لێدوانی ویکیپیدیا:شێواز

پێشنیاری چاککردن دەستکاری

بە ڕاستی زۆر هەڵەیەکی گەورە هەیە لە بابەتی ناوی وتار، سەرناوەکان و بەشەکان چۆن کاتێ کە کەسێک بۆ هەولێر بگەڕێ ئەبێ بنووسی هەولێر(شار)، وادیارە ئەو بەڕێزەی کە ئەم پەڕەیەی وەرگێڕاوە زۆر بە هەڵەدا چووە، کاتێک کە یەکێک بە دوای ناوێک دا دەگەڕێ ئەبێ بە ئاسانترین شێوە بیدۆزێتەوە کە واتە بۆ نموونە ئەگەر ٣ ناوی کوردمان هەبێ ئەبی ئێمە بەم شێوەیە دایبنێین:

کورد (ناوە باەوەکە وەکو خۆی دادەنرێ کە واتا کاتێ کەسێک نووسی کورد یەکسەر دەگاتە نەتەوی کورد چونکە لە هەمووی باوترە)

زمانی کوردی

کورد وعەجەم



ئەم سێ ناوە بەبێ ئەوەی بۆ هیچ دانەیەکیان کەوانە دابنرێ ئەنووسرێن دوای ئەوە هەڵدەستین بە درووستکردنی پەڕەیەکی ڕوونکردنەوە بەم ناوە:

کورد (ڕوونکردنەوە)

تیایدا هەموو ئەو پەڕانە دەنووسین وبە شێوەیەکی زۆر کورت باسی ناوەڕۆکی پەڕەکە دەەکەین وەکو:

کورد،نەتەوەی کورد

زمانی کوردی، زمانێکێ هیندۆ ئەوروپیە

کورد وعەجەم، کتێبێکە لە نووسینی ساڵح مەحەممەد ئەمین.

دوای ئەوە قاڵبی {{ڕوونکردنەوە}} دادەنێین کە وەکو ئەوەی ئێرە دەبینرێت. لەبەر ئەوە هیوادارم ئەم زانیاریە چاک بکرێتەوە هەتا وتاری زۆر بەو شێوە هەڵەیە نەنووسراوە. لەگەڵ ڕێزو سڵاو بۆ هەمووتان. --barham ١٩:٤٧, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "شێواز".