بەڕێز Bahoz، بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا، ھیوادارم بەردەوام بی لە بەشداری‌کردن. بەڵام چەند مەسەلەیەک ھەیە کە پێویستە ئاگاداریان بی. بەڕێز ویکیپیدیا سەبارەت بە کەسایەتییە زیندووەکان و ھەروەھا سەبارەت بە مافی بڵاوکردنەوە، سیاسەتی زۆر توندی ھەیە. ھەر بۆیەش سەرجەم بابەتەکان و وێنەکان دەبێ سەرچاوەی باوەڕپێکراوی ھەبێ دەنا لەسەر ویکیپیدیا دەسڕێنەوە. ئەم وێنانەی کە سەبارەت بە ھانی بارت کردووە سەرجەم مۆرکی سڕینەوەی لێ‌درا، زۆربەیان بە ھۆی پڕوپاگەندەکردن لەسەر وێنەکە بە زووترین کات لەلایەن بەڕێوبەران دەسڕێنەوە. ئەم سێ وێنەیەش (پەڕگە:2اااااااااااااا.jpg, پەڕگە:کژد.jpg و پەڕگە:1ااااااااااا.gif) یەک ھەفتەتان دەرفەت ھەیە کە ژێدەر و مۆڵەتنامەی پێویستی بۆ بنووسن دەنا ئەمانەش دەسڕێنەوە، ھەروەھا تکایە بۆ وێنەکانی کە لەسەر ویکیپیدیا باری دەکەی، ناوێکی دروست ھەڵبژێرە. بۆ نموونە بەجێی ٢اااااااااااااا.jpg یان کژد.jpg یان سادڤ.jpg و ... ناوی hani.jpg یان hani2.jpg و... ھەڵبژێرە. ھەر بژی.--merkhas وتووێژ ١٢:٥٢, ٢٥ ئاب ٢٠١١ (UTC)