هەڵبژاردنی ناوی پەڕە دەستکاری

سڵاو بەڕێزان دوای ئەوەی بە سەرکەوتووی ناوی پەڕەی پرسگامان هەڵبژارد بۆ پەڕەی (WIKIPEDIA:HELPDESK) ئێستا ئەمانەوێ ناوێکی گونجاو بۆ ئەم پەڕەیە بدۆزینەوە.

من هیچ پێشنیارێکم نییە بۆ ئەمەیان (تاکو ئێستا). چاوەڕێی ناوێکی ڕێک وپێکین بۆ ئەم پەڕەیە.

تکایە پێشنیارەکان لە خوارەوە بنووسن لە گەڵ ئیمزای بەکارهێنەر. بە هیوای بەشداری زۆرترین بەش لە بەکارهێنەران --barham ٠١:٢٦, ١٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

پێتان چۆنە ناوی ئەم پەڕەیە بگۆڕین بۆ (دەمە تەقێ) (:--barham ٠١:٣٣, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

نازانم ناوەرۆکی ئەم پەڕەیە چی لە خۆ دەگرێت! لەبەرئەوە ئێستاکە پێشنیارێکم نیە. مەگەر دوایی. سپاس--Aza ٠٨:٢١, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

پێش بە ئاکام گەیشتنی ئەم لێدوانە نەدەبوو ناوەکەت گۆڕیبا کاک بەرھەم. بە ڕای من جوانترین وشە بۆ ناوی ئەم پەڕەیە ئاخێوگەیە؛ ھەم مەبەستی ئەم پەڕەیە دەگەیێنێ و ھەمیش لە پرسگای دێتەوە ئەگەر چی من پرسگەم پێ جوانتر بوو.--Calak ١٢:٠٥, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

شیکردنەوەیەک لەسەر ناو و بابەت دەستکاری

بەڕێزان، لە ویکی-ئینگلیزی، وەک شیکردنەوەیەک لەسەر بابەتی بەکارھێنانی ئەم پەڕە نووسراوە:

ئەمە بەو مانایە کە:

واتە:
  • ناوەکە دەبێ (باشتر وایە) ناوی شوێنێک بێت. (نەک کردەوەیەک)
  • شوێنێک دەبێ بۆ باس و لێدوان بۆ پێشخستنی ویکی-ناوچەیی
دەتوانن ئەم پەڕە لە زمانەکانی دیکەدا چاو لێبکەن؛ شێوەی بەکارھێنان و ناوەکانی:

ئینگلیزی (ترومپا)، (Village_pump) | ئەڵمانی (کافە، قاوەخانە، چایخانە) | ئیتاڵی (کافە، بار) | عەرەبی (مەیدان، نێوەند) | فارسی (قاوەخانە، چایخانە)

بە بڕوای من ناوەکانی «سەرکانی»، «کافە»، «چایخانە» و «قاوەخانە» گونجاون. ھەم ناوی شوێنی کۆبوونەوەن و ھەم شوێنی باس و لێدوان. بەڵام سەرکانی بە چاولێکردن لە ویکی ئینگلیزی و ھەروا کوردی ڕەسەن بوون، باشترین پێشنیاری منە. ھەتا بزانین ڕای گشتی چی دەڵێت و ھیوادارم تا کاتی ڕێکەوتن لەسەر ئەوە؛ ھەوڵی گۆڕان نەدرێت.--MarMzok لێدوان-- ١٢:١٨, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
گە پاشگری جێگا و شوێنە (مکان) و ئاخێویش یانی قسەکردن و لێدوان. کە وا بوو پر بە پێستی ئەم بابەتەیە. سەرکانی وەکوو ئاخێوگە مەبەستی لاپەڕەکە ناگەیێنی.--Calak ١٨:٢٥, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)


من ناوی پەڕەکەم لە بەر ئەوە گۆڕی جگە لە کاک ئازا کەسێکی تر وەڵامی ئەم پێشنیارەی منی نەداوەتەوە کە زیاتر لە چەند ڕۆژێکە نووسراوە لە بەر ئەوە وەکو تاقیکردنەوەیەک ئەمەم دانابوو. من پێم وایە کە (دیوەخان) جوانترین ناوی کوردەوارییە کە بۆ ئەم پەڕەیە بەکاربێت ئەم ناوە لە چەند ویکیپیدیاییەکی تریشدا دانراوە وەکو ویکیپیدیای (ئوردی) پاکستانی [لێرە]. وبۆ (سەرکانی)پێم باش نییە چونکە وەکو دیارە تەنها شوێنی کۆبوونەوەی ئافرەتانە. وویکیپیدیای کوردیش تاکو ئێستا تەنانەت یەک خانمی تیادا نییە (: . لەگەڵ ڕێز.--barham ٢٠:١٢, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بە ڕای منیش دیوەخان تەواوە. ئافەرین کاک بەرهەم بە ڕاستی گونجاوە. ئاخێوگە دەتوانین بلێین وشەیەکی کۆن نیە، نوێیە. لانیکەم گوندی! نیە؛ قاوەخانەش ئەوەندەی دیوەخان جوان نیە. بەڵام دیوەخان ڕێک مەبەستی پێکاوە. لە هەنبانەبۆرینەی مامۆستا هەژاردا هاتووە:

دیوەخان ژووری کۆمەڵ لێ دانیشتنی گوندە و هەروەها ئۆدەی میوانی ئاغا و خانە.

لە فۆلکلۆریشدا هەمانە:

شەوچرای دیوەخانمی خانم ... گوڵ وەنەوشەی باخانمی خانم

گۆرانیش لە گەشتی هەورامانەکەیدا دەڵێ:

کە گەیشتیتە بەر دەرگای گەورە... هەر خزمەتکارەو لێت ئەدا دەورە /

ڕێت پیشان ئەدەن بەرەو دیوەخان... باقیم لە بیر نەماوە (:

دیوەخان شوێنی کۆبوونەوە و قسە و باس بووە، بەزۆری لە هۆنراوەکانی مامۆستا مەولەویشدا هاتووە. سپاس --Aza ٠٧:١٤, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سەرکانیش خراب نیە، هەرچەن هەروا کە بەرهەم باسی کرد زۆرتر ئافرەتان دەچنە سەرکانی. هەڵبەت ئافرەتانیش دەتوانن بێژن دیوەخانیش زۆرتر هی پیاوانە.--Aza ٠٧:٢٧, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کە وا بوو منیش لە دیوەخان پشتیوانی دەکەم.--Calak ١٠:٠٨, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
بەڕێزان سوپاس بۆ دەربڕینی بیر و ڕاتان. دەستخۆشی لە کاک بەرھەم بۆ ناوەکە. لەسەر ڕای گشتیی گواستنەوە کرا بۆ دیوەخان.--MarMzok لێدوان-- ١٣:٢١, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)


کاک چالاک گیان پێشنیارەکان لە پەڕەی لێدوان دەنووسرێن نەک لە پەڕەی پرۆژە!!!--barham ٢١:١١, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کردی یِ پاک دەستکاری

خواهشمند است اگر کسی ازدی (اطلاعات) دربارۀ "دری‍چ‍ه‌ ش‍ن‍اخ‍ت‌ ب‍ر ف‍راگ‍وی‍ش‌ ک‍ار= ده‍لاق‍ه‌ی‌ ن‍اس‍ه‌ ب‍ه‌ره‌و ژوره‌زاری‌ ک‍ار" نوشتۀ گرامی سرور م‌.س‌ .ک‍ارا (محمد سجادی) دارد اینجا به آگاهاند یا نوشتاری اندرین باره به ویکی ها به افزاید که جای این کار بزرگ اینجا تهی است

وەرگێران بۆ کوردی لە روکاری MinervaNeue دەستکاری

لە پیستە ی MinervaNeue لە بەشی بەکارهێنەر کۆمەلێ وشە نەکراون بە کوردی وەک User Groups و More و History و لە ژێر ناوی بەکارهێنەر کە ماوەی بەشداری کردنەکەیەتی نەکراوە بە کوردی

هەڵبژاردەکان>روالەت >پیستە> MinervaNeue Rawand Sherzad (لێدوان) ‏٢١:٤٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Rawand Sherzad:   کرا. زۆریش ببوورە کە درەنگ وەڵاممان دایەوە! زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٧، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

زیاد کردنی دۆخی تاریکی بۆ وێب دەستکاری

زیاد کردنی دۆخی تاریک بۆ ویکیپیدیا لە رێگای وێب Rawand Sherzad (لێدوان) ‏١٠:٠٦، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Rawand Sherzad: لەئێستادا بەردەست نیە، دەتوانیت سوود لەویکی ئینگلیزی وەربگریت بە دروستکردنى پەڕەى ڕووکاری تایبەتت و دانانی ئەم کۆدە ھەتا زیادکردنى بۆ بەشى ئامرازەکان:

@Aram: ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشی ئامرازەکان زیاد بکەن. «Muhammed Tahaلێدوان ‏٢٠:٤٧، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Muhammed taha: ئاگام لێیە، بەس لە ئێستادا ئەوەی چالاکی بکات، دەبێتە دۆخی تاریک و ھیچ بەستەرێک، دوگمەیەک نییە تا ئاڵوگۆڕ لەنێوان دۆخەکان بکات. بۆ کردنە دۆخی ڕووناک دەبێت بچێت دیسان ئامرازەکە ناچالاک بکاتەوە. زۆرێکیش ناڕەزایییان دەربڕیوە کە ڕەنگی ڕەشی خاوێن بەکارھێنراوە و داوایان کردووە کە بیگۆڕن. لە ئێستاشدا جاڤاسکریپتیان نەگواستووەتەوە بۆ ئامرازەکە. دڵنیا بە ئاگام لە ھەموو گۆڕانکارییەکانی ئامرازەکەیە و ھەر کە زانیم کاتی زیادکردنی ھاتووە، زیادی دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٠:٠٧، ١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وەرگێڕانی سندوقی زانیاری، لە بەرامبەردا وەرگرتنی نیشانەیەک دەستکاری

دەمەوێت ئەو پێشنیارە دابنێم کە بریتییە لە وەرگێڕانی سندوقی وەرگێڕان، بەڵام ئەمە تەنها شتیکی سەرەکییە، بەڵام زۆریینەی بەکارهێنەران وەری ناگێڕن، بۆیە بەڕێوبەران دووچاری سڕینەوەی سندوقەکان دەبنەوە، بەڵام بۆ چالاک کردنی بەکارهێنەرەکان و وەرگێڕانی، داوا دەکەم کە نیشانەیەکی مەبەستی بۆ دابنرێت و ژمارەیەک دابنرێت کە بڵێ (١٠٠ سندوق وەربگێڕە، باجی شیاو وەردەگری). سوپاس ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٠٢، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لە پێشنیارەکەت بەتەواوی تێناگەم مەبەستت چییە لەوەی بەڕێوەبەران دووچاری سندووقی سڕینەوە دەبنەوە؟ و ئەو باجە شیاوە چییە کە پێویستە بدرێت بەبەکارھێنەران لە بەرامبەر ١٠٠ سندووق؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٣٩، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارۆ سالار محمود و ئێرە بە شوێنێکی گوونجاو نابینم بۆ پێشکەشکردنی پێشنیار و داواکردن لە جیاتی ئەوە ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان) باشتر بوو. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٤٠، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئا خاتوون دەتوانی وێنەکانم بۆ بار بکەیت ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارۆ سالار محمود پەیوەندی بە وتارەوە ھەیە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٠٧، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "دیوەخان".