لێکدانی (زاوزێ پێ کردنی) سەگ

زاوزێ پێکردنی سەگ بریتییە لە کردەی جووتکردنی سەگە دەستنیشانکراوەکان بەمەبەستی پاراستن یان بەرھەم ھێنانی چەند خەسڵەت و تایبەتمەندێتییەکی دیاریکراو. کاتێک سەگەکان زاوزێ و زۆربوون ئەنجام دەدەن بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ ئەوا خەسڵەتی بەچکەکانیان لەڕێی ھەڵبژاردەی سروشتییەوە دەستنیشان دەکرێت بەڵام کردەی «لێکدانی سەگ» ئاماژەیە بۆ ھەڵبژاردەی دەستکردیی سەگەکان کە بەشێوەیەکی مەبەستدار لەڕێی خاوەنەکانیانەوە زاوزێیان پێ دەکرێت.[١] لێکدان بەندە لەسەر زانستی بۆماوەییەکان بۆیە ئەو کەسەی بەم کردەیە ھەڵدەستێت دەبێت زانیاری لەسەر بۆماوە، تەندروستی و مەبەستی بەکارھێنانی سەگەکە ھەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت جۆرە گونجاوەکان لەیەک بدات و زاوزێیان پێ بکات.

مێژوودەستکاری

مرۆڤەکان ھەستاون بە ھێشتنەوە و پاراستنی ئاژەڵە سوودبەخشەکان لە نزیک و چواردەوری شوێنی ژیانیان لە سەرەتاکانی مێژووی مرۆڤەوە.[٢]بەدرێژای ئەو چەند ھەزار ساڵە سەگەکان پەرەیانسەندووە بۆ چەند جۆر و کۆمەڵەیەکی جیا جیا وەک (سەگی پاسەوانی، سەگی ڕاوکەر و تانجی). بەمەبەستی ھێشتنەوە و بەردەوامی ئەم خەسڵەتە جیاوازانە مرۆڤەکان ھەستاون بە زاوزێ پێکردنی مەبەستدارانەی ئەم سەگانە بۆ ھاندان و دووبارە دەرکەوتنەوەی خەسڵەتە دیاریکراوەکان لە بەچکەکان دا. بەھۆی ئەم ڕێکارەوە سەدەھا جۆری سەگی لێکدراو پەرەی پێسەندراوە و ھەڵبژاردەی دەستکرد لە سەگەکان دا کاریگەری کردۆتە سەر قەبارە، شێوە و ھەڵسوکەوتی سەگەکان.[٣]

لەگەڵ گەشەسەندنی یانەکانی لێکدان و یانەکانی (کێنێل) دا لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەم دا چەندەھا جۆری سەگ لەم ماوەیەدا پەرەیان پێ سەندرا.[٤] ڕێکاری لێکدان زیاتر ڕێکخراوەیی بەخۆیەوە بینی بۆ پاراستنی خەسەڵەتەکانی بازدانە ناوازەکان وەک (قاچی کورت، دەموچاوێکی کۆرتبۆوە، ڕەنگ و پێھاتەی نوێ بۆ فەرووەکان).[٥] بڵاوبوونەوەی و فراوانبوونی ناوبانگی سەگەکان بووە ھۆی ئەوەی کە سەگەکان زیاتر بەھۆی ڕووخساریانەوە بڕیاریان لەسەر بدرێت وەک لەوەی لەسەر توانای کارکردنیان و ئەمەش بووە ھۆی ھاتنەکایەی ئامانجی جیاواز لە کاتی لێکدان دا،[٦] ئەم دیاردەی بەنرخییەی ڕووخسار بەرامبەر بە توانا بووە ھۆی گەشەکردنی خەسڵەتە دژوار و زیادەڕۆکان.[٧]

لە سەرەتادا تەنھا کەسانی دەوڵەمەند دەیانوانی خاوەندارێتی سەگە لێکدراوەکان بکەن و بیانکڕن بەڵام ئەمرۆ زۆرێک لە خەڵکی باری داراییان ڕێگەیان پێ دەدات بتوانن سەگێک بکڕن. چەندەھا ھۆکاری جیاواز ھەیە خەڵکی ھەڵدەستن بە کڕینی سەگە لێکدراوەکان، وەک (ویستی ھەبوون یان بەخشینی بێچووە سەگ، بە مەبەستی قازانج لێ کردن، بۆ ڕووخسار، ئارەزووکردن لە جۆرە لێکدراوێکی تایبەت و ڕاست کردنەوە و باشترکردنی ھەڵەی لێکدراوێک). ئەو ئەنجامدەرانەی ھەستی بەرپرسیارییان ھەیە گرنگی بە ھەڵسوکەوت، تەندروستی و ڕووخساری دوو سەگەکە دەدەن لە پێش لێکدانیان بۆ زاوزێکردن.

ڕەخنەکاندەستکاری

ھەندێک جۆری سەگەکان خاوەنی خەسڵەتە گواستراوەکانن کە دەکرێت پەرەبسێنێت بۆ کەم ئەندامی و نەخۆشییەکان. ھەندێک لە دیاردەکان سەلمێنراوە کە بە بۆماوەییانە دەگوێزرێنەوە وەک بارەکانی (شەلەلی ئێسکی حەوز، نارێکی چاو، ھەندێک لە کێشەکانی دڵ وھەندێک جۆرەکانی کەڕی).[٨] چەندەھا لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم دیاردانە ئەنجامدراوە[٩] لەلایەن یانەکانی لێکدان و تۆمارگەکانی سەگ و لە کاتێک دا ھەندێک لە یانە تایبتەمەندەکانی لێکدان ھەڵدەستن بە بەخشینی زانیاری دەربارەی کێشە بۆماوەییە باوەکان. ھەروەھا ڕێکخراوە تایبەتەکانی وەک (ڕێکخراوی ئێشکی ئاژەڵان) زانیاری کۆ دەکەنەوە و بەردەستی دەخەن بۆ کەسانی ئەنجامدەری زاوزێ پێکەر و خەڵکی بە گشتی.[١٠]

ھەندێک لە تۆمارگەکانی سەگ وەک (یانەی کێنلی ئەمریکی) بەڵگەنامەکان لای خۆیان دەپارێزن کە چەند کێشە و ناڕێکییەکی بۆماوەیی دیاریکراو تۆماردەکات لە دۆسیییەی ھەر سەگێک دا و ئەمە بە بڕوانامە ناسراوە. بۆ نموونە، لە ئەڵمانیا یانەی نەتەوەیی سەگی شوانی ئەڵمانی (German Shepherd) تۆمارگەیەکە کە ھەڵدەستێت بە ناساندنی شەلەلی ئێسکی حەوز وەک ناڕێکییەکی بۆماوەیی بۆ سەگەکانی سەر بەو جۆرە بۆیە ھەڵساوە بە دانانی ھەڵسەنگاندن بۆ ھەموو جۆرە سەگەکان بەمەبەستی دڵنیا بوونەوە لە نەبوونی شەلەل.

ھەندێک لە لێکۆڵەرەکانی زانست پێیان وایە کە پێشکەوتنەکان لە تەکنەلۆژیای زۆربوونی دەستکرد دەکرێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەمەبەستەکانی لێکدانی سەگ بەڵام دەشکرێت «کاریگەری زیانبەخش» ی ھەبێت لە کاتی زیاد بەکارھێنان دا و ببێتە ھۆی زاڵ بوون بەسەر بنەماکانی ھەڵبژاردەی سروشتی دا. ئەم زانا و لێکۆڵەرانە داوای تێگەیشتنێکی قوڵتر و فراوانتری ھەڵبژاردەی سروشتی دەکەن کە ببێتە ڕێخۆشکەر بۆ دیدگەیەکی زیاتر سروشتییانەی لێکدانی سەگ.[١١] ھەروەھا گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە "زانیارییە دۆزراوەکان دەرخەری ئەو ڕاستییەن کاتێک لێکدانی دەستکردانە ئەنجام دەدرێت لەلایەن مرۆڤەکانەوە ئەوا چەند جۆرێکی دیاریکراوی سەگ لەناودەچن و گۆرانکارییەکی ھێواش بەسەر مێشکیان دا ڕوودەدات.[١٢]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Seranne, Ann (1980). The Joy of Breeding Your Own Show Dog. New York, N.Y: Howell Book House. ISBN 978-0-87605-413-0. 
  2. ^ Eilts، Bruce E (25 September 2012). "The Normal Canine Estrous Cycle". therio.vetmed.lsu.edu. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی 2018-03-28 ھێنراوە. 
  3. ^ Akey، Joshua M.؛ Ruhe، Alison L.؛ Akey، Dayna T.؛ Wong، Aaron K.؛ Connelly، Caitlin F.؛ Madeoy، Jennifer؛ Nicholas، Thomas J.؛ Neffb، Mark W. (January 19, 2010). "Tracking footprints of artificial selection in the dog genome". Proc Natl Acad Sci U S A. 107 (3): 1160–5. PMC 2824266 . PMID 20080661. doi:10.1073/pnas.0909918107. 
  4. ^ Wayne، Robert K.؛ vonHoldt، Bridgett M. (2012-02-01). "Evolutionary genomics of dog domestication". Mammalian Genome (بە زمانی ئینگلیزی). 23 (1–2): 3–18. ISSN 0938-8990. PMID 22270221. doi:10.1007/s00335-011-9386-7. 
  5. ^ Frank H؛ Frank MG (1982). "On the effects of domestication on canine social development and behavior" (PDF). Applied Animal Ethology. 8 (6): 507–525. doi:10.1016/0304-3762(82)90215-2. 
  6. ^ Gould، Stephen Jay (1993). Eight Little Piggies: Reflections in Natural History. New York: W. W. Norton & Company. پەڕە 934. ISBN 978-0-393-31139-6. 
  7. ^ Drake، Abby Grace؛ Coquerelle، Michael؛ Colombeau، Guillaume (2015). "3D morphometric analysis of fossil canid skulls contradicts the suggested domestication of dogs during the late Paleolithic". Scientific Reports. 5: 8299. PMC 5389137 . PMID 25654325. doi:10.1038/srep08299. 
  8. ^ "Hip Dysplasia by Breed". Orthopedic Foundation for Animals. 2010. لە ڕێکەوتی ٠٣ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  9. ^ "Diseases by Breed". Research.vet.upenn.edu. لە ڕێکەوتی 2014-08-03 ھێنراوە. 
  10. ^ George A. Padgett (1998). Control of Canine Genetic Diseases (Howell Reference Books). New York, N.Y: Howell Book House. ISBN 978-0-87605-004-0. 
  11. ^ Vandeloo، John (2009). "Journal of Veterinary Behavior: Clinical Applications and Research Volume 4, Issue 6, November–December 2009, Pages 245 Cover image The importance of داڕێژە:Sic natural selection within a detector dog selective breeding model". Journal of Veterinary Behavior: Clinical Applications and Research. 4 (6). 
  12. ^ Jabr, Ferris. "Changing Minds: Has Selective Breeding Restructured Some Dog Brains?" Scientific American Global RSS. N.p., 13 Aug. 2010. Web. 10 Nov. 2014.