لیو چویو

شازادە خاتوونی شانشینی لیو سۆنگ لە چین

لیو چویو (劉楚玉) (مردووی ٤٦٥) زیاتر بە نازناوەکەی ناسراوە کە «شازادە شانین» (山陰公主) ە و نازناوەکەی لە کاتی مردنی «شازادە کواجی» (會稽公主) بوو. لیو چویو شازادەیەکی شانشینی چین لیو سۆنگ بوو و کچی ئیمپراتۆر شاوو بوو.[١]

لیو چویو
وێنەی لیو چویو لە سەدەی ١٨
ھاوسەرھی جی
باوکئیمپراتۆر شاوو
دایکشاژن وانگ شانیوان
لەدایکبوون٤٤٦
مردن٤٦٥ (١٨–١٩ ساڵ ژیاوە)

ژیان دەستکاری

لیو چویو، ئەگەرچی ڕێکەوتی لەدایکبوونی نەزانراوە، بەڵام دەزانرێت کە بەتەمەنترینی بووە لەناو ٦ منداڵی ئیمپراتۆر شاوو لە ژنی یەکەمی شاژن وانگ شانیوان. لەکاتی فەرمانڕەوایی باوکیدا ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ کوڕی یەکێک لە دەسەڵاتدارەکانی بەناوی ھی یی و ناوی شازادە خاتوون شانینی لێنرا.

دوای مردنی باوکی لە ساڵی ٤٦٤، برا بچووکەکەی شانین کە ھەر لە شاژن وانگ بوو بەناوی لیو ژی بوو بە ئیمپراتۆر بەناوی ئیمپراتۆر شان فەی. شازادە شانین بوو بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی و جارێک پێی گووت:[٢]

ئەگەرچی ڕەگەزمان جیاوازە بەڵام ھەردووکمان منداڵی یەک باوکین، لە ھەمان کاتدا تۆ زیاتر لە ١٠٬٠٠٠ ژنت لە کۆشکدا ھەیە بەڵام من یەک ھاوسەرم ھەیە. ئەمە نادادپەروەرییە.

بۆ ئەمە ئیمپراتۆر شان فەی ٣٠ گەنجی جوانی بۆ خوشکەکەی ھەڵبژارد، کە پێیانی دەگووت مانشۆو، بۆ ئەوەی ببن بە «خۆشەویستی». لەم کاتە بەدواوە لە کەلتوری چیندا وشەی مانشۆو بوو بە دەستەواژەیەک بۆ ئەو خۆشەویستانەی ژنێک ھەیانیەتی و نازناوی شازادە کواجیشی دا بە خوشکەکەی کە پلەیەکی بەرزترە.

لەگەڵ ئەمەشدا لیو چویو ئیستراحەتی نەکرد و کاتێک جوانی یەکێک لە دەسەڵاتدارەکانی ئیمپراتۆری بەناوی چوو یوان بینی داوای لە ئیمپراتۆری برای کرد کە ئەویشی پێبدات و ئیمپراتۆر ڕازیبوو. ئەگەرچی چوو یوان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ چووە لای شازادە شانین بەڵام ڕەتی کردەوە سێکسی لەگەڵی ھەبێت بۆیە شازادە شانین ئازادی کرد.

ساڵی ٤٦٥ دوای ئەوەی ئیمپراتۆر تیرۆرکرا، خاڵۆکەی شازادە شانین لیو یوو کە شازادەی شانگدۆنگ بوو دەسەڵاتی گرتە دەست وەک ئیمپراتۆر مینگ. لیو یوو پێش ئەوەی دەسەڵات بگرێتە دەست بەناوی داپیرەی شازادە شانین بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا شازادە شانینی تۆمەتبارکرد بە بێ ڕەوشتی و برا بچووکەکەشی کە ناوی لیو زیشانگ بوو تۆمەتبار کرد بە توندوتیژی و دڕندەیی و فەرمانی بە ھەردووکیان کرد کە خۆیان بکوژن.

سەرچاوەکان دەستکاری