لێدوانی بەکارھێنەر:Aza/ئارشیڤی ١ (١٩-٠٨-٢٠٠٩ ھەتا ٢٠-٠٤-٢٠١١)

پرسی ناوی ماڵپەڕ دەستکاری

تکایە سەردانی پرسی گۆڕینی ناوی ماڵپەڕ بکە: دەروازەی بەکارھێنەران پێویست بە ھاودەنگیی بەکارھێنەرانە.

تکایە <br/> بەکار مەھێنە. ئەوە تەنھا بۆ شوێنە جیاوازەکانە. بۆ جوداکردنەوەی پەرەگراف دوو جار ئینتەر لێبدە. بژی ئاسۆ ٠٤:٣٧, ١٩ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز پێشتر وتارێکمان ھەبوو بۆ ئەو بابەتە: گڕکان ! تکایە پێش لە دەست پێ کردنی وتارێک جوان بگەڕێ با دووپات نەکرێ. بژی --ئاسۆ ١٢:٤٩, ٩ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

وەرگێڕانی بابەتەکانی بیرکاری دەستکاری

ماندوو نەبی ئازا. سوپاس بە وتارەکانی بیرکاری. بەڵام تکایە سەرچاوەی وەرگێڕانی ئەو وشانە بنووسە. ئایا لە کتێبەکانی خوێندنگاکانی ھەرێمیش ھەر ئەوانەی پێ دەڵێن؟ بژی --ئاسۆ ١٨:٥٨, ٩ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

وتارەکانی بیرکاریی دەستکاری

کاک ئازا سپاس بۆ تێکۆشانەکانت، بەڵام وەرگێڕان لە فارسییەوە تەواو ھەڵەیە. تۆ دەبێت سەرەتا بزانی لە ھەرێمی کوردستان کە ساڵھایە بیرکاری بە کوردی دەرس ئەدرێت چی پێ دەڵێن. ئەگەر لەگەڵ وشە جێکەوتووەکانی ئەو دیوو نەگونجێت، چارە نییە جگە لە سڕینەوەی ئەم وتارانە. تکایە مۆرکی ناخاوێنی بدە لە سەرۆی ھەموو وتارەکان. ھەروەھا تکایە لە کۆتایی ھموو وتارەکان دا پۆل یان کەتەگۆری بیرکاری بۆ بنووسە.--Cyrus abdi ١٩:٠٣, ٩ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

کورۆش گیان! من هیچ وتارێکی بیرکاریم لە فارسییەوە وەرنەگەڕاندۆتە سەر کوردی. هەموویانم لە ئینگلیزی وەرگرتووە. لە فارسیدا نزیکەی 99.99 لە سەدی وشە و دەستەوشە بیرکارییەکان عەرەبییە (بۆ نموونە: مجموعە، دایرە، قطر، خط، عدد، حقیقی، مختصات، ...) و ئەگەر سەرنج بدەی دەبینی هەندێک لە وتارە بیرکارییەکان لە ویکیپیدیای فارسیدا نین. بەلای منەوە بیرکاری خۆشەویستترین زانستە. دڵنیا بە زۆر باش دەزانم وەرگێڕانی دەقێکی بیرکاری چەندە حەسساسە. بچووکترین هەڵە یان لێڵییەک بە هیچ کلۆج قەبووڵ ناکردرێت. ئەمە هەڵدەگەڕێتەوە بۆ سروشتی بیرکاری. دووپاتی دەکەمەو من عاشقی بیرکاریم. ئەو دەڵێم تا وانەزانی هەروا لە خۆمەوە تەنیا بۆ ئەوە وتارێکم هەڵگەڕاندبێتە سەر کوردی وتارە بیرکارییەکانم هەڵبژاردوە. وەخت وا بووە بۆ دۆزینەوەی وشەی هاوسەنگ و پڕ بە پێست چەند رۆژ فەرهەنگەکانی سۆرانی و کورمانجیم و وێبسایتە کوردییەکانی بیرکاریم (کە زۆرتر کورمانجین) پشکنیوە، ئەوەشم لە بەر چاو بووە کە ئەو وشە دەشێت باو بێت و ئەوەش دەزانم کە ساڵەهایە لە باشووردا بیرکاری بە زمانی کوردی فێر دەکردرێت و هەر وشەیەک لەوێ باو بوە (یانێ بۆخۆم لە کتێبەکانیاندا دیومە) ئەوەم داناوە. ناڵێم زۆر بەڵام چەن دانەیەک کتێبی بیرکاری بە زمانی ئینگلیسیشیم خوێندووە کە هاوکات فارسییەکەشم هەببووە و تا ڕادەیەک لەگەڵ وەرگێڕانی دەقی بیرکاری ئاشنام.

بە هەر حاڵ سپاس، لەمەبەدوا زۆرتر لە جاران بۆ دۆزینەوەی ئەو وشە کە لە باشووردا باوە خۆم ماندوو دەکەم. بەڵام مۆرکی ناخاوێنی نادەم لە وتارەکان چونکە بە ڕای من خاوێنن، ئەگەر تۆ ناو یان ناوەڕۆکی وتارێک بە لاتەوە باش نیە یان دەزانی کە لە باشووردا شتێکترە ئەوە دەتوانی بەئاسانی دەستکاری بکەیت بەڵام لە بیرت نەچێ کە چونکە جەنابت ئینگلیسیت خوێندووە نەک بیرکاری زۆر ببوورە بەڵام مومکینە هەڵەی مەنتیقی تێبخەیت.

بژیت --Aza ٠٦:٥٠, ١٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

هەوڵ ئەدەم لە هەموو وتارەکاندا ئەو سەرچاوانە کە لە ڕوویان ناوەکانم هەڵبژاردوە بنووسم.--Aza ٠٧:٢٩, ١٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

ده‌ستخۆش كارێكی زۆر به‌نرخه‌، پێشنیار ده‌كه‌م كه‌ هه‌تا بۆت بكڕیت با "زاراوه‌"كان كوردی بن، وشه‌ی هه‌نده‌سه‌، فه‌زا،..هتد ئه‌وانه‌ به‌كوردی هه‌ن. به‌پێی توانا و كات به‌راوردی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌نووكه‌ له‌ باشووری كوردستان ده‌خوێنرێت، له‌م دووساڵه‌ی ڕابردوودا پێوانه‌ییه‌كیان بۆ وانه‌ی بیركاریی دانا و ئێستا له‌سه‌ری ده‌ڕۆن. هه‌ر بژیت و به‌رده‌وام به‌. --ئاراس نوری ١١:٣٠, ١٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


سێگۆشەزانی دەستکاری

کاک ئازای زۆر زیادە بەڕێز و خۆشەویست، لە باشووری کوردستان وانەیەکمان هەیە بەناوی سێگۆشەکاری، هەمان شتە کە تۆ ناوت ناوە سێگۆشەزانی، پرسیار ئەوەیە ئایا هاوواتان؟، من پاشگری "زانی" بۆ زانستەکان بەکاردێنم. سوپاس. --ئاراس نوری ١٢:٥٢, ١٥ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

لە قوتابخانەکانی ئێران پێی ئەڵێن مثلثات. من نازانم ناوەرۆکی ئەو وانەیە چییە. ئەگەر ناوەرۆکەکەی هەر ئەوەیە کە وتاری سێگۆشەزانی باسی دەکات کەواتە هەمان شتە. من وشەی سێگۆشەزانیم لە فەرهەنگی زاراوەکانی قوتابخانە وەرگرتووە.--Aza ١٣:٠٣, ١٥ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

ببوورە فەرهەنگی زاراوە نییە، فەرهەنگی زانستیی پەرتووکە.--Aza ١٣:٠٥, ١٥ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ هەر ئەوەیە و ئێمەیش لە قوتابخانەی بەشە عەرەبییەکان بە مثلثات هەمانە. --ئاراس نوری ١٤:٢٤, ١٥ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

لێدوان-بابەتی وتار دەستکاری

بەڕێز ببورە زیزم کردی. بەڵام ئەگەر شتێک دەڵێم هەڵەیە ئەوە بیر و ڕای من نییە تاکوو بڵێم بەلای منەوە جوان نییە. وتارەکان جێگەی دەربڕینی ڕوانگەی تاکەکەسی نییە تاکوو من وا بکەم. ئەگەر دەڵێم هەڵەیە، بە پێی یاساکان دەڵێم نە خوازی خۆم. بەڵام سەبارەت بەوەی شوێنی کەمتر داگیر دەکات، ئەگەر ئەوە تەنها جیاوازی ئەو دوو جۆرە نووسینانە بێت، بەڵێ دەبێ بچووکەکەیان بنووسین. بەڵام کاتێ هەڵە بێت؛ نابێ لەبەر بچووک بوونی هەر ئەوە بنووسین؛ ڕاستە بچووک بوون و کەم جێگە گرتن گرینگە بەڵام لە پلەی دووهەم‌دایە.

گرینگترین گرفت لەو وشەدا و وشەی وەک ئەوە ئەوەیە کە کاتێ وشەیەک دەکەی بە بەستەر، دەبێ سەرجەم ئەو وشە بکەی بە بەستەر. هەڵبەت ئەو جۆرە کێشە لە زمانەکان بە پیتی جوداجودا نییە (وەک ئینگلیزی)، تەنها لەو زمانانە هەیە کە پیتەکان دەلکێن بەیەکەوە. بۆیە من بەدواچوونی ئەوەم کرد و لە لاپەڕەیەکی یارمەتی ئەوم خوێندەەوە کە بۆ نموونە «کێوەکان» دەبێ سەرجەم وشەکە ببێت بە بەستەر بۆ «کێو» نەک تەنها باشی کێو بکەین بە بەستەر. بە باشی لە یادمە کە جەختی کردبووە لەسەر ئەو بابەتە، بەڵام بەداخەوە لە یادم نییە لە کوێ بوو ئەو بابەتەم خوێندەوە. بەڵام دەیدۆزمەوە بۆت.

سەبارەت بە وشەی وەک «نیشاندان و نیشان دەدات» cyruc بۆچوونێکی بۆ من لە لاپەڕەی بەکار‌هێنەری داناوە، چاو لەوە بکە بەڵام من پوختەکەی دەڵێم : کاتێ وشەکان وەک کردار بەکار دێن، (کردارە دوو وشەییەکان) وەک هەر ئەوەی باسی دەکەین دەبێ جۆدا لە یەک بنووسرێن: «نیشان دەدات». بەڵام کاتێ وەک ناو بەکار دێت (مەسدەر یا نازانم بە فارسی چی پێ‌ دەڵێن) دەبێ دوو وشە، بە بۆشاییەکی نادیارەوە بنووسرێت: «نیشان‌دان». سەرەنج بدە! هیچ هۆیەکی نییە ئەو دوو وشە بلکێن بەیەکەوە و خوێندەنەوکەی دژوار کات. «بەدەست‌گرتن» - «بە دەستی گرت.»| «هێنانەناوە» - «هێنایە ناوە.»--چاو بکە لە جیاوازی کردار و ناو بەکارهێنانی وشەکان. هەڵبەت ئەو فەرموویەتی وشە گەر ناو بێت دەبێ لەسەر یەکەوە بێت.

سەبارەت بە سەرچاوەکان لەگەڵتم! یەکێ لە گرینگترین سوودەکانی لاپەڕەی لێدوان باس‌کردن لەسەر سەرچاوەکانی وتارە. بۆیە ئەوەی پێت‌ وایە زانستی نییە پێم بڵێ : "کوا سەرچاوەکەی؟" مەڵێ: "بیروڕای شەخسیی خۆتە"! بەهەر شێوە، ئەگەر شتێکت پێ هەڵەیە دەبێ پێش گۆڕینی باس بکرێ، لە لاپەڕەی لێدوان‌دا، وا باشترە. با خۆمان فێرکەین. بە لێدوان. ئەگەر بە ڕێکەوتن شتێک بگۆڕی زۆر جوانە و شارستانییەتی لەگەڵ‌دایە. ئەگەر تۆ بڵەی ڕای شەخسی خۆیەتی و بیسڕیەوە، یەکێ دیکە دێت و دەڵی aza بە ڕای شەخسی خۆی سڕیەوە، پووچەڵی دەکات گۆڕانەکەت و ئەو جۆرە پێش‌چوونە هیچ سوودێکی نییە.

هیوادارم لێدوانەکان بۆ پێشکەوتنی وتارەکە بێت، نەک ڕەخنە گرتن لە بەکارهێنەران. ئەوی خوێندمەوە لێرەدا هیچ سەبارەت بە وتاری مەهابادی تێدا نەبوو غەیری ڕستەی کۆتایی. بۆیە لە لاپەڕەی خۆت‌دا لەگەڵت دەدوێم.-MarMzoK١١:٢٠, ١٤ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

یەک باس لە یەک پەڕەی لێدوان دەستکاری

تکایە ئەگەر لە سەر بابەتێکی یان لەگەڵ کەسێک وتووێژێک دەکرێ تەنھا لە یەک پەڕەدا ببێت. پەڕەی لێدوان شوێنێکی گشتییە و بەکارھێنەرانی تر دەبێ بزانن باسە بە کوێ دەگات. سوپاس --ئاسۆ ١٥:٥٩, ١٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

لێۆناردۆ یان لئوناردو داوینچی؟ دەستکاری

بەڕێز مەبەستت لەوەی «کەس بۆی ناخوێندرێتەوە» تێناگەم. سوپاست دەکەم ڕای هەموانت پرسیوە بۆ توانایان لە خوێندنەوەی ئەوە.

بەڵام بە وردی باسی ئەو وشە گەر بکەین، دەبینین کە نێوان دوو نووسینی leo و lio جیاوازی هەیە. نازانم بە تەواوی لێت ڕوونە یان نا. بەڵام ناوی ئەو کەسایەتییە ڕەش بەختە Leonardo کە خوێندنەوەی دەبێتە لێۆناردۆ. پێشنیار دەکەم لێرەدا یان لێرەدا، گوێ بدەی بە شێوازی خوێندنەوەی ناوی ئەو کەسایەتییە.

سەبارەت بە لاپەڕەی ئەونەی سەرچاوەکەت، پێموایە زۆر باشترە چەن سەرچاوە ببینیت و بڕوا بە سەرچاوەیەک نەکەی؛ چۆن زۆر بە ئاسانی لەوانەیە هەڵە بێت. کاتێ بۆ نیچە نووسیویەتی نیتشە دەبێ بزانی بۆ کوێت دەبا.

لە کۆتاییدا ئەگەر زۆر پێت هەڵە بوو، بە پێی یاساکانی ویکی دەبێ لە لاپەڕەی لێدوان لەسەر گۆڕانی وا گەورە، باسی بکەی تا لەسەری بدوێین، نەک ڕاستەو خۆ، بێ لێدوان، بێ باس‌کردن، نەک ئەوەی ڕەوانکەری بۆ دانێی، بەڵکوو یەکسەر واتارەکە بگوێزیتەوە. نازانم هۆکاری ئەم جۆرە هەڵسووکەوتە چییە،یان ئەو هەموو هەوڵە بۆ فارسی کردن چییە، بەڵام هیوادارم لەبەر نەزانینی یاساکان بێت. لەگەڵ ڕێزدا--MarMzoK ٠٨:٥٤, ٢٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز! ئەمە یاسایەکی زۆر زۆر سادە و سەرەتایی ڕێزمانی کوردییە کە دوو پیتی دەنگدار بە دوای یەکدا نایێن. تۆ نایزانیت و نەتبیستوە من چی بکەم! من دیسان دەیگۆڕمەوە. تێناگەم مەبەستت لە هەوڵ بۆ فارسی کردن چیە؟ تۆ دەڵێیت کرماشان کوردی نیە، ئەو کات من هەوڵ ئەدەم بۆ فارسی کردن!!!!!!!!--Aza ٠٩:٠٠, ٢٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


زۆر سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوە دەستکاری

کاک ئازا گیان زۆر سوپاس کۆمپیوتەری خۆم نەبوو --barham ١٨:١١, ٨ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)


هیوادارم زیاتر ووشەی کوردی بەکاربهێنی دەستکاری

کاک ئازا هیوادارم زیاتر ووشەی کوردی بەکاربهێنیت نەک ووشەی عەرەبی وفارسی هەر بۆیە وتاری قانوونی ڕاکێشانی نیوتن م کواستەوە بۆ یاسای ڕاکێشانی نیوتن چونکە ئەمە ویکیپیدیای سۆرانیە و ئەبێ هەتا لە توانادا هەیە ووشەی کوردی بەکاربهێنین .. زۆر سوپاس بۆ بەشداریە گرنگەکانت لە ویکیپیدیا barham ١٢:٤٤, ٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

وەڵام دەستکاری

یاسا وشەیەکی تورکی زۆر ڕەسەنە. مەغولییە. کوردی نیە. کوردەکانی باکوور دەڵێن قانوون چونکە حەز بە بەکارهێانی وشەی تورکی ناکەن. تۆش کە خەڵکی باشووری حەز بە بەکار‌هێنانی وشەی عەرەبی ناکەیت و وائەزانیت یاسا کوردییە و ئەوە بەکاردەهێنی. بە هەر حاڵ هەردووکی باوە و من بەلامەوە قانوون باشترە. هەرچەن کە پێشتر وتاری یاساکانی جووڵەی نیوتنم هەر خۆم نووسیوە و وتوومە: یاسا.

لە بەر ئەوە کە لە ناوەڕۆکی وتارەکە چەندجار وشەی قانوون هاتووە دووبارە ناوەکەی دەگۆڕمەوە بە قانوونی ...

ئەوەش بزانە کە گەر ویستت ناوی وتارێک بگۆڕی دەتوانیت لە بەستەرەکانی سەرەوە ئەو دانە کە نووسراوە "گواستنەوە" کلیک بکەیت، نەک ناوەڕۆکەکەی کۆپی بکەیت بۆ ناوی تازە. (ئەڵبەت دەشێت لە ژوورەوە بیت). بژیت --Aza ١٣:٤٥, ٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)


کامیان لە قوتابخانەکاندا بەکاردەهێنرێت دەستکاری

بە ڕاستی ووشەی قانوون زۆر وشەیەکی شازە لە زمانی کوردی وویکیپیدیاش بە یەک لایانە نابرێتە ڕێوە وادیارە ووشەی یاسا لە هەرێمی کوردستان باوە ولە قوتابخانەکاندا هەر ئەم وشەیە دەەخوێندری نەک ووشەی قانوون کە زۆر وشەیەکی نەشیاوە وبەهیچ شێوەیەکیش نابێ لێرە بەکاربهێنرێت --barham ١٩:٣٣, ٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

پرۆسەی دەستکاری دەستکاری

بەڕێز

بۆ ئاگادار کردنەوەی بەکارهێنەرانی دیکە لەوەی دەتەوێ نووسینی وتارێک درێژە بدەی، دەتوانی لەم قاڵبە کەڵک وەرگری: {{ئامادە_کردن}} (بۆ زانیاریی زیاتر قاڵب:ئامادە_کردن).خاڵێ گرینگی دیکە ئەوەیە کە لە پوختەی دەستکارییەکان تەنها پوختەیەک سەبارەت بە دەستکارییەکەت دەبێ بنووسی کە ڕێنوینی بێت بۆ بەکارهێنەران و دەستکاریکەرانی دیکەی ئەو وتارە. سوپاس--MarMzoK ١٦:٢٥, ٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەشداریی دەنگدان دەستکاری

سوپاس بۆ بەشداری بەڕێزتان لە دەنگدانەکانی بەڕێوبەرایەتی--MarMzok لێدوان-- ٠٧:٤٨, ١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

Greetings pal. Sorry I am a bit busy with some personal stuffs and it will last for a couple of days. I will touch you via here, very soon. Thanks for your post and announcement within (Kurmanji) Kurdish wikipedia. Cordial wishes.--Kak Language ١٣:٢٩, ٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

خواییش ئەکەم! سپاس بۆ پشتگریت. هاوسەنگی کوردیی چەن وشەی زۆر بنەڕتیی بیرکاری و لۆژیکم گەرەکە، هیوادارم بتوانی یاریم بدەیت. --Aza ٠٩:٤٩, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

واتای وشەی theorem:

  • دیتانە
  • دۆز
  • بەڵگە

لەگەڵ ڕێزم--MarMzok لێدوان-- ٠٩:١٧, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سپاس. ئەوانە بۆخۆمیش دیومە؛ بەڵام نازانم کامەیان دروستترە و باوە. دیتانەم پێ باش نیە. دیتانە بە تیۆریش دەڵێن (هەر ئەو "نظریه"ی عەرەبییان کردووە بە کوردی؛ نظر=دیتن). دەمەوێ بزانم لە زاکۆکاندا چ دەڵێن، بۆیە لە جووتیارم پرسیوە.--Aza ٠٩:٢٣, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک ئازای خۆشەویست تەنیا بەرامبەری ئەم وشەیە لە ناو وشەنامەکاندا، بەڵگەیە. دۆزیش لە یەک دوو جێیان نوسرابوو بەڵام بەڵگە مەبەست جوانتر دەگەیێنێ و لەگەڵ مبرھنەی عربی و برھانی فارسی یەکتر دەگرنەوە.--Calak ٠٧:٤٩, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سپاس؛ "بەڵگەدار" زۆرتر دەگونجێت. کاکە چالاک ئەم مبرهنە کە من ئەمەوێ بەرامبەری فارسییەکەی قضیه یە نە برهان.سپاس--Aza ٠٨:٣٦, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک ئازای خۆشەویست تکایە ئەگەر وشەیەکی وامان لە زمانی کوردیدا نییە، خۆت دایمەتاشە. وشەی بێگانە ھەزار جار لە وشەی داتاشراوی نارەسەن باشترە. وشەی داتاشراو و ناباو کە خەڵک بۆ یەکەم جار دەیبیسە، دەتوانێ تەواوی زانستنامەکە بەرێتە ژێر پرسیار. من ئەم قسەیەم دروستە لێرەدا نووسیوە بەڵام ئاراستەی ھەموو بەکارھێنەرەکان دەکەم. لەگەڵ ڕێز.--:)CalakLédwan ١٧:٤٣, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

وەڵامی چالاک دەستکاری

ئەگەر مەبەستت "بەڵگەدار"ە، ئەوە من دامنەتاشیوە فەرهەنگی زاراوەگەلی قوتابخانەیی "مبرهنە"ی تێدا نەبوو بەڵام بۆ "مبرهن" نووسیبووی بەڵگەدار. سپاس بۆ سەرنجدانت--Aza ٠٩:٤١, ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک ئازا پێشنیارێکم بۆ نووسیت لەسەر ئەو وشەیە، کەچی پشت گوێت خست، بریا ئاوڕێکت لێ بدایەتەوە. کاکی من، ئێمە لە قوتابخانە لە پۆلی ٩ ی بنەڕەتیدا خوێندومانە کە ئەو وشەیەی بەڕێزت بەدوایدا دەگەڕێیت، سەلمێنراوە، ٢٩ سەلمێنراومان خوێند لە بیرکاریدا، تایبەت بوون بە ئەندازە، هەر یەکەیان دەقی خۆیان هەیە و بەپێی ئەو سەلمێنراوانە پرسیارێک شیکار دەکەی یان دەسەلمێنی فڵان لا = فڵان لا بۆ نموونە. --برووسک ١٨:٢٧, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

وەڵامی برووسک دەستکاری

سپاس برووسک گیان، بریا جاری یەکەم بتنووسیبا کە خۆت لەوە دڵنیایت تا منیش دڵنیا بوومایە. من وامزانی وەکوو پێشنیارێک باست کردووە. بەڵێ "سەلمێنراو" پـڕبەپێستیشە. سپاس. هەندێ وشەی بیرکاریی تریش دەخوازم لە ئەگەر یارمەتیم بدەیت: function , coordinate , axiom. سپاس. چاوەڕوانم.--Aza ٠٩:٤١, ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

--Aza ٠٩:٤١, ٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

لەخزمەتتام کاک ئازا گیان.

function = نەخشە

coordinate = پۆوتان

هیچ زانیارییەکی وام نییە لەسەر axiom، بەڵام بۆخۆی وشەکە یانی ڕاستییەکی بەڵگەنەویست. ئەویشت بۆ دڵنیا دەکەمەوە.
هەر ئەمرێکی ترت هەبێت من لەخزمەتتام کاک ئازا گیان. --برووسک ١٢:٤٤, ٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

دۆزیمەوە. axiom = بەڵگەنەویست. لە ماڵپەڕی زانکۆی سلێمانی و سەلاحەددین، بەشی ماتماتیک. سپاس.--Aza ١٥:٣٤, ٢٣ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

تکای وەرگێڕانی چەند وتار دەستکاری

کاکە ئازا، تکایە ئەگەر دەرفەتت ھەیە ئەم وتارانە: en:Science و en:Information و en:Knowledge وەرگێڕەوە. من ناتوانم و ناوێرم وتاری زانستی وەرگێڕمەوە. زۆر سوپاس. --ئاسۆ ١٠:٠٩, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بە خۆشحاڵیەوە.--Aza ١٠:٤٦, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC) کارێکی گرانەو پێویستیی بە هاوکاری هەمووان هەیە؛ بیرم دێ جارێک پەلامارم دا بۆ en:Science بەڵام ئەوەندە قورس بوو دوو ڕستەم کە وەڕگەڕاندەوە ئیتر وێڵم کرد.--Aza ١٠:٤٩, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

یارمەتی لە وەرگێڕانی ئینگلیزی دەستکاری

سڵاو کاک ئازا تکایە ئەگەر کاتت هەیە سەردانی ئەم پەڕە بکەیت قاڵب:دیوەخان هەوڵم داوە پەڕەکە لە ئینگلیزییەکەوە وەرگێڕم بەڵام توشی چەند کێشەیەک بووم (دیارە چونکە ئینگلیزییەکەم باش نییە). بۆیە ئەگەر بتوانی ئەوەی کە ماوە وەریگێڕی و ئەوەیش کە وەرگێڕاوە چاوێکی پیا بخشێنی و چاکیان بکەیتەوە. لەگەڵ ڕێز--barham ٢٢:٠٤, ١١ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بە سەر چاو--Aza ٠٦:٥٥, ١٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

پاراگرافی یەکەمم دی. زۆر باش بوو. دەستت خۆش! گۆڕانێکی ئەوتۆی نەدەویست.--Aza ٠٨:٠٤, ١٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئیتر وابزانم هەموویم دیبێت. هەندێ لە وشەکان و زاراوەکان پێویستن لە کاتی وەرگێڕانی پەڕەکانیاندا هەڵبژێردرێن چونکە ڕەنگە ئێستا ئێمە وشەیەکی بۆ دانێین و داویی بۆمان دەربكەوێ کە لەگەڵ ناوەرۆکی باسەکەدا ناگونجێ. بۆ policy سیاسەت (و نە رامیاری یان ڕێباز) و بۆ Technical تەکنیکی (و نە ڕێکاری)م دانا چونکە من پێم وایە ئەمانە باشتر و باوترن. تۆ لە کەمتر کوردێک ئەبیسی بڵێ ڕامیاری. جیا لەوە من خۆم زۆر لەسەر ئەو باوەڕە نیم کە ئەشێ هیچ وشەیەکی بیانی ناو زمانەکەمانا نەبێ؛ بەڕای من یەکەم پێوسیتە زمان قسەکردن پێی ڕاحەت بێ. ئیتر تا بزانین ڕای بەکارهێنەرانی تر چییە. ڕەنگە گۆڕامان. سپاس بۆ تۆ. هیوادارم دەسکارییەکانم بەکەڵک بووبێت.

بۆ browse نەموتوە "بگەڕێ" وتومە "چاوێک بخشێنە". browse واتە ڕەمەکی سەیرکردن و خوێندنەوەی سەردێرەکان. --Aza ١٣:٠٣, ١٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

زۆر سوپاس کاک ئازا دەستت خۆش بێت داوای لێبوردن ئەکەم کە درەنگ دەستخۆشیم لێت کرد. ماوەیەکە لێرە نیم و وادیارە هەندێ درێژە ئەکێشێ لەبەر ئەوە هیوادارم ئەگەر بتوانی ئەوەی کە ماوە لە پەڕەی دیوەخان ویکیپیدیا:دیوەخان (هەموو) تەواوی بکەی لەگەڵ ڕێز. --barham ٢٢:٣٦, ٢١ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئێستاکە زۆر سەرم قاڵە. ئەگەر وەختم هەبێ و بتوانم حەتمەن. هێشتا ئەو سێ وتارە کە ئاسۆ داوای کردبوو ماویانە. سەرکەوتوو بی.--Aza ٠٧:٠٥, ٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو برای خۆشەویست دەستکاری

زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم لە ویکیپدیای کوردی خەبات دەکەی بۆ پەرەپێدانی چاوکانییە زانستیەکانی زمانی کوردی. تکایە تا جێگایەک کە دەکرێت ویکیپدیا و شێوازی کارپێکردنی بناسێنە بە ھەڤاڵان و ھاوکارانی خۆت بۆ ئەوەی کەسانێکی زیاتر ببن بە ئەندام و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ژمارەیەکی زۆرتر وتاری کوردی بنووسرێت. بەڕاستی لە کاروانی ویکی بەجێ ماوین. زۆرێک لەو زمانانەی کە جەماوەری خاێوەریان زۆر لە کوردی کەمترە خەریکن دەگەن بە سەد ھەزار وتار بەڵام کوردی بە کوردمانجی و زازا و سۆرانییەوە ھێشتا نەگەیشتووەتە 16 ھەزار وە بەڕاستی ئەمەش جێگای شەرمەزارییە. نەتەوەیەکی 40 میلیۆن کەسی تەنیا 20000 وتاری لە سەر ویکی ھەیە. تکایە ویکیپدیا بە ھەڤالانی خۆتان بناسێنن و باسی بکەن کە چەند خزمەت بە نەتەوەکەمان دەکات. ھەروەھا شێوازی نووسینی وتارەکان بۆ ئەوان ڕوون بکەنەوە بۆ ئەوەی ویکیپدیای ئێمەش بە بایەخ و بڕواپێکراوی بنووسرێت. ھەروەھا تکایە بە ھیچ شێوەیەک لاسایی شێوازی نووسینی عەرەبی و تورکی ناوەکان و شتەکانی دیکە مەکەنەوە چونکا بە ڕاستی مایەی نەنگ و شەرمەزارییە کە نەتەوەیەکی پڕمێژوو وەکوو ئێمە لاسایی نەتەوەگەلێکی بێ مێژوو و بێ چاند وەکوو عەرەب و تورک بکەینەوە. ڕەنگە ئێمە لەگەڵ فارسان مێژوویەکی دوور و درێژی ھاوبەشمان ھەبێت، وە بشێت لاساییان بکەینەوە، بەڵام عەرەب و تورک بە ھیچ شێوەیەک لەو جێگە و پێگە دانین کە کورد بڕوانێت بە دەستی ئەوان دا. لەگەڵ ڕێزم --Cyrus abdi ٢٠:١٤, ٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئەم ویکیپیدیایە ئاوێنەی کۆمەڵگای ئێمەیە. چەن لەسەدی جەماوەری ئێمە لەم ڕۆژهەڵاتە ئەتوانن کوردی بنووسن؟ زۆر کەم. ئێمە لە قوتابخانە و زانکۆدا بە فارسی پەروەردە کراوین. کوردەکانی باکووریش بە تورکی. مافە سەرتایییەکانمان لێ ستێندراوە. جیا لەوانە چەن لەسەدی جەماوەری ئێمە ئینتەرنێتی لەبەردەستە؟ زۆر کەم، ئەویش بە خێرایییەکی زۆر خوار. وڵاتی فینلەند پێنج میلیون جەماوەریە، 250 هەزار وتاری هەیە لە ویکیپیدیادا. لە فینلانددا هێڵێ ئینتەرنێتی (وابزانم) 1M مافی هەر هاووڵاتییەکە. واتە حکومەتی فینلاند لە ئەستۆیە بۆی دابین بکات! کەواتە کۆمەڵگای ئێمە هەر 20000 وتاری لە دەست دێت. بە بڕوای لە چاو فارسی و عەرەبی زۆر باشیشە. فارسی داماو! بەم هەموو بەربڵاویی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و بەم هەموو دەسەڵاتەوە و بەم هەموو زاڵێتیی زمانی فارسییەوە و بەم هەموو ژمارەی جەمارەوە تازە خەریکە نزیک ئەبێتەوە بە 100 هەزار! بۆ ئەوان بەڕاستی جێگای زۆر داخە، بەڵام لە ئێمەی کورد لەبەر هۆکارەکانی سەرەوە زیاتر لەمە چاوەڕوان ناکرێت. دڵنیام لە داهاتوودا گەشەی ویکیپیدیای کوردی زۆر خێراتر لە ئێستا دەبێت. چونکە ئێستا سۆرانی هاتۆتە مەیدانەوە و هەر چەند جەماوەری لە کورمانجی کەمترە بەڵام پشتی بە حکومەتی هەرێم و ڕۆژنامەکان و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە گەرمە. تەواو دڵنیام گەشەی ویکی سۆرانی ئەبێتە هۆی گەشەی زۆرتری ویکیی کورمانجیش. سپاس--Aza ٠٩:٢٢, ٢٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

--Aza ٠٩:٢٢, ٢٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ھەڵەیەکی ڕینووس و ڕێزمان دەستکاری

سڵاو کاک ئازا گیان. سەبارەت بە ھاتنی پیتی «ی» لە دوای ئەم وشانەی کە خۆیان بە پیتی «ی» کۆتایییان دێت، من دژ بە بیروڕای ئێوەم و لەم باوەڕە دام کە ئەم «ی»یە نابێ بنووسری. بۆ ئەم قسەیەم بەڵگەشم ھەیە. کاک مەسعوود محەمەد ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری کورد لە پەرتووکی «ورد بوونەوە لە چەند باسێکی ڕێزمانی کوردی» (لاپەڕی ١٤ تا ٢١) سەبارەت بەم باسە زۆر دوورودرێژ دواوە. دەتوانن ئەم پەرتووکە لەسەر ئینتەرنێت دابگری و ئەم باسە بە شێنەیی بخوێنییەوە بەڵام کورتەی ئەو باسە ئەمەیە:

فایدەی چییە ئەم «ی»یە نازدارە بە نووسین زیندوو کەینەوە و سەد جاران لە ئاخاوتندا بیمرێنن.

--:)چالاکلێدوان ١٦:٢٩, ٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

مەسعوود محەمەد بۆچی؟ هەر ئەم نزیکەی خۆمان، ماجد مەردۆخ ڕۆحانی، ٥٠٠٠ لاپەڕە فەرهەنگی فارسی بە کوردی نووسیوە و یەک لەو "یێ"یانەشی نەنووسیوە. بەڕاستی نازانم ئەو بەڕێزانە بۆچی قسەی وائەکەن! پیاو ئەخەنە گومانەوە لە هەموو زانستیاندا! کاکە چالاک گیان! وەڵامەکە زۆر زۆر سادەیە: لەبەر ئەوەکە ڕێزمانی کوردی وا دەڵێت. ڕێزمان کۆمەڵێک یاسایە. هەر ڕستەیەک یان هەر دەستەوشەیەک کە ئەو یاسایانە تێرنەکەن، سەر بەو زمانە نین. ڕێزمانی کوردی دەڵێت: ناو + ی + ناو. یان ناو + ی + سیفەت. بۆ نموونە: گوڵ + ی + خوێناوی (شیعرەکەی گۆران)، جیهان + ی + سۆفیا (ناوی ڕۆمانێکە). ئەو "ی" نەنووسی وەکوو ئەوە وایە لە زمانی ئینگلیزیدا of نەنووسیت. "زانیاری وڵات" ئایا ئەمە لێڵ نییە؟ بۆ من؟ نا. من دەڵێم ئەوە مەبەستی "کەسێکی زانیار لە وڵات"ە! بەڵام مەبەستی تۆ ئەوە نەبووە، مەبەستی تۆ "زانیاری سەبارەت بە وڵات" بووە، واتە: زانیاری + ی + وڵات = زانیاریی وڵات.

بیرم دێ جارێک دەقێکم ئەخوێندەوە، پیاوێک نووسیبووی لەسەر بەلاتینکردنی ئەلفوبێی فارسی. ئەیوت یەکێ لە گەورەترین گرفتەکانی ئێمە لەم ئەلفوبێیەدا (واتە ئەلفوبێی عەرەبی) ئەوەیە کە نیشانەی مضاف و مضاف الیە (لە فارسیدا کەسرەیەکە: گل من) کە "لە گرنگترین پاژەکانی پێکهێنەری زمانە" ون ئەبێت. وەرن با ئەلفوبێیەکە بکەین بە لاتینی با بەم جۆرە چارەسەری کەین: gol + e + man.

ئێستا ئێمە بە دەستی خۆمان بین ئەو ئیمتیازە گەورەی زمانەکەمان کە دیتران حەسرەتی پێ ئەخۆن بنێینە لاوە! --Aza ٠٦:٤٧, ٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

با شتێکی‌ترت عەرز کەم: داخی گرانم! پیاوە گەورەکانی وێژەی کوردی نەماون. مەسعوود محەمەد و ماجد مەردۆخی گەردی پێی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس و محەمەدی مەلا کەریم و مامۆستا گۆرانیش نین. بۆ نموونە سەیری دیوانی مەولەویی مەلا عەبدولکەریم یان کۆمەڵە شێعرەکانی گۆران کە لە زەمانی گۆران خۆیدا لەچاپدراون بکە بزانە ئەو "ی"یانە چۆن نوسراون. سپاس --Aza ٠٦:٥٧, ٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بەرێز کاک ئازای خۆشەویست، لەمە بەو لاوە منیش ئەم «ی»یانە دەنووسم ھەر وەکی جارانی پێشوو دەمنووسی. بەداخەوە گیروگرفتی زمانی کردی زۆر زۆرتر لەمەیە کە من بە تەنێ بمەوێ چارەسەریان بکەم. من کە گۆیم داوەتە قسەی خەڵکی سادە و نەخوێندەوار ئەم «ی»یە بە ھیچ جۆرێک نابیسم ھەتا بینووسم. ئەمانە ھەموو دەگەڕینەوە سەر گرفتەکانی ئەلفوبێی کوردی. ئێستا دەمەوێ باسێکی چکۆلە لە سەر ئەم گرفتە بکەم. کاک ئازا کاتێک تۆی خوشەویست ئەڵێی «ویکیپیدیا» ئایا بە لاتینی دەبێتە wîkîpîdîya یا دەبێتە wîkîpîdiya؟ لە راستیدا ھیچیان. ھەموومان دەزانین دوای پیتی «د» بزرۆکە نەھاتووە چونکوو وەکوو بزرۆکە ناخوێندرێتەوە بەڵام دەتوانین بڵەین زۆرتر وەکوو پیتی «ئیî» دەخوێندرێتەوە بەڵام زۆر کورت‌تر. بە راستی ھەر ئەمە دروستە و کاتێک دوای پیتی «یy» و «وw» دو پیتی «یî» و «ووû» دێت ئەم دوو پیتە دەنگدارە کورت‌تر دەخوێندرێنەوە. یانی پیتی «ووû» ئەبێتە «وu» بەڵام پیتی «یî» دەبێتە چی؟ لە راستیدا لێرە دایەکە کێشەکە خۆی دەردەخا ئەویش ئەمەیە کە لە کوردیدا بۆ «یî» کورت ھیچ پیتێک دابین نەکراوە. «یî» ئیزافە زۆر کورت دەخوێندرێتەوە و بە ئەنقەست نەبێ درێژ ناکرێتەوە. ئەگەر ئێمە لێرەدا بۆ باشتر تێگەیشتن، بۆ ئەم پیتە کورتە نیشانەی «ı» دابین کەین، زۆر باشتر دەتوانین ئەم کیشەیە چارەسەر بکەین. کاتێک تۆ دەنووسی «زانیاری» ئەمە دەبێتە zanyarî بەڵام کە دەنووسی «زانیاریی» ئەمە دەبێتە zanyarı. «ی» ئیزافە لەچاو «ی»یەکانی تر زۆر کورت‌ترە و ئەمانە قەت لەگەڵ یەک تێکەڵ نابن. ئەوە ئەگەر بە نووسینش چارەسەر کرا، ئەی لە قسەکردندا چی لێ‌دەکەی؟--:)چالاکلێدوان ١٠:١٨, ٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)


وەڵام دەستکاری

سەبارەت بە ویکیپیدیا، من هەر wîkîpîdiya ئەیخوێنمەوە و بە wîkîpîdiya ش ئەینووسم. کاتێک من ئەنووسم «زانیاری» ئەمە ئەبێتە zanyarî بەڵام کە ئەنووسم «زانیاریی» ئەمە دەبێتە zanyarîy. "ی"ێ ئیزافە (وا بزانم لە کوردیدا پێی ئەڵێن: یێ پەیوەند) بۆی هەیە دەنگدار (î) یان بێدەنگ (y) بێت. من پێم وا نییە ئەم ڕێنووسی کوردیی ناوینە (سۆرانی) گرفتی زۆرە. بە پێچەوانەوە من وا بیرئەکەمەوە کە بەخۆشحاڵییەوە گرفتی زۆر زۆر کەمە. ماجد مەردۆخ ڕۆحانی لە پێشەکیی فەرەهەنگەکەیدا ئەڵێ:

... ئەڵبەت دیارە کەموکووڕی لە ڕێنووسی هەموو زمانێکدا هەبووە و ئێستاش هەیە و بێشک بە مەرجی یەکدەنگی، ئەم بابەتانە، یەکبەیەک، دێنە سەر دەقێکی ڕێک و دروست دەبن. هەر ئێستاش و بەم حاڵەوە، ڕێنووسی کوردی لەسەر پیتی عەرەبی لەچاو ڕێنووسی فارسی، یەکجار لە پێشە و هەزارە لەحاندی یەکدا!

تێناگەم لەوە کە ئەڵێی "ئەوە ئەگەر بە نووسینش چارەسەر کرا، ئەی لە قسەکردندا چی لێ‌دەکەی؟"! وەڵامەکەی من ئەمەیە: لەقسەکردندا ئەیڵێم بۆیە ئەینووسم؛ هەموومان ئەیڵێین جا چونکە دوو دانە "ی" یەک دەنگدار و یەک بێدەنگ کەوتوونەتە دوای یەک، دووهەمەکە لاواز دەرئەبـڕین.

سپاس--Aza ١١:٠٧, ٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

وەرگێران دەستکاری

کاک ئازا گیان دەکرێ ئەمە وەرگێرییە سەر کوردی، ئەگەر توانیت چاوەڕوانم. سپاس--:)چالاکلێدوان ١٨:٤١, ٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

Template:xxx is an internal data container not intended to be transcluded directly. It is used indirectly by templates such as xxx, xxx, and others

داڕێژە (شابلۆن): xxx لەخۆگرێکی دراوەی ناوەکییە کە ناخوازرێت ڕاستەوخۆ تەرابگونجێندرێت. ناڕاستەخۆ لەڕیگای داڕێژەگەلێک وەکوو xxx، xxx، و ئەوانی ترەوە بەکاردەهێنرێت.

تەرابگونجێندرێت! be transcluded ناتوانم شتێکی لەمە باشتری بۆ بدۆزمەوە! سەیری Transclusion بکە بزانە تۆ ئەتوانی. فارسییەکەی ئەبێتە: تراگنجانش. بژیت--Aza ١٩:١٢, ٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

زۆر سپاس بەقوربان. لەمەش کە وتت دەکۆلمەوە بزانم دەبێتە چی.--:)چالاکلێدوان ١٩:١٥, ٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

کاک ئازای خۆشەویست سڵاو. ڕاستی، درووستی دوو وشەی پاراوی کوردین، بۆ (واقع و حقیقة)ی عەرەبیشت کردوون بە هاوواتای؟. تەنها لێکدانەوەیەوەک، چونکە دەزانم کە ئەوانەیش تێکەڵبوون بەزمانەکەمان. سوپاس. --ئاراس نوری ١٠:٤٢, ١٠ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

ناوی سەرەکی وتارەکە ڕاستی ئەبێت. من تەنها هەقیقەتم ڕەوانە کردووە. لەبەر ئەوە کە زۆرجاریش هەقیقەت ئەنووسرێت لە پەرتووکە کوردییەکاندا. ئەڵێم نەکا کەسێک وتارێک بنووسێت و وشەی هەقیقەت یان حەقیقەت بکا بە بەستەر، با بەستەرەکەی سوور نەبێت. واقعیش لە کوردیدا ئەبێتە ڕاستەقینە. ڕاستی و ڕاستەقینە نەختێک (رەنگە زۆرێک!) جیاوازییان هەیە.--Aza ١١:٠١, ١٠ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

واتای کوردی بۆ Verifiability دەستکاری

بەڕێز ئایا بۆ وشەی Verifiability وشەیەکی کوردی دەزانیت کە واتای ئەو بگەیەنێت یا بۆ ئەوەی ببێت کە لە جیاتی بەکاربێت؟

ئەمانە بۆ ڕوونکردنەوەی واتای وشەکە: پشت پێ ڕاستکردنەوە، شیاوی سەلماندن، پشت پێ بەستن، لێپرسینەوە، ڕاستاندن. "بڕواپێکراو" بۆ "reliable" دێت. لەگەڵ ڕێزدا --MarMzok لـێدوان-- ٠٨:٤٨, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

لە ناو ئەوانەی سەرەوە شیاوی سەلماندن بوون لە هەموویان باشترە. بەڵام ئەتوانین شتێک باشتری بۆ بدۆزینەوە. کرمانجەکان بە reliable ئەڵێن پێباوەر.--Aza ٠٩:٤١, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
لێرە و لێرە هاتووە کە verify واتە "make true"؛ کە لە کوردیدا ڕێک ئەبێتە "ڕاستاندن" کەواتە بەرای من "Verifiable" ئەبێتە "ڕاستاندن ڕەوا"، "ڕاستاندن لەبار"، "شیاوی ڕاستاندن"؛ و Verifiability ئەبێتە "ڕاستاندن ڕەوایی"، "ڕاستاندن ڕەوابوون"، "ڕاستاندن لەباری"، "ڕاستاندن لەباربوون"، و ... --Aza ١٠:٢٣, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
بەڕای بەڕێزت ئایا ھەڵە دەبێت "شیاوی سەلماندن" یا "شیاوی ڕاستاندن" بۆ Verifiability بەکاربێت؟--MarMzok لـێدوان-- ١٠:٣٧, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
بەڵێ. چونکە "شیاوی ڕاستاندن" ئاوەڵناوە. هاوواتای Verifiable ە. Verifiability ئەبێتە "شیاوی ڕاستاندن بوون". بەڕای من ئامانە جوانن "ڕاستاندن ڕەوابوون"، "ڕاستاندن لەباربوون"، "ڕاستاندن ڕەوایی"، "ڕاستاندن لەباری". --Aza ١٠:٤٤, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
کاک ئازا لە باری وشەناسییەوە ناڵێم؛ لە واتادا ئەگەر یەک بگرنەوە تەواوە. پێموایە تا ئەو ڕادەیە دەکرێ ١ وشە بێت باشترە و لە یەکەم ڕوانیندا خوێنەری نوێکار بزانێت بە گشتی مانای چییە. بۆیە بۆ نموونە "ڕاستاندن لەباری" تێگەیشتنی بۆ خوێنەر نەختێ دژوارە بە ڕای من.--MarMzok لـێدوان-- ١١:١٣, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
Verifiability و "شیاوی ڕاستاندن" لە واتادا یەک ناگرنەوە. من "ڕاستاندن ڕەوابوون" و "ڕاستاندن لەباربوون" پێشنیار ئەکەم چونکە دوو وشەیە بەڵام "شیاوی سەلماند بوون" یان "شیاوی ڕاستاندن بوون" سێ وشەیە. پێم وا نییە بە یەک وشە بکرێت. شایەدیش کرا. کەس چووزانێ؟ :)--Aza ١١:٢٣, ١٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
وا بزانم شتێکم بۆی دۆزیبێتەوە: شیاوی سەلماندن = سەلماندنی، شیاوی ڕاستاندن = ڕاستاندنی؛ کەواتە: شیاوی سەلماندن بوون = سەلماندنیبوون، شیاوی ڕاستاندن بوون = ڕاستاندنیبوون. چۆنە؟ --Aza ٠٧:٢٠, ١٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
زۆرباشن ئەوانە! کاک کورۆش سەلماندنپەژێری پێشنیارکردووە کە زۆر لەگەڵ ئەو دوو وشە جیاوازنییە. زۆر سوپاس لە داھاتووی نێزیکدا بەکاریان دێنین.

«ھ» ی ستاندارد دەستکاری

تۆ زەحمەت مەکێشە بڕیار وایە بۆتەکە ڕاستیان بکاتەوە. سوپاس--ئاسۆ ٠٧:٢٤, ٢٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

فرە خاس!--Aza ٠٧:٤٢, ٢٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

داوای بەشداری دەستکاری

داوای بەشداریتان دەکەم بۆ دانانی یاسا و ھەڵبژاردنی وینە. سوپاس --MarMzok لـێدوان-- ١٢:٣٣, ٢٦ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

گۆڕینی سۆکرات بۆ سوقرات! دەستکاری

کاکە ئازا سڵاو، دیمانەتان بەخێر. برای گەورەم، من ناوی سۆکراتم بە ئەنقەست بەو جۆرە نووسی، تا کەی ئێمە شوێنکەوتووی رۆشنبیری و وشەی عەرەبیی بین؟ گەر من نەیگۆڕم تۆ نەیگۆڕیت، کێ بیگۆڕێت؟ بەعەرەبی سوقرات ـە، منیش کردم بە سۆکرات، هیچ نەبێت لە ئینگلیزیی بچێت زۆر چێترە. رێزم بۆت.

سڵاو کاک برووسک، خۆشحاڵم ئەتبینمەوە. بە بڕوای من ئێمە بۆمان نییە بەئەنقەست ناوەکان بگۆڕین ئێمە ئەبێ ئەوەی کە باوە بەکار بێنین، مەگەر ئەوەی کە ئەو ناوە باوە نادروست و ناڕاست بێ. لێرەدا سۆکرات و سوقرات ڕاست و ناڕاست ھەڵ ناگرێ (چونکە کوردی نییە تا تۆ بڵێی بەپێی رێزمانی کوردی ئەمە ناگونجێ) بەڵام باو و ناباو ھەڵ ئەگرێ. من کردم بە سوقرات چونکە ھەر لە کۆنەوە بەم کابرایە وتراوە سوقرات و باوکانی ئێمە و خوێندەوارانی سەردەمانی پێشووی ئێمە و شاعیرانی ئێمە سوقراتیان بەکار ھێناوە. ئەمەش ھیچ شۆنکەوتنی عەرەب نییە، بە ھەر حاڵ زمان و چاندی عەرەبی سەدان ساڵی یەک لە دوای یەک زاڵ بووە بەسەر گەلانی ئەم دەوروپشتە و زمانی عەرەبی زمان زانست و فەلسەفە بووە و لە زانکۆکاندا بەکار ھێنراوە و گرنگرین و بەرچاوترین بەرھەمە زانستی و فەلسەفییەکانی زانایانی ڕۆژھەڵانی ناوین بە زمانی عەرەبی نووسراون (ئەگەرچی نووسەرانیان عەرەب نەبوونە). ئەمانە ھەمووی ئەوەی لێ ئەکەوێتەوە کە ئێمە ھەندێک ناو و وشەمان لە زمانی عەرەبی وەرگرتبێ. ئەمەش ھیچ عەیب نییە. گۆڕینی ئەو ناوانەی وا لە کۆنەوە باو بوونە بۆ ناوی نوێ ئەبێتە ھۆی ئەوە کە ئێمە لە ڕابردووی خۆمان بپچڕێین. سپاس. ھیوادارم وەکوو جاران چالاک بی لە ویکیپیدیا.--Aza ٠٦:٠٠, ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

سۆفستایزم، ئەرستۆ. دەستکاری

کاکە ئازای گەورەم، پێم وایە جەنابت باشتر لەمن دەزانی کە پەڕەی لێدوان بۆ ئەوەیە کوێرانە شتەکان جێبەجێ نەکەین.

وەرە بۆ سلێمانی من سبەی دەوبەم بۆ بازاڕ، دەووبەم بۆ لای گەورەترین رۆشنبیر، هەرچی کتێب فرۆشە، هەرچی چاپەمەنییە، بزانە ئەرستۆیە یان ئەرستوو!؟ تکایە ئەمە تەنها لەلای جەنابت بەو جۆرە بیستراوە، کتێبێکم نەدیوە تێیدا نووسرابێت ئەرستوو، هەر ئەرستۆیە!
لەپاشان، سۆفیستایزم جیاوازە لەگەڵ سۆفیزم، لەنێو زمانی ئێمەدا، ئینگلیز وەهای پێ دەڵێ، من لەخۆمەوە وشەباران ناکەم لێرە، چەندین پەڕتووک و سەرچاوە هەن ئاماژە بەو رێبازە دەکەن لەژێر ناوی سۆفستاییەکان-سۆفیستایزم/سۆفستایزم! بەتکا ئەوەندە لەسەر ئەوانە سوور مەبە، من لەجەرگەی پایتەختی رۆشنبیریی کوردستان دەژیم!
زۆر گەورەیت لام. --برووسک ١٦:٢٦, ٣ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

Slaw Kake Broosk. welamî min sebaret be Erestû her eweye ke bo Suqrat damewe. Cige lewe tenha lay min bew core nebîstrawe her çî kitêbî Kurdî lay êmesh der deçê nûsîwyane Erestû nek Eristo, le her çî xwêndewarî lay êmesh bipirse her delê Erestû. Êsta katim ewende niye ebê zû birom dwayî sebaret be Sophism ish dedwîn, be kurtî min pêm bashe bîkeyn be Sefsetexwazî . Carêkan xwat legel.--Aza ٠٩:٠١, ٤ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

زور سوپاس برای خوشه‌وست دەستکاری

M.aqrawi ١٠:٢٤, ١٤ شوبات ٢٠١١ (UTC)

داوایەک دەستکاری

سڵاو کاک ئازای بەڕێز. پیرۆزبایی گەرمی نەورۆز لە جەنابت ئەکەم و دیسان سوپاسی بەشدارییەکانت ئەکەم. ئێستا جەنابت خاوەنی ئەزموونێکی زۆر چاکی لە ویکیپیدیا و میدیاویکی. داوا لە جەنابت ئەکەم ببیت بە کاندیدای بەڕێوبەری. گەرچی ئەرکێکی قورسە بەڵام ئەزانم بە باشی بەڕێ ئەبەیت. زۆرزۆر خۆشحاڵ ئەبم ئەم داواکاریمە جێبەجێ بکەیت. بەداخەوە بەکارھێنەر:Marmzokی بەڕێز، ھەروا کە لە پەڕەکەیدا نووسیویەتی بۆ ماوەیەک دەرفەتی بەشداریی گونجاوی نییە و ئێستا بەڕێوبەری چالاکمان نییە. سوپاس --ئاسۆ ١٧:٤٠, ٢١ ئازار ٢٠١١ (UTC)

وەڵام دەستکاری

سڵاو کاکە ئاسۆ. نەورۆزی تۆش موبارەک بێ. سپاس کە ئەوەندە متمانەت بە من ھەیە پێشنیار ئەکەی ئەو ئەرکە بسپێردرێ بە من. بەڵام وا ئەزانم ناتوانم بەباشی ئەو ئەرکە بەڕێوە ببەم. لەبەر ئەم ھۆیانەی خوارەوە:

  • ھەر نازانم بەڕێوەبەر ئەبێ چی بکا! باوەڕ بفەرموو.
  • میدیاویکی باش نازانم (ئەگەر مەبەست لە میدیاویکی ئەو زمانە تایبەتەی ویکیپیدیایە، چونکوو باوەڕ بکە بەدرووستی نازانم مەبەست لە میدیاویکی چییە).
  • یاساکان و ڕێساکانی بابەتنووسین و سیاسەتەکانی ویکیپیدیاش باش نازانم. تەنیا ئەوەندەی لێ ئەزانم ھەر بابەتێک کە زیاد ئەکرێ ئەشێ سەرچاوەی باوەڕپێکراوی بێ.
  • لەوانەش گرنگتر، ئەترسم کاری بەڕێوەبەرایەتی لە کاری نووسینی بابەت (کە زۆر حەزم لێیە) دوورم بخاتەوە.

پرسیارێک: ئەوەندی من لە بیرم بێ تۆش بەڕێوەبەر بووی. ئێستا نیت؟! --Aza ٠٨:٤٨, ٢٥ ئازار ٢٠١١ (UTC)

مامە بە بەشدارییەکانتدا دیارە ئەوانەی پێویستن لە میدیاویکی دەزانیت، لە css یش دەزانیت و ئەگەر کێشەیەک ببێت دەزانی چۆن چارەسەری بکەیت. بەشەکانی Administrators' reading list بخوێنەوە سەردانی ویکیپیدیا:بەڕێوبەران بکە. خەمی دوورکەوتن لە کاری نووسینیشت نەبێ، بەڕێوبەری لە ویکییەکی چکۆلە وەک ئەمەی ئێمە کارێکی وای نییە. منیش تەنیا تا ماوەیەکی تر دەرفەتی بەشداریم ئەبێت، بەڕێوبەری بۆ من ناکرێ. سوپاس --ئاسۆ ١٤:٤٢, ٣٠ ئازار ٢٠١١ (UTC)
ئۆکەی! با جارێ ئەوانە بخوێنمەوە.--Aza ٠٧:٢١, ٣١ ئازار ٢٠١١ (UTC)
ئۆکەی، پێم خۆشە ببمە بەڕێوەبەر. ئێستا ئەبێ چی بکەین؟--Aza ٠٨:٥٤, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)

پیرۆزە دەستکاری

پیرۆزە کاک ئازا، ئێستا بە دوایی ھاتنی دەنگدانەکە لە لایەن کۆمەڵگای ویکیپیدیای کوردییەوە، بە ٨ دەنگی پشتیوانی لە کۆی ٩ دەنگەوە مافی بەڕێوبەریت پێ دراوە. ئێستا دەبێ لە Steward requests/Permissionsدا داواکارییەکەت بۆ Administrator access بنووسی و بۆ بەلگەی پشتڕاستکردنەوە، دەبێ لینکی ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Azaیان پێبدەی. سپاس--ئاسۆ ١٩:٥٣, ٢٠ نیسان ٢٠١١ (UTC)

بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Aza/ئارشیڤی ١ (١٩-٠٨-٢٠٠٩ ھەتا ٢٠-٠٤-٢٠١١)».