لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/وڵاتە بەشداربووەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە

وڵاتە بەشداربووەکانی خولەکانی ئۆڵۆمپیاد دەستکاری

سڵاو@Aram پەڕەکەم دروستکرد، پێویستە چی بکەین ؟ پرسیارێکم ھەبوو ئێمە دەتوانین پۆل پۆل دروستین بکەین ؟ بەش بەش یان دەبێت ھەمووی پێکەوە بێت ؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٣٠، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەش بێ @Kurd2021: دەستت خۆش بێ بۆ دروستکردنی پەڕەی پرۆژەکە. مەبەستت چییە لە پۆل پۆل یان بەش بەش؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر سوپاس، مەبەستم ئەوەیە کە ئەو وتارانەی ئامادەی دەکەین دابەشی بکەین، بۆ نموونە بەشدارانی ساڵی ١٩٠٠ تا ١٩٢٤ دروستبکەین کە ١٦١ وتار دەبێت ، دواتر بەو شێوەیە ئەوانی دیکەش دروستبکەین.شتێکی لەو شێوەیە ئەتوانین بکەین؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:١٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: ڕاستییەکەی من پێم باشە ھەر ھەمووی بە یەک جار بکەین گەر بکرێ. بەس یەک پرسیارم ھەبوو، کە ئەم پرۆژەیە بەس بۆ ھاوینەیە یان ھەمووی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٢، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram دەی ئەگەر واتان پێ باش بێت کێشەمان نییە وای لێدەکەین، ئەمە بەس ھاوینەیە، بۆ زستانە کاتێکی دیکە ئەگەر دەرفەت بێت چاک دەکرێت Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٣٨، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: ڕاستییەکەی پێم باشترە لێرەدا ئێوە زیاتر حوکم بدەن چونکە ئێوە شارەزاترن. زۆر چاکە و ئیشەڵڵا بەیانی قسەی زیاتری لەسەر دەکەینەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram کێشەیەک نییە تەنھا وتم ئەگەر بەش بەشی بکەین لەوەیە کەمتر تووشی کێشە بین، چونکە ناوی بەشداران ساڵەکانیان دەگۆڕین بۆ نموونە عێراق لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠، عێراق لە ئۆلۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤. ئیتر بەو شێوەیە. لانیکەم ٢٠٨ ولات بەشداریان ھەبووە بە درێژایی مێژووی یارییەکان. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:١٠، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: ئەھا، ئەوە نابێتە کێشە. وەک سەرەتایەک بڕوانە ڕەگەکە و بزانە چۆنە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram دەستت خۆش، دەبێت ناوی ئۆڵۆمپیادەکە و ڕێکەوتی دەستپێک و کۆتایش وەک ئەوانی دیکە بێت وەک نموونەی خوارەوە ڕوونم کردووەتەوە ئاوا باشتر دەبێت.
  • نموونە
داتابۆکس
(عێراق) یەکێک بوو لە وڵاتە بەشداربووەکانی (ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦)کە لە ڕێکەوتی (٥ی ئاب) تا ( ١٦ی ئاب) لە شاری (ڕیۆ دێ ژانێرۆ) لە وڵاتی (بەڕازیل) بەڕێوەچوو.
سەرچاوەکان ،
تووڵی دەروازە وەرزش ، ئۆڵۆمپیاد،
لەگەڵ پۆل (نەتەوەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦) بەو شێوەیە خراپ نییە بۆ سەرەتا. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٦:٥٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: نوێم کردەوە و بزانە ئێستا چۆنە. بەس بە بڕوای من پێویست ناکات دەروازەی وەرزش زیاد بکرێ چونکە ئۆڵۆمپیاد وەرزش نییە و شتێکی جیایە لە وەرزش. وەک دەروازە، تەنیا ناوی وڵات و ئۆڵۆمپیاد بەس نین؟ وەک پۆلەکانیش، ئێستا زیادیان ناکەین و دوای گرێدانیان لەگەڵ وتارەکانی تر، ئەوا کاتە بۆت ئاسانتر زیادیان دەکات. ئینجا چیی تر ماوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٩، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بەڵێ دەستت خۆش، بەڵێ دەشکرێت داینەنێین، بەڵام چونکە یارییەکان وەرزشین بۆیە ئەو دەروازەیەم داناوە، شتێکی تایبەت نامەوە، چەن زووتر دەستپێبکەین درەنگە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٠٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: زۆر باشە و گەر لاری نەبێ، ئەوا دەروازەی وەرزش لادەبەم. ئممم... پۆلێک، ھەندێ سەرچاوە، یان ھەر شتێکی ترم پیشان دەدەی؟ چونکە حەتمەن بۆ وەرگرتنی زانیارییەکان پێویستمانە. واتە زانیارییەکان لەکوێ وەرگرین؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشە نییە، سێ پۆلی تایبەت ھەیە بەم پڕۆژەیە ١ ٢ ٣ کە یەکیان تایبەتە بە نەتەوەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بە پێی ساڵ، ئەوی تریان داڕێژەرە( لە بۆکسی داڕێژەرەکان زستانەشی تێدایە)،وە سێیەم ھەر سەبارەت بە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە بە پێی ساڵ بۆ نموونە نەتەوەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٨٩٦، سەبارەت بە سەرچاوەکانیش بێگوومان زۆرن بەڵام بۆ سەرەتا ئەم دوو ماڵپەرە topendsports ،olympics خراپ نییە ، ھەموو وڵاتە بەشداربووەکانیش لێژنەی تایبەتی خۆیان ھەیە کە لەم لینکە پیشاندراوە.بە شێوەیەکی گشتی سەرچاوەی زۆر ھەیە بۆ سود لێ وەرگرتن . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٥٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٥٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Kurd2021:، دەستەکانت خۆش بن و سەرچاوە و شتی باشت داناوە. بڕۆ بۆ دراوەکان و بەستەرێک دەبینی لە گووگڵ سپرێدشیت کە ناوی وتارەکانم تێیدا تۆمار کردووە. بەپێی ویکیی ئینگلیزی ژمارەی وتارەکان ٣٧٥٦ دانەن، و ئەوانەشی تێدایە کە لای خۆمان دروست کراون. واتە ھەموویەتی. بەڵام ئەوەی ئێستا لە تۆم دەوێ ئەوەیە کە ھەندێکیان (بۆ نموونە en:Art competitions at the 1912 Summer Olympics) وڵات نین و دەبێ کەسێک پاکیان بکاتەوە. واتە ئەو ڕیزانەی کە وڵات نین دەبێ بسڕدرێنەوە. ڕوونە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aramزۆر باشە سەیرم کرد، یارییەکانیشتیدایە جیا لە وڵاتەکان بۆ نموونە تێنس لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٦٠، ئەمانە دەبێت لاببرێن بەڵام من چۆن لایان ببەم . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٣٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ئەو وتارانەی کە وڵات نین لە ڕیزبەندییەکە پاککرانەوە . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٣٨، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: چەند خێرا! ئای دەستخۆش! ھەوڵ دەدەم ھەندێ زانیاریی تر تۆمار بکەم. گەر پێویستم پێت بوو، بانگت دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aramدەستی جەنابیشت خۆش، بەڵی چونکە جێگای بایەخە، زۆر باشە ئەگەر پێویست بوو بانگم بکەوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٤٣، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

┐────────────────────────────────────────────────────────└
@Kurd2021: کاکە ئەوە ناوی وڵاتەکانیشم تۆمار کرد. بڕۆ کۆتا ستوون و دەبینی کە تەنیا ٢٦ ڕیزی یەکەم و چەند دانەیەکی کۆتایی نەکراونەتە کوردی یان بەتاڵن کە بە ھەمووی کەمترن لە پەنجا دانە. من ئەوەندەی زانیم تۆمارم کردن، بەڵام ئەوەندەی ماوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٨، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram دەستەکانت خۆش بێت ئێستا سەیرم کردنەوە ڕاستییەکەی ئەوە پەیوەندی بەو وڵاتانەوە ھەیە کە پێشتر ھەبوون و ئێستا ناویان گۆراوە جا لەوانەیە ئەمەش کێشە دروستبکات، ئەگەر کێشە نەبێت لایاندەبەم. بەڵام ویستم بپرسم من بەشێک لە بەشداربوانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠م دروستکردووە، لەگەڵ وڵاتە پێشەنگەکان کە ٢٩ دانەن ئەمانە دووبارە دەبنەوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٥٨، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: دەستی تۆش خۆش و بینیم کە بەتاڵەکانت پڕ کردەوە. ئێستا تەنیا ٢٤ دانەی یەکەم ماون بکرێنە کوردی، بەس وەڵا با بڕیاری لادان یان مانەوەیان تۆ بیدەی چونکە باشتر سەر لە دۆخەکە دەردەکەیت. گەر ڕێگە چارە ھەیە، با بیگرینە بەر و گەر نیشە، لایان ببە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢١، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: بێزەحمەت کەی ئەم کێبڕکێیە دەست پێدەکات؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢٠:٥١، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aramزۆرباشە من ئەوەی پێویست بوو ھێشتمەوە، لە دواتر ئەوانەی دیکە ئەگەر تەمەن باقی بێت گرینگیان پێدەدەم. چیتر بکەم ؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٤٠، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: کاکە ئەوە ناوی ئەو شوێن و وڵاتانەش کە میواندارییان کردووە زیاد کران و ئێرەش وەک سەرچاوە بۆ میوانداریکردنەکان دۆزرایەوە و گەر بەباش و پێویستی دەزانی، دەیکەینە سەرچاوە. ئیتر چی ماوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٦، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارۆ سالار محمود: مەبەستت چییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٦، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ئای بژیت، دەستتخۆشبێت بەڵی دەکرێت وەک سەرچاوە بۆ ھەموویان سوودی لێ وەربگرین، شتێکی تایبەت نەماوە ، داتابۆکسیشت داناوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٥٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: سپاس :) ئێستا بەپێی ئەو دەقەی کە لە ڕەگەکە دات ناوە، تەنیا ڕێکەوتی دەستپێکردن و کۆتاییپێھێنانەکانیان ماوە داخڵ بکرێن. ڕاستی کەمێک لە ویکیدراوە گەڕام، بەس بڕوا ناکەم بە کەڵکمان بێ چونکە شتی زۆر کەم بۆ ئەم جۆرە وتارانە داخڵ کراون. سەیرێکی تریشیان دەکەمەوە، بەس تۆ ھەوڵ بدە و بزانە ناتوانیت سەرچاوەیەکی دەرەکی پەیدا بکەیت تا ڕێکەوتەکانیان لێوە بەدەست بێنین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بەلێ ، nfoplease ، history ئەم سەرچاوانەت پێ چۆنە ؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:١٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
خراپ نین، بەڵام بیرۆکەیەکیشم بۆ ھات و گەر بکات، باش دەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram دەکرێت باسیی بکەیت. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٢٩، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: ڕاستییەکەی دڵنیا نیم سەردەگرێت یان نا بۆیە جارێ ناتوانم باسی بکەم. گەر سەری گرت و ئەم پرۆژانەمان تەواو کرد، بەچاوان و لە پەڕەیەکی فێرکاری ھەموو ئەو شتانە باس دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram چاوت ساغبن، زۆرباشە کێشە نییە، ئەی چیتر بەمن دەکرێت؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٧:١٠، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
سڵاو @Kurd2021: زۆر ببوورە، لەبەر دەوام ئاگام لە پرۆژەکە و بگرە ویکیپیدیاش ھەر نەما. ئێستا خەریک بووم ڕێکەوتەکانم داخڵ دەکرد، بەڵام ڕەنگە من زۆر باش لێیان تێ نەگەم. لە وتارەکان ھەندێکیان داخڵ نەکراون. ئایا یەک ڕێکەوت بۆ سەرجەم ھەڵبژاردەکانی ئۆڵۆمپیادی ساڵی #### دەبێت وەک یەک بێ یان دەگۆڕێ؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٥، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆش کاک@Aram زۆر ئاساییە بێگومان کاتی پێویستت نەبووە.بەڵی رێکەوتی دەستپێکردنی یارییەکان و کۆتاییی بۆ سەرجەم وتارەکانی پەیوەندیدار دەبێت. بۆنموونە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ لە رێکەوتی ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢١ دەستی پێکرد لە ٨ی ئابی ٢٠٢١ کۆتایی ھات کەوایە بۆ ھەموان ھەر ئەو ڕێکەوتەیە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٤٧، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: زۆر سپاس کاکە گیان، ئەوە سەرجەم ڕێکەوتەکان و ٢٩ وتاری تریشم زیاد کرد. تکایە بزانە چیی تری ماوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٣، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aramدەست و چاوت خۆشبێت کارێکی ناوازە یە. بەس ئەوانەی ساڵی ٢٠٢٤ پێویستی بە وەدەبێت بیکەینە داھاتوو چونکە ئەمەی ئێستا بۆ ڕابردووە نوسینەکەمان . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:١٧، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: سپاس و ئەویش چارە کرا، ئێستا چیی تر ماوە؟ حەز دەکەم ئەوەندەی بکرێت ھەندێک شتی تری بۆ زیاد بکەین کە ئێوە خۆتان باشتریشی لێ دەزانن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٩، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aramدەستت خۆش ،خۆی ئەگەر بکرێت داڕێژەرەکانیش زیاد بکەین خراپ نابێت بەڵام لەوەیە کاتی زیاتری پێویست بێت.بەڵام ئەگەر ھەر لانیکەم ئەم داڕێژەرەش ھەبێت پێم خراپ نییە . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٤٩، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: دوو داڕێژە و دوو پۆلم زیاد کرد. بزانە چۆنن. ئەو داڕێژەی کە دات ناوە بڕوا ناکەم بۆ ئەم پرۆژەیە گونجاو بێت، وا نییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٣، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram تەواو بیرم لەوەدەکردەوە کە ئێستا دات ناوە دەستت خۆشبێت .من ئیتر تێبینیەکم نییە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: زۆر چاکە، بەس پێم باشە کەمێک بەراوردکاری بکەیت نەکا دواتر لە شتێک پەشیمان ببینەوە. گەر ھەر ھیچ نەبوو، ئەوا کار لەسەر دروستکردنیان دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٦، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ئەوەندەی سەیرم کردبێت کێشەی نییە چوونکە زانیارییەکانی دیکە بەپێی وڵات دەگۆڕێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:١٥، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aram ئەگەر پێش سەری ساڵ بڵاوی بکەیتەوە زۆر باش دەبێت ببێتە بەرھەمی ساڵی ٢٠٢٢. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٣٨، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: من لەسەر قسەی ئێوە کارم لەسەر ئەم پڕۆژەیە کردووە بۆیە لە ئێوە خۆم دڵنیا دەکەمەوە کە شتی بۆ زیاد و کەم بکەین یان نا. بۆیەش وەڵامەکەم دوا خست چونکە خەریکی کارە ڕابردوو و ڕانەبردووەکان بووم و پێم باشتر بوو بەبێ پارامەتر ئەو کارانە زیاد بکەین و ھەمیش ئەوانەی دوای خۆمان دەتوانن بیرۆکەی لێوە وەرگرن. بەھەرحاڵ، خەمت نەبێ و ئیشەڵڵا من ھەر بەیانی ھەموو شتێک ئامادە دەکەم جا بڵاوکرنەوەکەشیان یان ھەر بەیانی دەبێت یانیش دەکەوێتە دوو بەیانی. تۆش کێت پێ باشە، بانگی بکە تا پێشنیار و ڕەخنە و شتی خۆیانی لەسەر بڵێن ھەتا بڵاومان نەکردوونەتەوە. ئیتر من قسەیەکم نییە وێڕای دەستخۆشیم بۆتان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٣، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بێگومان ئەگەر بلێم ھەمووی ماندوو بونی تۆیە خراپم نەووتووە وەک ھەمیشە کارەکانت جێگای دەستخۆشین. ھیچ کارێک بێ کەم و کوڕی نابێت دواجاریش ئەگەر شتێک مابێت دەکرێت چاکی بکەین دیارە لە ویکیی ئینگلیزی ھەموو وڵاتەکان داڕێژەی تایبەت بەخۆیان ھەیە نازانم ئەوە بە ئێمە جێبەجێ دەکرێت یان نا. ئەگەریش جێبەجێ نەبوو باوەڕناکەم کێشەیەکی وابێت. ئەمڕۆ بیرم لەوەدەکردوە ئەگەر تێبینیت کردبێت ھەموو وتارەکانی ئەم بابەتە لە ویکیی ئینگلیزیی لە دەستە ڕاستی سەرەتای وتارەکە سندووقێک بوونی ھەیە کە زانیارییەکانی وڵاتەکە دەخاتە ڕوو جا لە خوار ئەوەوە سندووقێکی دیکە بوونی ھەیە کە بەشداری ولاتەکە لە سەرجەم خوولەکان پیشان دەدات بەس ساڵەکانە جا ڕاستیەکەی من نەمزانی ئەوە چۆن دروست دەبێت ئەگەر ھەبێت باشترە خۆ ئەگەریش کاتی زیاتر ویست ئەوە دەکرێت ھەڵی بگرین بۆ کاتێکی دیکە . بۆ بانگکردنی کەسی دیکە دەکرێت کاک Kushared قسەیەکی تێدا بکات . Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٠٠، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: تۆ نەبای من نەدەچووم بەدەمییەوە. :) وایە و چاککردن دوای بڵاوکردنەوەش بێت، ھەر دەکرێت، بەڵام بۆیە ئەوەندە ئەمە دەڵێمەوە تا کەمترین ھەڵە بکەین. بۆ دروستکردنی داڕێژە، بەستەرمان بۆیان داناوە و ئیتر وردەوردە ئەوانیش دروست دەکرێن، بەڵام وەک بڵێین ئەوانە سەر بەم پڕۆژە نین و دەبێ دواتر دروست بکرێن. بۆ سندووقەکەش، خۆی مادام کەڵکمان لە داڕێژەی {{داتابۆکس}} وەرگرتووە، پێویست بە سندووقەکە ناکات؛ بەڵام گەر دەشتەوێت، پێم وایە دەتوانین زیادی بکەین و شتێکی تۆکمەتری لێ دەردەچێت، بەڵام نازانم چەندی پێ دەچێت. زۆر چاکە تۆ بانگی Kushared بکە و قسەی لەسەر بکەن. ئەرێ بەڕاست، خۆ ئێمە ھیچ شتێکمان وەک سەرچاوە دانەناوە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢١، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram دەی کەوایە پێویست ناکات ئەوە دابنێین.بەڵی زۆرباشە سەبارەت بەسەرچاوەکان پێشتر دوودانەم پێشنیار کردبوو سەرچاوەی باشن کە ئەم دوانەیە ١ ٢ . Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٠٣، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @Kushared: دیارە دەمێکە خەریکی ئەم پڕۆژەیەین جا پێشنیارمان ئەوەیە سەیرێکی بکەیت و سەرنج و تێبینی خۆت بخەیتە ڕوو سوپاست دەکەم .Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٠٧، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستتان خۆشبێت، ئەگەر لەسەر ئەم سکریپتە ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/وڵاتە بەشداربووەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە/ڕەگ دەڕۆن، ئەوا بۆ بەشداربووەکانی ڕابردوو ئەوا باشترە ژمارەی دەستکەوتەکانیش بنووسرێت کە چەندە مێدالیای زێڕ، زیو و بڕۆنزیان بەدەستھێناوە، پێموایە بەو زیادکردنە وتارەکان بایەخیان زیاتر دەبێت. ئەگەر سەرچاوەیەکیش بدۆزیتەوە لە ماڵپەڕی ئۆلەمپیاد کە ھەموو زانیارییەکان تێدابێت و بۆ ھەموو وتارەکان بشێت ئەوەش شتێکی باش دەبێت. ‏٠٩:٣٠، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
@Kushared: ئەگەر ئەوەش بکرێت خراپ نابێت بێگومان پوختر دەبێت باشتریش دەبێت ئەگەر بۆمان جێبەجێ بکرێت.Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:٠١، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: بە ڕای من باشتر وایە olympics.com وەک بەستەری دەرەکی زیاد بکەین نەک سەرچاوە، وا نییە؟ بۆ ئەوەی تریش (topendsports.com) ڕاستییەکەی نەمزانی چۆن دەبێتە سەرچاوە چونکە شتێکی وای تێدا نەبوو (یانیش من بەرچاوم نەکەوتووە). بۆ مەسەلەی مەدالیاکان، مەبەستتان ھەر ئەو ژمارانەی ناوی سندووقی زانیاریدانەکان نییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٧، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەویش وەک گوگل بەشی گەڕانی ھەیە لەلای دەستە ڕاست جا ئێستا سەیری ئەوەبکە بزانە چۆنە لەم بەشە پێرستی سەرجەم وڵاتە بەشداربووەکان ھەیە لە ئۆڵۆمپیاد جا ھاوینە بێت یان زستانە کە دەچییە سەر ناوەکە لینکێکی دیکەت بۆ دەکاتەوە بۆ نموونە ئەفغانستان کە زانیاری لەسەر وڵاتەکە دەخاتە ڕوو لە بەشدارییەکانی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد. من ئەمە بە گونجاو دەزانم بۆ ھەموویان. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:١٨، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بەڵی مەبەست لەوەیە کە وەک ویکیی ئینگلیزی زانیارییەکانی تایبەت بە مەدالیاکانی زێر و زیو و بڕۆنز دیار بێت دیارە ئەوەش سنووقی زانیاری پێویستە بەڵام نازانم تا چەند دەتوانرێت جێبەجی بێت .ئەم وێبسایتەش خراپ نییە بۆ ئەوەی وەک سەرچاوەیەکی دیکە سودی لێ وەربگرین. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٣٩، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: ئەھا، ئێستا لەو سەرچاوەیە (topendsports.com) تێگەیشتم و زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت! ئەوە یەکێک لە سەرچاوەکان، ئەی چی لە olympics.com بکەین؟ وەک سەرچاوە دەیبینی یان بیکەینە بەستەری دەرەکی؟ بۆ ئەو سەرچاوەی کۆتایی دەتوانی وەک ئەوەی سەرەوە نموونەی وڵاتێکم بۆ دانێیت؟ منیش لەسەر داوای ئێوە لە ئێستادا (ئەوەندەی لە توانامدا بێت) خەریکم سندووقەکەی ویکیی ئینگلیزی واتە مەدالیا و شتەکان دروست دەکەم، بەڵام کاتی دەوێت و ناشزانم پێش ساڵی نوێ فریای بڵاوکردنەوەیان دەکەوین یان نا. ئەمڕۆ بە نزیکەی ٣ سەعات تەنیا توانیم پارامەتری |competitors= زیاد بکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٠، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر سوپاس بۆ جەنابیشت، ماندووبونت جێگای پێزانینە، ھەر بژی. ڕاستیەکەی لە ئێستادا ھەموو وڵاتەکان سەرچاوەی جۆراوجۆریان ھەیە وێبسایتێک ھەیە کە لەبارەی وڵاتێکی دیاریکراو زانیاری بخاتە ڕوو بەڵام وەک ئەم دوو سەرچاوەیە نییە کە لە یەککاتدا ھەموو وڵاتەکانی تێدابێت. بۆیە پێم باشە ئەویش بکەینە سەرچاوە، دەکرێت وێب سایتی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی وڵاتەکە بکەینە بەستەری دەرەکی ئەوە بۆ چوونی منە. ئەمەش لەبەر ئەوەی پێکەوە وتارەکان ئامادەدەکەیت تا خاڵی ھاوبەش ھەبێت کارەکە ئاسانتردەبێت بۆ تۆ. بۆ سندوقی مەدالیاکانیش ئەگەر ئەزانی کاتی زۆر دەبات ئەوە دەکرێ تەنھا ئامادە بکرێت بۆ جارێکی دیکە چونکە دەشکرێ وڵاتانی بەشدار لە ئۆڵۆمپیادی زستانەش بکەینە پڕۆژەیەک لە داھاتوودا ئەویش بێگومان بە پێی دەرفەت و مەجال. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٢٩، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: زۆر سپاس بۆ وتەکانت! دەتوانی بەستەری ئەو سەرچاوانەی کە باست کردن، دانێیت؟ بۆ مەدالیاکان، ڕاستییەکەی مادام کارەکە دەکەین، پێم باشە ھەر ئێستا بیانکەین نەک ئیشەکە بکەین دوو ئیش. خۆشم ئێستاکە کاریان لەسەر دەکەم. زۆر چاکە و گەر ئەمە تەواو بوو، ئیشەڵڵا بەپێی دەرفەت زستانەکانیش دروست دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٤، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بەلێ ھەرچۆنێک کە خۆت پێت باشە، ئێستا ئەم وێب سایتە سەرجەم لێژنەی ئۆڵۆمپیادی ولاتەکانی تێدایە ئەویش وەک بەستەری دەرەکی خراپ نییە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:١٣، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram لەگەڵ ئەوەش ئەم بیرۆکەیەم بۆ ھات کا ناوی وڵاتە بەشداربووەکان بەردەستە بۆ سەرجەم خوولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە ١٨٩٦ ، ١٩٠٠، ١٩٠٤، ١٩١٢ ، ١٩٢٠ ،١٩٢٤ ، ١٩٢٨ ، ١٩٣٢ ، ١٩٣٦ ، ١٩٤٨ ، ١٩٥٢ ، ١٩٥٦ ٢، ١٩٦٠ ، ١٩٦٤ ، ١٩٦٨، ١٩٧٢، ١٩٧٦ ،١٩٨٠ ، ١٩٨٤ ، ١٩٨٨ ، ١٩٩٢ ،١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤ ، ٢٠٠٨ ، ٢٠١٢ ،٢٠١٦ ، ٢٠٢٠. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٤٩، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram لەمە باشترمان دەستناکەوێت شتێکی زۆر باشە . کۆکراوەی سەرجەم ناوی وڵاتە بەشداربووەکانە لە ئۆڵۆمپیادەکان بە پێی ساڵ . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٠١، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: لەبەر ئەوەی کەمێ ماندووم، جارێ لەسەر سەرچاوەکان قسە ناکەم و تەنیا ھاتم بڵێم کە خشتەکەم بەتەواوی پڕ کردووەتەوە و دەستکاریی ڕەگەکەشم کرد. سەیرێکیان بکە و بزانە چۆنن. بە بڕوای ئێوە پارامەترەکانی داڕێژەکە بکەینە کوردی یان ھەر ئینگلیزی بن؟ ئیتر بە بڕوای من شتێکی وا نەماوە بێجگە لە دانانی سەرچاوەکان کە ئەوانیش با بۆ بەیانی بمێننەوە. جارێ کاتێکی خۆش، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٦، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram یاخوا دەستت خۆشبێت ھەر بژیت. من ھیچ تێبینییەکم نییە چۆنت پێ باش بوو ئەوەی دیکە بۆخۆت سەرپشکی. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٣٥، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: دەزانم بۆ سەرچاوە و بەستەرە دەرەکییەکان ھیلاک بوویت، بەڵام گەر ڕاستگۆ بم، ئەو سەرچاوانە لەگەڵ وتارەکان ناگونجێن. واتە بۆ وتاری تر دەبن، بەڵام بۆ ئەم پڕۆژەیە نا (بە ڕای من). ئێستا ھەر ویکیی ئینگلیزیم بەناچاری کردە سەرچاوە. گەر شتێکی باش بۆ بەستەری دەرەکی شک دەبەیت، زیادی بکە و گەر نا با بەبێ بەستەری دەرەکی بڵاویان بکەینەوە. حەز دەکەم پارامەتری وێبگەش زیاد بکەم و دوای ئەوە بەیانی دەتوانین بڵاویان بکەینەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٤، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بۆ بەستەری دەرەکی دەکرێت دەکرێت ئەمە بکەیت olympics کە پێشتر خۆت ئەوەشت پێ باشە بوو Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٠٥، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ئەم جۆرە سەرچاوانە چۆن؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: بۆچی بۆ سەرچاوە لەگەڵ کاک Kushared قسە ناکەیت؟ ڕەنگە لەو ڕووەوە من کەسێکی باش نەبم بۆ بڕیاردان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٧، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: ئەمەش وەڵامی بەڕێزیان

بۆ براوەکان دەتوانیت ئەم بەستەری ماڵپەڕی فەرمی بکەیتە سەرچاوەی ژمارە یەک، ئەو کەسەی دەیەوێت زانیارییەکە پشتڕاست بکاتەوە ئەوا دەبێت ناوی ساڵ و یارییەکە دیاری بکات ئینجا ڕیزبەندی بەشداربوو و ئەنجامەکان پشان دەدات. ئەم بەستەرەش وەک سەرچاوەی ژمارە دوو ھەندێک ئاماری تێدایە ھەر دابنرێت خراپ نییە.

Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٣٣، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: من نازانم کام سەرچاوە لە چ شوێنێک دانێم. بۆچی خۆت یان کاک Kushared دایان نانێن؟ گەر پێویستی بە چاکسازی ھەبوو، خۆم دەیکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٩، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram دەکرێت ئیستا ھەر ویکیی ئینگلیزی بکەینە سەرچاوە ویکیی ئینگلیزی بۆ ئەو بابەتانە چالاکە ، ئەوەی دەمێنێتەوە بەستەری دەرەکییە کە دەکرێت ئەمە دانێیت.ئیتر من ھیچ تێبینیەکم نییە . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:٠٧، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: گەر دەتانەوێت، خۆتان دەتوانن زیادی بکەن. منیش قسەیەکم نەماوە. سەبارەت بە بڵاوکردنەوەکەش، لەبەر ئەوەی دەمێکە کارم بە بۆتەکەم نەکردووە، ئەمشەو تاقیی دەکەمەوە و گەر کێشەی نەبوو، ئەوا ھەر ئەمشەو بڵاویان دەکەینەوە. بەڵام لەسەر ھێڵ بن چونکە وتارێک یان دووانتان بۆ دەکەمە نموونە تا سەیری بکەن و گەر کێشەتان نەدۆزییەوە، ئەوا بەردەوام دەبین لە بڵاوکردنەوەیان. لەگەڵ سپاسی بەندە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠١، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆرباشە کاکە گیان چاوەرێ دەبم ماندوو نەبیت . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:١٣، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بڵاوکردنەوە دەستکاری

@Kurd2021: تکایە بەخێرایی بروانە ئەفغانستان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦ و وەڵامم بدەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٤، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram دەستت خۆش نەتەوەش گونجاوە بەڵام بۆچی بەستەری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦ سورە چونکە وتاری ھەموو ئۆڵۆمپیادەکانمان ھەیە Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٤٣، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: ئێستا تەواوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٦، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ئەوە تەواو دەستخۆش بۆ پۆلەکەش ئەمەشمان ھەیە پۆل:نەتەوەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦ Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٤٩، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram بەس ناتوانین بەستەر بۆ ناوی وڵاتەکەش زیاد بکەین ؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٥٢، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ھەر ئەو بەستەرە بۆ ناوی ولاتەکەش زیاد بکرێت ئیتر بۆ ئێستا ئەوەندەی بەسە یاخوا دەستەکانت خۆشبێت و ھەربژیت کە ئەم ماوەیە زۆر پێوەی ماندوو بوویت ھیوادارم ھەمیشە سەرکەوتووبیت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٥٨، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: ئەو پۆلەش کە وتت پێشتر زیاد کراوە. بە بڕوای من پێویست ناکات بەستەر بۆ ناوی وڵاتەکە زیاد بکەین (چونکە تازە ڕۆیشت) و وا پەڕەکان دروست دەکرێن. دەستی ئێوەیش خۆش بێت یاخوا! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٧، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
  بڵاوکردنەوە لەژێر کاردایە...ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٧، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەنجام دەستکاری

  کرا بەپێی ئەوەی دژایەتیی پڕۆژەکە نەکرا، لە ١ و ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بە نزیکەی ماوەی ٨ سەعات لە ٣٬٠٠٣ وتار، ٢٬٩٥٧ وتار بەسەرکەوتوویی بڵاو کرانەوە و ٤٦ وتاریش پێشتر دروست کرابوون. سپاس بۆ @Kurd2021 و ھەر بەکارھێنەرێکی تر کە بە وشەیەکیش بەشدار بووبێت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٥، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram سوپاس بۆ بەڕێزت زۆر پێوەی ماندوو بوویت هەربژیت. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٤٢، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

دوای بڵاوکردنەوە دەستکاری

@Kurd2021 شتێکی تر ماوە بە من بکرێت؟ گەر نا، زۆر سپاس بۆ پێشنیارکردنی پرۆژەکە و ماندوو نەبیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٦، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram نەخێر شتێکی دیکە نەماوە بێگومان پڕۆژەی دیکەم لە خەیاڵە بۆ بابەتە وەرزشییەکان لەگەڵ ئەوەش بۆ وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەش ئەو کارە بکەین زۆر باش دەبێت بێگومان لەمەشدا هەر دەبینە عەزێت بەدیاریکراوی ١٢٠٠ وتار زیاتر دەبێت. هەرچەند پڕۆژەی شارەکانی ئێرانیش ماوە دەکرێت دوای ئەوە لە دەرفەتێکدا ئەو کارە ئەنجام بدەین . سوپاست دەکەم بۆ ئەو کاتانەی لەم کارەیە تەرخانت کردووە هەر بژیت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٠٥، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: سپاس بۆ تۆیش، مەبەستم ئەوە بوو تۆ داڕێژە و پۆلەکان دروست دەکەی یان من بیانکەم؟ ئیشەڵڵا بەپێی دەرفەت کار لەسەر شارەکانی ئێران (کە ئەمەیان بەڕاستی زۆر دواکەوت) و پڕۆژەی تریش دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٠٩، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram نەخێر من درووستیان دەکەم دەستت خۆش. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:١٣، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر چاکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٠، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کۆمەڵە وتارەکان/وڵاتە بەشداربووەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە".