لەیزەر سکانینگ، بریتییە لە تەکنۆلۆجیایەکی نوێ لە بواری ڕووپێوی و بۆ ڕووپێویکردنی شوێنێک بە کۆکردنەوەی ھەزاران خاڵ بە ئەکیورەسی زۆر بەرز کەمتر لە ملیمەتر بەکاردێت. بە شێوەیەکی گشتی دوو جۆر تەکنیکی کارکردن ھەیە، ھەروەک جی پی ئێس، یەکەم پشت بەستن بە کات و خێرایی ڕووناکی بۆ دۆزینەوەی کۆردینەیت، دووھەم پشت بەستن بە خوێندنەوەی فەیسی شەپۆلەکە بۆ دۆزینەوەی کۆردینەیت.

لەیزەر سکەنەرێکی ئامادە بۆ ڕووپێوی

لەیزەر سکانەر ھەیە تا دووری ٣٠٠م لە ئامێرەکە دەتوانێ خاڵ کۆ بکاتەوە، لەیزەر سکانەری جۆری یەکەم دەتوانێ نزیکەی ٣٠٠٠ کۆردینەیت وەربگرێت لە چرکەیەکدا. جۆری دووھەم تا ملیۆنێک خاڵ لە چرکەیەک دەڕوات. چەند جۆر نەرمەواڵە بۆ پرۆسێسکردنی داتا ھەیە وەک سایکلۆن کە لایکا بەرھەمی دێنێت، لەیزەر سکانەر ھەیە خۆی کار دەکات بەڵام جۆری تر ھەیە پێویستی بە کۆمپیوتەرە بۆ ئەوەی بەکاری بێنیت.

جگە لە ڕووپێوی بۆ مەبەستی تر بەکاردێت وەک لە کارگەکان بۆ دۆزینەوەی کڕاک و شەق لە دیوار و بۆڕییەکان.

سەرچاوە دەستکاری

[١]

  1. ^ "Laser scanning", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-01-03, retrieved 2023-02-16