ماریۆ گۆمێز
ماریۆ گۆمێز گارسیا لەدایک بووی ١٠ی جوڵای ساڵی ١٩٨٥ لە ناوچەی ڕێدلینگن لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا ، ئەو لە ئێستادا یاریکەری یانەی یانەی شتوتگارت درێسی ژمارە ٢٧ ی یانەکەی دەپۆشێت.
یانەکان
دەستکارییانەی شتوتگاری ئەڵمانی
دەستکاریلە سەرەتای دەستپێکی یاری ماریۆ گۆمێز دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣ کاتێ بۆتیپی دووەمی یانەی شتووتگارد یاری کرد بەھۆی ئاستە کەم وێنەیەکەی کە لە ٤١ یاری توانی ٢١ گۆڵ تۆمار بکات کە بۆ یاریکەرێکی لاو باشترین دەسکەوتە دواتەبانگێشتی تیپی یەکەمی یانەی شتوتگاردی ئەڵمان کرا کە لەگەڵ ئەم یانەیەش ئاستێکی بێ وێنەی پێشکەش کرد توانی ١٢١ یاری فەرمی یانەکەی ٦٣ گۆڵی تۆمارکرد و لەوەرزی ٢٠٠٦ - ٢٠٠٧ توانی لەگەڵ یانەی شتوتگارد خولی بۆندسلیگابەدەست بھێنن دواتر ماریۆ گۆمێز کەوتە بەر چاوی یانەی بایەرن میونخ ئەلمانی ئەم یانەیە گۆمێزیان بەبڕی ٣٠ ملیۆن یۆڕۆ کڕی کە ئەمەش بۆ یاریکەرێکی لاو نرخێکی زۆرە لە بۆندسلیگا
یانەی بایەرن میونخ
دەستکاریلەساڵی ٢٠٠٩ دوای پەیوەندی کردن بەیانەکەی ھەرێمی باڤاری واتەیانەی بایەرن میونخ ، ماریۆ گۆمێز بەردەوام بوو لە ئاستە بەرزەکەی لە گەڵ ئەم یانەیەش لە ١١٥ یاری ٧٥ گۆڵی تۆمارکرد.
ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا
دەستکاریدوای ئەو ئاستە زێڕێنەی گۆمێز پێشکەشی کرد کەوتە بەر دڵی ڕاھێنەری ئەڵمانیا یواخیم لۆف گۆمێزی لەساڵی ٢٠٠٧ بانگێشت کرد کە پێشتر یاریکەری تیپی لاوانی ئەڵمانیا بوو
دەستکەوتەکان
دەستکارییانەی شتووتگارد
دەستکاریلەگەڵ یانەی بایەرین میونخ
دەستکاری- بۆندسلیگا لە وەرزی ٢٠٠٩ - ٢٠١٠
- جامی ئەڵمانیا لە وەرزی ٢٠٠٩ - ٢٠١٠
- جامی سووپەری ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٠
- دوو جار پلەی دووەمی بەدەستھێنا لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا لەوەرزەکانی ٢٠٠٩ - ٢٠١٠ و ٢٠١١ - ٢٠١٢
ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا
دەستکاری- پلەی سێیەم لە جامی جیھانیی فیفا لە ساڵی ٢٠١٠
- پلەی دووەم لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا
دەستکەوتی تاکەکەسی
دەستکاریسەرچاوە
دەستکاری- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی تۆپی پێ
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئەڵمانیا
- دەروازەی ئیسپانیا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماریۆ گۆمێز تێدایە. |