لێنزی کامێرا
(لە لێنز (فۆتۆگرافی)ەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لێنز یان ھاوێنە پارچەیەکی کامێرایە کە وەک دەرچەیەکە بۆ چوونە ژوورەوەی ڕووناکی بۆ نێو کامێرا، و بەکاردێت بۆ وێنەگرتنی ھەر شتێک، واتە بەبێ لێنز کامێرا ناتوانێت وێنە ناگیرێت.
جۆرەکانی لێنز دەستکاری
- لێنزی ئاسایی normal lens: لێنزێکی ئاساییە و بە پلەی ٥٠° وێنە دەگرێت - لە زۆرینەی کامێراکان لێنزی ئاسایی دادەنرێت.
- ماکرۆ لێنز macro lens: لێنزێکە بۆ وێنەگرتنی ماددەی ورد وەک زیندەوەری ورد کە بە ٢٥° پلە وێنەکان دەگرێت - واتە وێنەکانی دەبێت بچووکتر بێت لە لێنزی ئاسایی (نۆرماڵ).
- wide-angle lens: ئەم لێنزە بۆ وێنەگرتنی مەودای زۆرە واتە دەتوانێت زۆرتر لە ٦٠° پلە بووایە
- تێلی یان دوورە لێنز elephoto lens: ئەم لێنزە بەکاردێت بۆ وێنەگرتنی وێنە دوورەکان لە مەودایەکی زۆر دوور - بەزۆری بەکاردێت لە وێنەگرتنی وەرزشی یان وێنەگرتنی سرووشتی و ئاژەڵە کێوییەکان.
- لێنزی چاوی ماسی Fish eye lens: بە جۆرێ لە لێنزەکان دادەنرێت بەڵام خۆی جۆرێکە لە wide-angle lens بەڵام لە جۆری ultra wide-angle lens کە ئەم جۆرەیان وەک چاوی ماسی وێنە دەگرێت لایەکان وێنەکە دەچەمێنێتەوە.
گالێری دەستکاری
-
تێلیفۆتۆ لێنز - بەکاردێت بۆ وێنەگرتنی وێنە دوورەکان
-
ماکرۆ لێنس بۆ وێنەی ورد
-
لێنزی wide-angle بۆ وێنەی مەودا فراوانەکان
-
لێنزی چاوی ماسی جۆرێ لە واید ئەنگل لێنز
-
لێنزی ئاسایی - نۆرماڵ
-
وێنەیەک بە لێنزی ئاسایی - ڕەواندز - کوردستان
-
وێنەی زیندەوەرێک بە ماکرۆ لێنز گیراوە
-
وێنەی ژوورێک بە لێنزی چاوی ماسی گیراوە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لێنزی کامێرا تێدایە. |