ئەرشیفی وتووێژەکانی ساڵی ٢٠١١.


دێڕی نوێ

سڵاو کاک برووسک، ماندوو نەبی. لە ویکیپیدیادا بۆ دەستپێکردنی پەرەگرافێکی نوێ دوو جار دەبێ Enter لێبدەی. یەک جار لێدان، تەنیا بۆ جیاکردنی ڕستەکانی یەک پەرەگرافە و تەنیا لە کۆدەکەدا دەردەکەوێ و بۆ ئاسانکاری و جوانکاریی کاری دەستکاریکردنی دەقەکانە تا دەستکاریکەرانی دیکە باشتر لە دەقەکە تێبگەن. <br /> تەنیا لە بڕێ شوێنی جیاواز وەک داڕێژەکان بەکاردێت. تکایە لە وتارە ئاساییەکان و لێدوانەکاندا بەکاری مەھێنە. سوپاس --ئاسۆ ١٨:١٢, ١٥ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

زۆر سووپاس کاکە ئاسۆ گیان، لەوە بە ئاگا نەبووم، سووپاس بۆ بەئاگاهێنانەوە! --برووسک ٢٠:٣٠, ١٥ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

کێشەی پیتی «ڕ» و گواستنەوەکانت

مامە برووسک گیان سەردانی ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی بەشی کێشەی پیتی «ڕ» بکە. ھەروەھا: http://zkurd.org/diyako/renus/ . تکات لێدەکەم ئەوەندە ناوی وتارەکان بە پەلەوە مەگۆڕە. ئەم ویکیپیدیایە لە قۆناغێکدا نییە کە کاتی بەشداربووان ھەر بە لێدوان و شەڕ و ناخۆشی بە فیڕۆ بدرێت. زۆر لە دواین، خۆزگا ھەموو بەکارھێنەران وتار و بابەتی نوێیان بنووسیبا. ناسک و قەڵەو بوونی پیتێک کە ئەوە باسی زمانزانەکان و ڕێنووسدانەرانە نابێ کێشەی ئێستای ئێمە بێت. فارسەکانیش ھەر چەند ساڵ جارێک ڕێنووس ئەگۆڕن و زەحمەتێک بۆ مامۆستایان و خوێندکارەکان دروست ئەکەن. مامۆستاکانیش خەریکن شێت ئەبن ئەمساڵ شتێک ئەڵێن، ساڵێکی تر ئەڵێن ئەوە ھەڵە بوو ئەمە دروستە. سوپاس--ئاسۆ ١٨:١٣, ٢٠ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

ھەروەھا بۆ «یی» بۆ î. ئەوەش ھەر لە ڕێنووسی یەکگرتوودا بە ھەڵەی دەزانن.--ئاسۆ ١٨:٢٦, ٢٠ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

کاک ئاسۆ، من نە شەڕم کردووە، نە هەڵە. جەنابتان منتان بە یاسایەکی هەڵەوە بەستۆتەوە، ( ڕ ) لە سەرەتای وشەوە درووست نییە بنووسرێت، کاک دیاکۆ، مامۆستای منە، لەسەر سەرمە، بەڵام من لە چەندین پسپۆڕ و شارەزام لە زمانی کوردیدا پرسیوە لەسەر ئەو کێشەیە، وەڵامی زۆربەیان ئەوەیە کە ( ر ) لەسەرەتای رستەوە خۆی بە ( ڕ ) دەخوێنرێتەوە بتەوێت و نەتەوێت، ئیدی نووسینی ئەو ( ڕ ) یە هەڵە. وتارێکیش هەڵەی تیا بێت گواستومەتەوە. لەمەسەلی (یی) کەدا قسە ناکەم، چوونکە لەوەیان دڵنیا نیم. ئەم یاسایەی مامۆستای دیاکۆ، بۆ من لەگەلێک لەم شوێنە زانستییانە بووە بە کێشە، من ( ڕ ) لەسەرەتای رستەوە نانووسم، پێم هەڵەیە، پێم گووناهە.
پاشان کاکی من، من پۆلی شەشم، یانی من ئەمە دوا ساڵی خوێندنمە و چارەنووسی ژیانم بەم شەش مانگەوە بەندە، لەگەڵ ئەوە کاتێکی زۆر ئەدەم بە ویکیپیدیا... من سبەی تاقیکردنەوەم هەیە لە ئەدەبی کوردیدا، دانیشتووم ئەوەی لە پەڕتووکەکەمدا هەیە ئەیخەمە سەر ویکیپیدیا پەڕە بەڕە و رستە بە رستە دانیشتووم ئەینووسم، من ئاوهام بەرامبەر بە ئەرکەکەم، من پێم وایە ویکیپیدیا ئەرکێکی نەتەوەییە بۆ من، چاوەڕێی پەیامێکی لەم جۆرەی بەڕێزتم نە دەکرد، من بۆ سووپاس وتار نانووسم، گەر چاوەڕێی سووپاس بم یان بەو نیازەوە بم، ئەبێ بە ساڵێک وتارێک نەنووسم، بەڵام ئەم جۆرە تۆمەتبارکردنە زۆر لە حەماسەتمی کەم کردەوە، داوای لێبووردن ئەکەم لەهەر هەڵەیەک یان گواستنەوەیەک یان هەر ( ر) یەک کە لەجێی ( ڕ ) نووسیبێتم کاکی من، هەڵبەتە من بیرێک لە بوونم لێرە دەکەمەوە.

کاتێکی خۆش، --برووسک ١٩:٠٠, ٢٠ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

بە ئەدەبەوە قسە بکە

ڕا و بۆچوونی بەکارھێنەرانی تر بە "قسەی قۆڕ" زانین دوور لە ئەدەبە. ئەمە دژ بە سیاسەتڕێژییەکانی ویکیپیدیایە.--Aza ٠٨:٥٢, ٢٥ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

بۆ فێری ئەدەبمان ناکەیت؟ دووبارەی نەکەیتەوە ئەم جۆرە قسانەت!!! --برووسک ١٠:١٥, ٢٧ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)
ببوورە، نەمدەویست زویرت کەم.--Aza ١١:٠٣, ٢٧ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)
بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Broosk/archive 3».