لێدانی بزوێنەر (مەکینە)

لە بزوێنەری سووتان بە پریشک( Spark ingnition engine)  کاتێک سووتانی بەشێک لە تێکەڵەی هەوا/سووتەمەتی لە سلندەر ڕوودەدات, کاتێک دەستپێکردنی سووتانەکە چاوەڕوانی داگیرساندنی کارەبایی ناکات بەشێکیان بەر لە سپارک دەست بەسووتان دەکەن لەناو سلندەر. خۆی سلندەر لە کاتێکی دیاریکراوی هەر هەنگاوێک ( stroke) بەهۆی داگیرساندنی کارەبایی(spark plug) پێویستە دەست بە سووتان بکات.

لێدانی بزوێنەر کاتێک ڕوودەدات کە دەستپێکردنی سووتانی سلندەرەکان هیچیتر لە باشترینکات ڕوونادات لە بزوێنەری چوار هەنگاوی (four stroke cycle). شەپۆڵی پاڵەپەستۆکە تایبەتمەندیێک درووست ئەکات دەنگی گیزەی کانزاییە,  پەستانی سلندەریش بە شێوەیەکی کاریگەر و کتوپڕ بەرز ئەکاتەوە کە لێدانی ماوەی مەکنیە تووشی وێرانکاریێکی تەواو ئەکات.


لێدانی بزوێنەر نابێت تێکەڵ بکرێت لەگەڵ سووتانی_پێشوەختە (pre-ignition)دوو بابەتی جیاوازن, بەڵام سووتانی پێشوەختە ڕەنگە بەهۆی لێدانی بزوێنەر ڕوو بدات.


دیاردەی تەقینەوە یەکەمینجار تێبینیکراو و ڕوون کرایەوە لەلایەن هاری ڕیکاردۆ کاتی تاقیکردنەوە لە نێوان ساڵانی١٩١٦ و ١٩١٩ بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرنەکەوتنی مەکینەی فڕۆکە.

سووتانی ئاسایی دەستکاری

لە باروودۆخێکی نموونەیی(ideal- هیچ بەفیڕۆچوونمان نەبێت) لە بزوێنەری سووتانی ناوەکی سووتانی تێکەڵەی  سووتەمەنی/هەوا  دەسووتێنێت لەنیو سلندەر بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و کۆنتڕۆڵکراو. سووتان دەست پێدەکات بەهۆی داگیرسێنەری کارەبایی لە گۆشەی ۱۰° بۆ ٤٠° ی کڕانکشافت (crankshaft)  بۆ بەرزترین خاڵی بێ جووڵە( TDC)  بە پشت بەستن بە چەندین هۆکار وەک خێرایی و باری  بزوێنەر. ئەو بەرەو پێشچوونەی سووتان لە کاتی قۆناغی گەشەکردنی پەستان بۆ گەیشتن بە بەرزترین ئاست لە کاتێکی نموونەیی بۆ دەستکەوتنی زۆرترین ئیش لە کشانی گازەکان.

پڕیشکدانی پلاک سووتانێک درووست دەکات کە لە سەرەتا  بەقەد قەبارەی سەری پلاکەکە دەبێت. هەرچەندە سووتانەکە زیاد بکات گەرمیش زیاد دەکات لە  شوێنی سووتانی سلندەر کە لەناکاو تاودانێک زیاد دەکات و فراواندەبێت لە ژووری سووتان لە سلندەر. ئەم فراوان بوونە بەهۆی سووتانی پێشەوەی تێکەڵای سووتەمەنییەکەو هەوایە. لە سووتانی ئاسای سووتانەکە دەگوازرێتەوە بە درێژایی تێکەڵەی سووتەمەنی و هەوا بە خێرایی پێکهاتووەکانی تێکەڵەکە.  پەستان دەگاتە لووتکە, تا سووتەمەنییەکە بە تەواوی بەکار ئەهێنریت, پاشان ئەو پەستانە پستنەکە دادەبەزێنیتە خوارەوە. بەرزترین پەستانی سلندەر بەدەستدەهێنرێت بە گۆڕانی چەند گۆشەیەکی  کرانکشافت, وە پستن بە بەرزترین خاڵی سلندەر دا تێدەپەرێت, وادەکات  هێز بخرێتە سەر پستنەکە, (بەهۆی زیادبوونی پەستان لەسەر ڕووی سەرەوەی پستنەکە) دەتوانێت بەهێزترین پاڵنان بکات بە ڕوونی کاتیک خێرایی پستن باشترین جووڵە دەکەن بەرامبەر هێزە درووستبووەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازەکان, زۆرترین زەبر دەگوازرێتەوە بۆ کرانکشافت.

سووتانی نائاسايی دەستکاری

کاتێک تێکەڵەی هەوا/سووتەمەنی   نەسووتاو لە لە دەورووبەری لێواری سووتان زیاددەبێت بۆ کۆکراوەی گەرمی و پەستانی کاتێکی دیاریکراو  ڕەنگە سووتان ڕووبدات.  تەقینەوەکە وەکو سووتانی لەناکاو و تەقینەوەیە .  ئەم تەقینەوە لەناکاوە شەپۆلێکی لەناکاو دروست ئەکا بۆ خوارەوەی سلندەرەکە پێچەوانەی جولانی پستنەکەیە, زەبرێکی تیژ درووست ئەکا کە ئەبێتە هۆی تێکچوون.


ئەگەر تەقینەوە نائاساییەکە بەردەوام بوو لەسەر سووڕی بزوێنەرەکە, دەبێتە هۆی تێکچوونی بەشەکانی بزوێنەر. سادەترین زیانگەیاندن لە لێدانی بزوێنەر دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستەمی ڕۆن و چەورکردنی بەشەکان وادەکات داخووران و ڕووشانی بەشەکان ڕووبدات. لێدانی بەهێز دەبێتە هۆی کارەسات لەڕووی شێوەی فیزییایی کونەکان و توانەوە و پاڵنانی سەری پستن یا سلندەر. ئەم پەستانانە دەبێتە هۆی کەرت بوون و پارچەبوونی بەشەکان.

دەکرێت ڕێگەبگیرێت لە تەقینەوەی بزوێنەر بەم ڕێگایانەی خوارەوە:

• بەکارهێنانی سووتەمەنیێک کە ژمارەی ئۆکتانی بەرزە, کە وادەکات پلەی گەرمی سووتان بەرزبێتەوە .

• زیادکردنی ڕێژەی هەوا بەراورد بە سووتەمەنییەکە ئاگاداریی کاردانەوە کیمییاییەکان دەکاتەوە لەکاتی سووتان, وە کەمکردنەوەی پلەی گەرمی سووتان.

• کەمکردنەوەی بەرزترین ئاستی پەستان.

•کەمکردنەوەی باری بزوێنەر.

•کەمکردنەوەی کاتی ئاگر هەڵگیرساندن.

لەبەرئەوەی پەستان و پلەی گەرمی بەیەکەوە بەندن, دەکرێت لێدانی بزوێنەر لاوازبکرێت بەهۆی کۆنترۆلکردنی بەرزترین پلەی گەرمی ژووری سووتانی سلندەر بەهۆی دەسکاری کردنی دیزاینی ژووری سووتان , سیستەمی سارکردنەوە و کۆنترۆلکردنی پلەی گەرمی ئەو هەواییەی کە دێت بۆ ناو سلندەر.

زیادکردنی هەندێک ماددە وەکو قوڕقوشم و داڕشتەکانی قوڕقوشم دەکرێت بەشێوەیەکی بەرچاو تەقینەوەکە دوابخەن و کاریگەری درووست بکەن کە ببێتە هۆی کەمرکدنەوە یاخود نەهێشتنی لێدانی بزوێنەر, دەکرێت خۆمان بپارێزین لە لێدانی بزوێنەر بەڕێگەی دەسکاری کردنی جۆری ئەو ماددەیەی کە بەکاری ئەهێنین بۆ درووستکردنی سلندەر.


بە دڵنیاییەوە گۆڕانی کیمیاییدەبێت ڕووبدا ئینجا لێدان درووست ببێت, سووتەمەنی بە پێکهاتەیەکی دیاریکراو  حەز بە لیدانی ئاسانتر دەکات  لە ئەوانی تر. بەشێک لە سووتەمەنی سپی بە ئاسانی دەبێتە هۆی لێدانی مەکینە.

جووڵانی هەوا کاریگەریێکی گرنگی هەیە لەسەر لێدان. بزوێنەرێک کە جووڵانێکی باشی هەوای  هەبێت کەمتر لێدانی تییادا ڕوو ئەدا بەراورد بە بزوێنەرێک کە جووڵەیەکی باشی هەوای نەبێت. جووڵەی هەوا تەنها پەیوەست نییە بە هەناسەوەرگرتنی سلندەر, بەڵکوو ئەو کاتانەش کە تێکەڵەکە پەستانی دەخرێتە سەر و دەسووتێت.

لێدان  لە بزوێنەرەکانی دیزڵ کەمتر یان زیاتر ڕێگری نەکراوە, کە سووتەمەنی دەکرێتە ناو هەوایەکی پەستێنراو بە ئاڕاستەی کۆتایی هەنگاوی پەستان. دوواکەوتنێکی کورت هەیە لەنێوان سووتەمەنی تێکردن و دەستکردن بە سووتان. ئەم دوواکەوتنە ڕێژەیەکی باشی سووتەمەنی هەیە لەناو ژووری سووتان کە لە بەشێکی زوو دەست بە سووتان ئەکا بەهۆی زۆری ڕێژەی چڕی ئۆکسجین لەو شوێنە. ئەم لەناکاو زیادکردنەی پلەیگەرمی و پەستان لێدانێکی دیار درووست دەکات کە بەشێکیان ڕێگەپێدراون لە دیزایتی بزوێنەر.

دیزاینکردن بە شێوەیەکی باشی بەشەکانی بزوێنەر بە ڕادەیەکی باش دەتوانێت لێدانی مەکینە کەم بکاتەوە, وە بزوێنەرە مۆدێرنەکان تاڕادەییەکی باش دیزایین و تەکنیکی نوێیان بەکار هێناوە کە لێدانی مەکینەیان کەمکردۆتەوە. بزوێنەری (Direct injection) زیاتر تووشی لێدان دەبێت لەچاو بزوێنەری (Indirect injection) بەهۆی ڕێژەی ئۆکسجین لە ژووری سووتان و پەستاتی کەمتری زیادکردنی سووتەمەنی و هەوا. سووتەمەنی گازەکان گوونجاوترن بۆ لێدانی بزوێنەری گازۆلین, بەڵام بزوێنەری گازی هیچ کات نییە بۆ لێدان درووستبوون .لە بزوێنەری گازۆلین سووتەمەنییەکە بە هێواشی ئۆکساید دەکا کاتێک کۆمپرێس دەکرێت بەر لە سپارک. ئەمه ڕێگەدەدات گۆڕانکاری درووست بێت لە بنچینەی گەردەکانبەر لە ماوەی شلۆق ی بەرزی پلەیگەرمی/پەستان.

دۆزینەوەی لێدان دەستکاری

بەهۆی گۆڕانی زۆر لە کوالێتی سووتەمەنی, بەشێکی زۆری بزوێنەرەکانی ئێستا میکانیزمی دۆزینەوەی لێدانیان بۆ زیاد کراوە و  بۆ ڕێکخستنی کات یان بەهێزکردنی پەستان  بۆ ئەوەی چووستی بەرەوپێش ببەین لە بەرزی ژمارەی ئۆکتانی سووتەمەنییەکان بۆ کەمکردنەوەی تێکچوونی بزوێنەر کە بەهۆی لێدان ڕوودەدان بەهۆی نزمی ژمارەی ئۆکتان لە سووتەمەنییەکان.

نموونە: وەک بزوێنەری تۆڕبۆ چارجەر کە سیستمێکی هەیە پێی دەوترێت ئۆماتیکی کۆنتڕۆلکردنی چوستی بەکارهاتو بۆ بەهێزکردنی پەستان گەرهاتوو بووە هۆی لێدانی بزوێنەر.

جۆراوجۆری چاودێریکردن بە ئامێرەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەکار ئەهێنرێن بۆ گوێگرتن لە دەنگی بزوێنەر و چاودێریکردن لە ئەگەری سەلامەتی بزوێنەرەکە لە هەر حاڵەتێک دا. باوترین جۆری سێنسەر کە بەکاردێت پێی دەوترێت( پیزۆ ئەلکتریک سێنسەر) بە بلۆکی بزوێنەر دەبەسترێت کە دەنگی لێدانی بزوێنەر دەناسێتەوە.

پێشبینی لێدان دەستکاری

خۆ دوورگرتن لە درووستبوونی لێدان زۆر گرنگە لە بەرەوپێشچوونی ئەندازەیی, جۆراوجۆری لاساییکردنەوەی تەکنەلۆجییا وا پەرەی سەندووە کە دەتوانێت بزوێنەر وا دیزاین بکات کە پێشبینی ناسینەوەی ئەو بارانە بکات کە دەکرێت لێدان تییایاندا ڕوو بدات. ئەمانە ڕێگەن بۆ کەمکردنەوەی لێدان و پاراستنی چووستی بەرزی بزوێنەر.

لەبەرئەوەی دەستپێکردنی لێدان هەستییارە بۆ پەستان, پلەیگەرمی و لەخۆوە ئاگر هەڵگیرسان لە  نێو سلندەر, پێکهاتەکانی تێکەڵەی کیمییایی هاوکارە بۆ تەقینەوەی ژووری سووتان,  لاساییکردنەوە و پێشبینی کردنیی هەموو ئەگەرە ڕوونەکان کە دەکرێت ڕووبدەن, هەموو ئەندازیاران بەدوای دۆزینەوەی ستراتیجیێکی گوونجاو بۆ ئەم بارە دەگەڕین بۆ دۆزینەوەی چارەسەر.

زاڵبوون بەسەر لێدانی بزوێنەر (کۆنتڕۆلکردن) دەستکاری

ویست و ستراتیجی زاڵبوون بەسەر لێدان بۆ ئەوەیە کە هەوڵبدرێت بۆ پاراستنی بزوێنەر لە تێکچوون بەهۆی زیانەکانی لێدان و زیادکردنی زەبرەکانی بزوێنەر بۆ بەرزترین خاڵ. لێدان  چەند قۆناغێکی هەڕەمەکی سەربەخۆییە. مەحاڵە گەر بمانەوێت کە بەتەواوی زاڵبیت بەسەر لێدانی بزوێنەر. ئەو کارانەی ساڵانی زوو کراون بۆ زاڵبوون بەسەر لێدان ناتواندرێت هەمان شت بکەین و دووبارەی بکەینەوە بەهۆی ئەوەی باردوودۆخەکانی لێدان دەگۆڕێت بەپێی گۆڕانی کات.