لەشفرۆشی لە کووەیت نایاسایییە،[١][٢] بەڵام باوە.[٣][٤] زۆربەی لەشفرۆشەکان خەڵکی دەرەوەی وڵاتن.[٣]

بەرپرسانی یاسا زۆربە لەشفرۆشەکان وەدەر دەنێن یان ئەوان ناچار دەکەن پێش ئازادبوون «بەڵێنی کرداری چاک» واژوو بکەن. زۆربەی خاوەنکارانی لەشفرۆشی، بە گرتن مەحکووم دەکرێن.[٥] ھەندێک ڕاگەیەندراو لەبارەی وەرگرتنی بەرتیل لە قەحبەخانەکان و ئاگادارکردنەوە بۆ ھێرشەکانی داھاتوو لەلایەن پۆلیسەوە ھەیە.[٤]

نەتەوە جۆراوجۆرەکانی لەشفرۆشەکان و کۆنترۆڵی ئەوان لەلایەن گەوادەکان لە ناوچە جیاوازەکانی کووەیت دەبینرێت، کە بریتین لە فلیپینییەکان لە پارێزگای ئەحمەدی، ئیتیۆپییەکان لە پارێزگای حوولی، ھیندییەکان، سریلانکییەکان و بەنگلادێشییەکان لە پارێزگای فەروانیە و بەشێک لە سالمیە. ھیندییەکان و چینییەکان لە ناوەندە کڕینەکانی سالمیە ئیش دەکەن.[٣] ھەروەھا لەشفرۆشانی عەرەب و ئەورووپی لەو وڵاتەدا بوونیان ھەیە.[٣][٤]

دەگوترێت کە قەحبەخانەکان لە جەھرا، حوولی، جلیب شیووخ، سالمیە، فەحیحیل، فینتاس و جابریە بوونیان ھەیە.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «The Legal Status of Prostitution by Country». ChartsBin. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ «Women's Anti-Discrimination Committee Hears Replies to Experts' Questions From Bhutan, Kuwait» (بە ئینگلیزی). United Nations. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا ب پ ت «Prostitution trade thrives in Kuwait». Africa Sustainable Energy & Environment Platform (بە ئینگلیزی). ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا ب «HIV-infected citizen warns of 'imported prostitutes' - Kuwait has over 1,000 AIDS cases». Kuwait Times. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ Crime and punishment around the world. Santa Barbara, Calif.: ABC-CLIO. 2010. p. 308. ISBN 978-0313351334.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری