROUP AND COLLECTIVE RIGHTS" (PDF). زانستگای ویلایەتیی سومی.