Cyrus abdi~ckbwiki
Translation request
دەستکاریGreetings Cyrus abdi! Could I ask you to translate en:Qin Shi Huang and en:Confucius (both are among the vital 1000 articles) into Soranî? You may shorten them as possible to contain only the basic informations,one or two sentences are enough. If you want me to translate any article into Chinese or Vahcuengh,contact me without hesistation. Thank you very much!--Biŋhai
پرسی ناوی ماڵپەڕ
دەستکاریتکایە سەردانی پرسی گۆڕینی ناوی ماڵپەڕ بکە: دەروازەی بەکارھێنەران پێویست بە ھاودەنگیی بەکارھێنەرانە. راستی ئیتر پێویست بە زیاد کردنی {{ckb}} نیە. بژی ئاسۆ ٠٤:١٩, ١٩ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)
هەڵەی ئیملایی
دەستکاریناوی وتاری وەگێڕانناسی بە هەڵە نووسراوە وەگێرانناسی (بە ڕێی ناسک)! لە ناوەڕۆکی وتارەکەش هەروا. بژیت --Aza ١١:٥٠, ٢ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)
نووسین
دەستکاری- بەڕێز Cyrus
- سوپاس بۆ ڕێنوماییەکەت. بە چاوان. MarMzoK
داخوازی ڕێنومایی
دەستکاریبەڕێز cyrus
بۆ بەستەرکردنی ئەو وشانی پاشگریان هەیە نەختێ کێشە هەیە. کە ئایا دەبێ سەرجەم وشەکە ببێتە بەستەر یان تەنها بەشی ناوی خوی بەستەر. بۆ نموونە:
- «[[کوردستان|کوردستانە]]» و «کوردستانە»
- «[[کوردستان]]ە» و «کوردستانە»
- «[[کوردستان]]ـە» و «کوردستانـە»
ڕای خۆم ژمارە یەکەی ئەم لیستەیە، بەڵام هەرکەس بە جۆڕیک دەینووسێ. پێموایە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە شێوەیەکی یەکگرتوو بۆ ئەوە دابنێن و پێڕەوی لە بەکەین. تکایە گەر دەتوانی لەو بوارەدا یارمەتی بدە. سوپاس ٠٦:١٨, ١٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC) MarMzoK
- بهڕێز منیش حاڵهتی یهکهمم پێ باشتره. ئهوه ستانداردی ویکییه.--Cyrus abdi ١٠:٥١, ١٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)
- نا! من دژ بە بیروڕای ئێوەم. ئەگەر کێشە تەنھا نەلکاندنە، ئەوە من بە Firefox 3.5 و InternetExplorer 8 (لە ویندۆزی ڤیستا) تاقیم کردەوە: «ە» لە «[[کوردستان]]ە»دا دەلکێ! ئەوە تەنھا کێشەی وێبگەڕە کۆنەکانە. بەو شتە ئێوە دەڵێن تەنھا قەبارەی وتارەکان گەورە دەکەینەوە و ویکیدەقەکە ئاڵۆز دەکەین. ویکیدەقەکە دەبێ ساکار بمێنێتەوە. ھەم خوێنەری وتارەکان گرینگن ھەم نووسەران. --ئاسۆ ١٤:٢٣, ١٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)
- من خۆم زۆربەی وترەکانم بە حاڵەتی دووھەم نووسیوە. ڕاستە ھەر لە ئیکسپیش دا ھیچ کێشەیەک نییە و پێکەوە دەلکن. کاک ئاسۆ ڕاست دەڵێت. بەڵام لە ھەندێک حاڵەت دا تەنھا بە شێوەی یەکەم دەکرێت بینووسیت. بۆ نموونە
- « ھەموو گیانلەبەرێک [[تۆرەمخستنەوە|تۆرەم دەخاتەوە]]» و «تۆرەم دەخاتەوە» --Cyrus abdi ١٥:١٣, ١٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)
- بەڕێزان؛ من ئێستاکە firefox 3.5 تاقی کردەوە و پێکەوە نالکێ !!! باشتر وایە بڵێین هێندێ جار دەلکێ هێندێ جار نا! بە سیستەمی بەکارهێنەر پەیوەندی هەیە ئەوە. بەڵام لە ڕێنومایی ویکی ئینگلیزی بۆ بەستەرەکان خوێندمەوە کە دەلکێ! کە وای لێهات دەبێ درووستەکەی بەکار بێنین واتە هەر ئەوەی ویکیپیدیا دەڵێت و هەر ئەوەی کاک ئاسۆ دەڵێت. ئایا ئەوە ئەجامی ڕاپرسیەکە دەبێ؟ MarMzoK ١٦:١٨, ١٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)
- بەڕێزان ژمارەیەکی زۆر کەم لە مەردم ویندەوزی ویستا و سێڤن بە کار دێنن. تەنانەت خودی مایکرۆسافتیش دانی بەوە دا ناوە کە فرۆشی ڤیستا شکستی ھێناوە. باشە لە سەدا چەندی ئەو کۆمپیۆتەرانەی کە ئێستا لە دەستی خەڵک دایە ڕەمی دووگیگ و سیپییوی دواڵ-کۆڕی ھەیە کە بتوانێ ویستا ساپۆرت بکات. مەبەستم ئەوەیە کە کاک ئاسۆ نابێت وای دابنێت کە ھەمووان ویستا بە کار دێنن. ئێستاکە لە سەدا 95ی سیستەمەکان ئیکسپین و لە ئیکسپیش دا پاشگرەکان نالکێت. ھەروەھا لە نموونەی تۆرەم دەخاتەوەیش دا باسم کرد، باشترین ڕێگە ئەوەیە کە ستانداردی خودی ویکی بەکار بھێنین: واتە حاڵەتی یەکەم.--Cyrus abdi ١٨:٣٦, ١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
- من خۆم زۆربەی وترەکانم بە حاڵەتی دووھەم نووسیوە. ڕاستە ھەر لە ئیکسپیش دا ھیچ کێشەیەک نییە و پێکەوە دەلکن. کاک ئاسۆ ڕاست دەڵێت. بەڵام لە ھەندێک حاڵەت دا تەنھا بە شێوەی یەکەم دەکرێت بینووسیت. بۆ نموونە
- نا! من دژ بە بیروڕای ئێوەم. ئەگەر کێشە تەنھا نەلکاندنە، ئەوە من بە Firefox 3.5 و InternetExplorer 8 (لە ویندۆزی ڤیستا) تاقیم کردەوە: «ە» لە «[[کوردستان]]ە»دا دەلکێ! ئەوە تەنھا کێشەی وێبگەڕە کۆنەکانە. بەو شتە ئێوە دەڵێن تەنھا قەبارەی وتارەکان گەورە دەکەینەوە و ویکیدەقەکە ئاڵۆز دەکەین. ویکیدەقەکە دەبێ ساکار بمێنێتەوە. ھەم خوێنەری وتارەکان گرینگن ھەم نووسەران. --ئاسۆ ١٤:٢٣, ١٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)
- بەڕێزان ڕاستە کە xp ژمارەی یەکجار زۆرتری بەکارھێنەر ھەیە لە چاو وەشانەکانی دیکەی ویندۆز و لە وڵاتی خۆماندا ئەو زیادبوونە لە ئاستێکی ژوورتردایە. بەڵام بە ڕاچاوکردنی ئەوەی کە ھیچ یەک لە شێوە نووسینەکانی ١ و ٢ ھەڵە نین، دەتوانین بەو قەناعەتە بگەیین کە ھەرکەس بە ھەڵوێستی خۆی، کەسێ بەکارھێنەرانی لا گرینگە، کەسێ بە تەواوی درووستبوونی شێوە نووسینەکە. بەڵام لێرەدا سەرنجتان بۆ شتێک ڕادەکێشم. بە پێچەوانەی ئەوەی بیری لێدەکەینەوە، لە xpشدا دەلکێت. بەڵام بەو جیاوازییەکەوە: ک[[وردستان]]ە ---> کوردستانە (تەنھا لە xp دەیبینی ئەو جیاوازییە) ھەروا کە ڕەنگە بیبینن، پیتی پێش بەستەر لکاوە نەک دوای بەستەر. ھەڵبەت ئەوە کێشەکەمان چارەسەر ناکات. بەڵام دەزانین کە گرفت جیاوازی باری نووسینەکان لە لاتین و عەرەبیدایە.--MarMzok لێدوان-- ١١:١٤, ٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
بەشداریی دەنگدان
دەستکاریسوپاس بۆ بەشداری بەڕێزتان لە دەنگدانەکانی بەڕێوبەرایەتی--MarMzok لێدوان-- ٠٧:٤٨, ١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
داواکارییەک
دەستکاریسڵام کوروش. هەوڵم داوە وتاری Science تەرجومە بکەم. پاراگرافی یەکەمی دەتوانم بڵێم گرنگترین بەشی وتارەکەیە کە داگری پێناسەی زانستە و بەڕاستی شتێکی گرانە (ئەڵبەت بۆ کەسێک وەک من). تکایە ئەگەر وەختت کرد چاوێکی لێ بخشنە. ئەمە وەرگێڕاوەکەی منە. سپاس--Aza ١٢:٢٣, ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
- بە سەرچاو. ھەوڵی خۆم ئەدەم. بەڵام ئێستاکە زۆر سەرقاڵم. چەند رۆژی تر لە یەکەم دەرفەت دا دەستکاری دەکەم.--Cyrus abdi ١٤:٤٦, ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
فەرهەنگی وشەکانی ئایتی.
دەستکاریسڵاو/ دەستخۆش بۆ وتارەکانت، دەتوانیت بۆ وتارەکانی ئایتی، سوود لە فەرهەنگی ئایتی زانستیپەروەرانی کورد بکەیت. بژی --برووسک ٢٣:٥٤, ٣٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
وە
دەستکاریسڵام! تکایە وشەی "وە" کەمتر بەکاربهێنە. بیستوومە "وە" عەرەبییە و "و" کوردییە (u یان û). چەنجار دیومە لە ناوەڕاستی ڕستەدا "وە"ت نووسیوە. هەڵبەت ئەگەر لە سەرەتای ڕستەدا بین، "وە" جوانتر ئەنوێنێت تا "و"، بەڵام لە ناوەڕاستدا "و" جوانە. بۆ نموونە: "من و تۆ و ئەو" جوانترە تا "من وە تۆ وە ئەو"! هیچ بیستووتە کەسێک بڵێ "من وە تۆ وە ئەو"؟! :) سپاس بۆ چالاکییەکانت خەمخواریت بۆ ویکیپیدیای سۆرانی.--Aza ١٠:٢٠, ٢ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
ناوی وڵاتان
دەستکاریسڵاو دۆستی خوشەویست، سەبارەت به ناوە بیانییەکان کێشە یەکجار زۆرە و بەداخەوە ئەوانەی لە باشوورن دەیانەوێ بە زۆری دەربڕینی خۆیان کە ھەمووشی عەرەبی داسەپێننە سەر ھەموو کوردان کە بە بڕوای من کاری زۆر کرێتە. دۆستی من کاک کوروش، منیش ھەستم بەم گرفتە کردووە بۆیە زۆر زووتر خەریک بووم و ھەموو ناوەکانم ستاندارد کرد. ئێستا تو دەتوانی لە وتاری ئاسیادا ئەم ناوە ستانداردانە ببینی. زۆری لەگەڵ خەریک بووم. پێم خوشە بیروڕای خوت سەبارەت بەم ناوانە بە من بڵێی. لە دواییشدا سەبارە بە ستاندارد کردنیان بۆ ویکی کوردی دەبێ ڕاپرسییەک بکرێت. سپاس.--:)
چالاکلێدوان ١٨:١١, ١١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
Your account will be renamed
دەستکاریHello,
The developer team at Wikimedia is making some changes to how accounts work, as part of our on-going efforts to provide new and better tools for our users like cross-wiki notifications. These changes will mean you have the same account name everywhere. This will let us give you new features that will help you edit and discuss better, and allow more flexible user permissions for tools. One of the side-effects of this is that user accounts will now have to be unique across all 900 Wikimedia wikis. See the announcement for more information.
Unfortunately, your account clashes with another account also called Cyrus abdi. To make sure that both of you can use all Wikimedia projects in future, we have reserved the name Cyrus abdi~ckbwiki that only you will have. If you like it, you don't have to do anything. If you do not like it, you can pick out a different name.
Your account will still work as before, and you will be credited for all your edits made so far, but you will have to use the new account name when you log in.
Sorry for the inconvenience.
Yours,
Keegan Peterzell
Community Liaison, Wikimedia Foundation
١٩:٣٧، ١٧ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)
Renamed
دەستکاریThis account has been renamed as part of single-user login finalisation. If you own this account you can log in using your previous username and password for more information. If you do not like this account's new name, you can choose your own using this form after logging in: تایبەت:GlobalRenameRequest. -- Keegan (WMF) (talk)
٠٢:٥١، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)