ڤی ئێل سی میدیا پلەیەر
ڤی ئێڵ سی میدیا پلەیەر (بە ئینگلیزی؛VLC Media Player) لێدەر و پەخشکەر و گۆڕەڕێکی ڕەنگاڵەی سەرچاوە کراوەی ھەڵگرتەنییە Portable.VLC بەناوبانگترین پەخشکەرەوەیە کە پشتگیری لە زۆرترین جۆری فۆڕمارتی فایل دەکات، وەرگێڕدراوە بۆ سەر چەندین زمانی جیھانی، لەوانە ھەردوو زاراوەی سۆرانی و کورمانجیش. VLC بەناوبانگە بەوەی کە دەتوانێت پەڕگە تێکشکاوەکان و بە ئەو پەڕگە و فایلانەی کە بەتەواوی دانەگیراون پەخش بکات.
پەرەپێدەر(ان) | VideoLAN |
---|---|
یەکەم وەشان | شوباتی ٢٠٠١ |
نووسراوە بە | C, C++, Objective-C بە بەکارهێنانی Qt |
سیستەمی بەکارخەری | هەموو سیستەمەکان |
سەکۆی پێژمێری | IA-32, x64, ARM, MIPS, PowerPC |
زمانەکان | ٤٨ زمان[١] |
جۆر | لێدەری ڕەنگاڵە |
مۆڵەتنامە | مۆڵەتی ئاشکرای گشتی GNU وەشانی ٢ یان دواتر |
وێبگە | videolan |
مێژوو
دەستکاریلە سەرەتادا پڕۆژەی VideoLan پێکھاتبوو لە ڕاژەخوازێک و ڕاژەکارێک بۆ پەخشکردنی ڤیدیۆ لەسەر ڕایەڵە کە لەلایەن چەند خوێندکارێکی École Centrale Paris ـەوە داڕێژرابوو کە لە ١ شوباتی ٢٠٠١ ـدا یەکەم وەشانی لەژێر مافی GPL ـدا وەشێنرا، بەڵام ئێستا چەندین داڕێژەر و ھاوکاریکەر بەشدارن لە پڕۆژەکەدا لە سەرانسەری جیھاندا.
لە پاشاندا VideoLAN Server (VLS) نەما و گۆڕدرا بۆ VideoLan Client (VLC).
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤی ئێل سی میدیا پلەیەر تێدایە. |