لویس جۆی براون لەدایکبووی ٢٥ی تەممووزی ١٩٧٨، ژنێکی ئینگلیزییە و یەکەم مرۆڤ بوو کە دوای دووگیانی لەدایک بوو بە تاقیکردنەوەی پیتاندنی ناو شووشە (IVF). لەدایکبوونی ئەو، دوای کردارێک دێ کە بەریتانیا پێشەنگی بوو، لەنێو «سەرنجڕاکێشترین پێشکەوتنە پزیشکیەکانی سەدەی بیستەم» دا ستایشی دەکرێت.[١][٢][٣][٤]

لویس بڕاون

لەدایکبوون
لویس جۆی بڕاون

(١٩٧٨-٠٧-٢٥) ٢٥ی تەممووزی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
ناسراوە بەیەکەم (پیتێنراوی ناو شووشە) کە لەدایکبوو
ھاوسەروێزلی مولندەر (ھاوسەرگیری ٢٠٠٤)
مناڵ(ەکان)٢
باوان(ەکان)لیزلی بڕاون
جۆن بڕاون
خزمەکانناتالی بڕاون (خوشک)

لەدایکبوون و سەرەتای ژیان دەستکاری

لویس جۆی براون لە نەخۆشخانەی گشتی ئۆلدھام لە لانکاشایر لەدایکبووە بە ڕێگای نەشتەرگەری قەیسەر کە لەلایەن تۆمارکەر جۆن وێبستەرەوە ئەنجامدراوە.[٥] کێشی ٥ پاوند و ١٢ ئۆنسە (٢٫٦٠٨کگم) بووە لە کاتی لەدایکبووندا.[٦] دایک و باوکی، لیزلی و جۆن براون، ماوەی نۆ ساڵ بوو ھەوڵیان دەدا بە شێوەیەکی سروشتی دووگیان ببن، بەڵام لیزلی ڕووبەڕووی کێشەکانی گیرانی جۆگەکانی فالۆپ بووەوە.

لە ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٧٧، لیزلی براون پڕۆسەیەکی ئەنجامدا، دواتر بە پیتاندنی ناو شووشە (IVF) ناسرا، کە لەلایەن پاتریک ستێپتۆ و ڕۆبەرت ئێدواردز و جین پوردی پەرەی پێدرا. پوردی یەکەم کەس بوو کە خانە کۆرپەلەییەکانی بڕاونی بینی کە دابەش دەبن.[٧] ئێدواردزیش وەک تاکە ھاوکارێک کە لە ژیاندا مابێت، خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی ساڵی ٢٠١٠ی پێبەخشرا بۆ ئەم کارە.[٨] لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٢دا، تابلۆیەک لەسەر نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ ئۆلدھام دانرا بۆ تۆمارکردنی گرنگی خوشکە موریێل ھاریس و جین پوردی لە کارەکە دا.[٩] ھەرچەندە میدیاکان ئاماژەیان بە براون دەکرد وەک «منداڵێکی شوشەی تاقیکردنەوە»،[١٠] لە ڕاستیدا جووتبوونەکەی لە قاپێکی پێتریدا ڕوویدا. ھەروەھا خوشکە بچووکەکەی ناتالی براون لە ڕێگەی IVF دوای چوار ساڵ پیتێندرا، و بووە ٤٠ھەمین منداڵی جیھان کە دوای پیتاندن بە IVF لەدایک بووە. لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٩، ناتالی بووە یەکەم مرۆڤ کە دوای پیتاندنی بە IVF خۆی منداڵ بھێنێتە دونیاوە- بەبێ IVF.

ژیانی پیشەیی و خێزانی دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٤ براون ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ وێزلی مولندەر، دەرگاوانی یانەی شەوانە. دکتۆر ئێدواردز بەشداری ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەیانی کرد. کوڕی یەکەمیان کە بە شێوەیەکی سروشتی دروست بووە[١٠] لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ لەدایکبووە[١١][١٢]

باوکی براون لە ساڵی ٢٠٠٦ کۆچی دوایی کرد.[١٣] دایکی لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە نەخۆشخانەی شاھانەی بریستۆڵ لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد[١٤] بەھۆی کێشەکانی تەشەنای میزڵدان.[١٣]

مژاری ڕەوشتی و ئایینی دەستکاری

ھەرچەندە خێزانی براون دەیانزانی کە ئەو پڕۆسەیە تاقیکارییە، بەڵام پزیشکەکان پێیان نەگوتن کە تا ئێستا ھیچ کەیسێک بە منداڵبوون کۆتایی نەھاتووە. ئەمەش پرسیاری لەسەر ڕەزامەندی ئاگادارانە وروژاندووە.[١٥]

لە ساڵی ١٩٧٨، کاتێک داوای کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە لەدایکبوونی براون لێکرا، کاردیناڵ ئەلبینۆ لوسیانی (دواتر بوو بە پاپا جۆن پاوڵی یەکەم)، قەشەی گەورەی ڤێنیز، نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو ئەگەرەی کە پیتاندنی دەستکرد ببێتە ھۆی بەکارھێنانی ژنان وەک "کارگەی منداڵ"، بەڵام ھەروەھا ڕەتیکردەوە دایک و باوکی منداڵەکەش ئیدانە بکات،[١٦] بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە ئەوان تەنھا دەیانەوێت منداڵێکیان ھەبێت.[١٧]

بڵاوکراوەکان دەستکاری

  • Brown, Louise; Powell, Martin (2015). Louise Brown: My Life As the World's First Test-Tube Baby (بە ئینگلیزی). Wraxall: Bristol Books CIC. ISBN 978-1-909446-08-3. OCLC 1023273709. Bristol Archives Bk/2552.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Walsh, Fergus (14 July 2008). "30th birthday for first IVF baby". BBC News. Retrieved 9 August 2020.
  2. ^ "Louise Brown and Her Parents | Encyclopedia.com". encyclopedia.com. Retrieved 14 July 2021.
  3. ^ "Louise Brown: World's first IVF baby's family archive unveiled". BBC News (بە ئینگلیزی). 24 July 2018. Retrieved 29 July 2021.
  4. ^ "'I was the world's first IVF baby, and this is my story'". The Independent (بە ئینگلیزی). 25 July 2018. Retrieved 29 July 2021.
  5. ^ Hutchinson, Martin (24 July 2003). "I helped deliver Louise". BBC News. Retrieved 9 August 2020.
  6. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری AFP نەدراوە
  7. ^ Weule, Genelle (25 July 2018). "The first IVF baby was born 40 years ago today". ABC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 25 July 2018.
  8. ^ Wade, Nicholas (4 October 2010). "Pioneer of in Vitro Fertilisation Wins Nobel Prize". The New York Times. Retrieved 5 October 2010.
  9. ^ "Unsung heroine who saved refugees from Nazis honoured in Leeds". The Guardian (بە ئینگلیزی). 8 March 2022. Retrieved 8 March 2022.
  10. ^ ئ ا Hall, Sarah (11 July 2006). "Louise Brown, first test tube baby, is pregnant". The Guardian. London. Retrieved 9 August 2020. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Hall» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  11. ^ "Baby son joy for test-tube mother". BBC News. 14 January 2007.
  12. ^ "The first IVF baby, Louise Brown, was born in 1978 in the United Kingdom". KrishnaIVF News. 14 January 2007.
  13. ^ ئ ا Grady, Denise (23 June 2012). "Lesley Brown, Mother of World's First 'Test-Tube Baby,' Dies at 64", The New York Times. Retrieved 8 August 2020.
  14. ^ "First test tube baby mother Lesley Brown dies". BBC News. 20 June 2012. Retrieved 20 June 2012.
  15. ^ Marantz Henig, Robin. Pandora's Baby, Houghton Mifflin, 2004, p 134
  16. ^ Prospettive nel Mondo,1 August 1978; Luciani, Opera Omnia, vol. 8, pp. 571–72.
  17. ^ Eley, Adam (23 July 2015). "How has IVF developed since the first 'test-tube baby'?". BBC News. Retrieved 9 August 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری