لێدوانی ویکیپیدیا:پرسگا/ئەرشیڤی ١

داواکردنی گۆڕینی ناوی پەڕەکە دەستکاری

ئەمەوێ ناوی پەڕەکە بگوێزمەوە بۆ یەکێ لەم ناوانە:

  • كارمه‌زه‌لی یارمەتی
  • سنووقی یارمەتی
  • دەخیلەی یارمەتی
  • مێزی یارمەتی
  • پرسگا
  • کیسەی پرسیارەکان
  • خەزێنەی پرسیارەکان
  • مێزی پرسیارەکان

ئێوە ڕاتان چیە؟ ئەگەر هەر ناوێکی دیکە هەیە لێرە بینووسن با ناوە ئینگلیزیەکە بگۆڕین.سوپاس --barham ٢١:١٩, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

پرسگا جوانە، پرسینگە چۆنە؟ --MarMzok لێدوان-- ٢١:٥٧, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

هەردووکی جوانە، هەم پرسگا، هەم پرسینگە --برووسک ٢٢:٥١, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

منیش دەڵێم پرسگا و پرسینگە لە ئەوانی تر جوانترن.--Aza ٠٥:٥٧, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)


سڵاو بەڕێزان ناوەکەیم گۆڕی بۆ پرسگا چونکە زیاتر باوە وئەو سێ بەڕێزەش بەچاکیان داناوە. ئەگەر ڕەخنەتان هەیە تکایە بینووسن. سوپاس --barham ٢٠:٥٥, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

باشە پرسگا بە مانای reception نایەت؟ من پرسینگەم پێ جوانتر بوو.--Ara Qadir ١٥:٠٧, ٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)


پرسینگە یان پرسگا؟ دەستکاری

بەهۆی ناکۆکی لەسەر ناوەکە دووبارە ئەبێ هەڵبژاردنی ناو بکرێت بۆ ئەم بەشە ئایە کامەتان پێ چاک ترە (پرسینگە یا پرسگا). ماوەی وتووێژ ودەنگدان ٧ ڕۆژە وبە کۆی دەنگەکان ئەنجامەکە دیاری دەکرێ. --barham ٠٠:١٨, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

جیاوازیی نیە، بەڵام پرسینگە. --Aza ٠٦:٠٥, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

پرسگا جوتیار ١٣:٠٦, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

وادیارە تەنها دوو یەشداربوومان بوو لە ماوەی یەک حەفتە زیاتر و ئەنجامەکەش یەکسانە بۆیە جارێ ئەم ناوە هەر وەکو خۆی ەمێنێتەوە. سوپاس بۆ بەشداریتان کاک ئازا و کاک جوتیار دەستان خۆش--barham ٢٢:٤٧, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

خۆشەویستان وشەی پرسینگە ھەڵەی رێزمانی تێدایە. بە بڕوای من پرسیارگە خراپ نییە.--:)چالاکلێدوان ٢٣:٠١, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
هەڵەی ڕێزمانی لەکوێدایە کاک چالاک؟

پرسینگە درووست بووە لە : چاوگی پرسین + ڕەگی کاری گەیشتن. --برووسک ٢٣:٠٣, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

«گە» رەگی کار نییە و پاشگری جێگایە. ھەڵەکە لێرەدایە کە پاشگر قەت بە چاوگەوە نالکێ.--:)چالاکلێدوان ٢٣:١١, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
خۆزگە کاک چالاک یەکجار بمزانیایە ئەم زانیارییانە لەکوێوە ئەهێنیت! من خوێندکاری ئامادەییم بێ لەوەی زۆر ئارەزووی کوردیی دەکەم، چەندین ساڵە دەیخوێنم و لەچەندین سەرچاوەدا دیومە کە ڕەگی کار بەمشێوەیە دەدۆزرێتەوە:

نووستن ---> دەنووم، کەواتە پێشگری (دە) لەگەڵ پاشگری (م) لابدە، ڕەگی کاری نووستنت بۆ دەردەکەوێت، کە بریتییە لە نوو.
ڕۆیشتن ---> دەڕۆم، ڕەگی کار بریتییە لە ڕۆ.
گەیشتن ---> دەگەم، ڕەگی کار بریتییە لە گە.
ئیتر ئەم پاشگری جێگایە لەکوێوە هات، خوا ئەزانێت --برووسک ٢٣:١٩, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

«گە» لە وشەی پاڵەوی «gāh» و «gās» کەوتۆتەوە و ھیچ پێوەندییەکی بە گەیشتن نییە.--:)چالاکلێدوان ٢٣:٣٤, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "پرسگا/ئەرشیڤی ١".