قەیرانی دەستووریی ئیسپانیا ٢٠١٧‒٢٠١٨

قەیرانی دەستووری ئیسپانیا، قەیرانێکی دەستوری بوو لە ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠١٨ بەردەوام بوو، لە ئەنجامی ململانێیەکی سیاسی نێوان حکومەتی ئیسپانیا و سەرکردایەتی ھەرێمیی کەتەلۆنیا لە سەردەمی سەرۆکایەتی کارلیس پویگدیمۆنت. دوای ئەوە دەستی پێکرد، کە ئەو یاسایەی دەتوانێت ڕێگە بدات بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن حکومەتی ئیسپانیاوە لە سەردەمی ماریانۆ ڕاخۆی، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ھەڵپەسێردرا و دواتر لەلایەن دادگای دەستورییەوە ڕاگیرا.[٧][٨] ھەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی ڕووداوەکانیان بە "یەکێک لە خراپترین قەیرانە سیاسییەکانی مێژووی مۆدێرنی ئیسپانیا" پێناسە کردووە.[٩]

قەیرانی دەستووریی ئیسپانیا ٢٠١٧‒٢٠١٨
بەشێک لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا
بەردەم وەزارەتی ئابووری و دارایی کەتەلۆنیا (سەرەوە)؛ بنکەی دەنگدان لە ١ی تشرینی یەکەم (ناوەڕاست لای چەپ)؛ کارلیس پویگدیمۆنت لە کاتی پێشکەش کردنی بەیاننامەی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا (ناوەڕاست لای ڕاست)؛ ماریانۆ ڕاخۆی لەکاتی ڕاگەیاندنی جێبەجێکردنی یاسای بەڕێوەبردنیی ڕاستەوخۆ (خوارەوە)
ڕۆژ٦ی ئەیلولی ٢٠١٧ – ١ی حوزەیرانی ٢٠١٨
(٨ مانگ، و ٣ ھەفتە، و ٥ ڕۆژ)
شوێن
کەتەلۆنیا، ئیسپانیا
ھەندێک ڕووداوی تریش لە شارەکانی ئەورووپا
هۆکار
ئەنجام
  • ھەڵوەشاندنەوەی کابینەی ئەنجامدەری ڕیفراندۆم و ڕێکخستنی ھەڵبژاردنی نوێ
  • ناردنی ھێزی پۆلیسی ئیسپانی بۆ پایتەختی کەتەلۆنیا و سەرکوتکردنی جوداخوازان
  • ناڕەزایەتی گەلی کەتەلۆنیا
  • دەستگیر کردنی ئەنجامدەرانی ڕیفراندۆم و سزادانیان
ژمارە

ھێزی پۆلیسی کەتەلۆنیا:

  • ١٧٫٠٠٠ (تا ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧)[١]

دەستەی نێردراوی پۆلیسیی کەتەلۆنیا (ئیسپانی):

زیانە گیانییەکان

برینداربوونی ھاووڵاتیان:

  • ١٫٠٦٦ (بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی کەتەلۆنیا)[٤]

دەستگیر کراو:

  • ١٠

برینداربوونی بریکاران:

  • ١١١ (بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا)[٥][٦]
  • ١٢ (بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی کەتەلۆنیا)[٤]

حکومەتەکەی پویگدیمۆنت ڕایگەیاند کە نە دەسەڵاتدارانی ناوەندی ئیسپانیا و نە دادگاکان ناتوانن پلانەکانیان ڕابگرن و بەنیازن بە ھەر شێوەیەک بێت دەنگدان بۆ ڕیفراندۆم ئەنجام بدەن، ئەمەش کاردانەوەی یاسایی و سیاسی لێکەوتەوە کە بە خێرایی لە حکومەتی ئیسپانیا و کەتەلۆنیاوە بۆ شارەوانییەکانی کەتەلۆنیا بڵاوبووەوە، وەک چۆن سەرۆک شارەوانییە ناوخۆییەکان لەلایەن سەرکردایەتییەوە ھاندرابوون بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری و یارمەتی بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردن کە ئەنجام دەدرێت.[٧][١٠][١١] تا ١٥ی ئەیلوول، لەگەڵ دەستپێکردنی ھەڵمەتی لایەنە سەربەخۆیی خوازەکانیی کەتەلۆنیا، حکومەتی ئیسپانیا ھێرشێکی سەرتاسەری بۆ سەر ھەرێمی کەتەلۆنیا دەست پێکرد، بۆ پووچەڵکردنەوەی دەنگدانی ڕیفراندۆمەکە؛ لەنێویاندا ھەڕەشەی دەستبەسەر داگرتنی دارایی بەشێکی زۆری بودجەی کەتەلۆنیا و دەستبەسەر داگرتنی پۆستەر و نامیلکە و ھەر باسێکی ڕیفراندۆم کە وەک لێکۆڵینەوەی نایاسایی و تاوانکاری سەیر دەکران، پۆلیسە نێردراوەکان فەرمانیان پێکرابوو زیاتر لە ٧٠٠ سەرۆکی شارەوانی ناوخۆیی کە بە ئاشکرا ڕەزامەندییان دەربڕیبوو بۆ یارمەتیدان لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەدا، دەستگیر بکەن.[١٢][١٣] گرژییەکانی نێوان ھەردوولا گەیشتە ئاستێکی بەرز، دوای ئەوەی پۆلیسی ئیسپانیا لە ٢٠ی ئەیلولدا ھەڵیکوتایە سەر بارەگای حکومەتی کەتەلۆنیا لە بارسێلۆنا، و چواردە بەرپرسی باڵای کەتەلۆنیایان دەستگیرکرد. ئەمەش بووە ھۆی ناڕەزایەتی لە دەرەوەی بەشی ئابووری کەتەلۆنیا کە ئەفسەرانی پاسەوانی مەدەنی بۆ چەند کاتژمێرێک لەناو بیناکەدا گیریان خواردبوو و چەندین ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.[١٤] لە کۆتاییدا ڕیفراندۆمەکە ئەنجامدرا، ھەرچەندە بەبێ ئەوەی ھیچ ستانداردێکی ھەڵبژاردنەکان جێبەجێ بکات، و لە نێوان کەمی ڕێژەی بەشداریکردن و سەرکوتکردنی پۆلیسدا، بە برینداربوونی سەدان کەس کۆتایی ھات.[١٥][١٦][١٧]

پشت ڕووداوەکان دەستکاری

زیادبوونی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا ڕەگ و ڕیشەکەی بۆ بڕیارێکی دادگای دەستووری ساڵی ٢٠١٠ دەگەڕێتەوە، کە بەشێکە لە پەیڕەوی ناوخۆیی ساڵی ٢٠٠٦ی ھەرێمەکان، کە دەسەڵاتی نوێی خۆبەڕێوەبەریی بە ناوچەکە دەبەخشی.[١٨][١٩] لەوێوە خواست لەسەر سەربەخۆیی کەتەلۆنیا و ھەرێمەکانی تر زیاد بوو، بەتایبەت لە کەتەلۆنیا، کە مێژوویەکی کۆنی لەگەڵ کێشەی سەربەخۆییدا ھەیە.[٢٠]

دوای ئەوەی پارتە ناسیۆنالیستەکان زۆرینەی کورسییەکانی ھەڵبژاردنیان بەدەست ھێنا، و پویگدیمۆنت وەک سەرۆکی نوێی ھەرێمی کەتەلۆنیا دەست بەکار بوو، بەڵێنیدا ڕیفراندۆمێکی سەربەخۆیی پابەندکەر ڕێکبخات، بەپێی ڕاپرسییەکی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی ٨٠٪ی خەڵکی کەتەلۆنیا بەشدارییان تێیدا کرد، و ٩١.٨٪ی پشتگیرییان کرد کە کەتەلۆنیا ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ.[٢١] حکومەتی کەتەلۆنیا بۆ پشتگیریکردن لە پێشنیارەکەی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا، داوای مافی چارەی خۆنووسینی لە خەڵک و داوەرانی سیاسی، ئابووری و کولتووری کەتەلۆنیا کرد.[٢٢][٢٣] حکومەتی ئیسپانیا بە سەرۆکایەتی ماریانۆ ڕاخۆی، دژی دەنگدانێکی لەو شێوەیە بوو و ئاماژەی بەوەدا کە ھەر گشتپرسییەک بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا پێچەوانەی دەستووری ساڵی ١٩٧٨ی وڵاتەکە دەبێت، چونکە باسی لە ھیچ بڕگەیەکی بۆ دەنگدان لەسەر چارەی خۆنووسین نەکردووە.[٢٤]

لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧، پویگدیمۆنت ڕایگەیاند کە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی چاوەڕوانکراو لە ١ی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵدا ئەنجام دەدرێت. حکومەتی کەتەلۆنیا ڕەخنەی لە ھەڵوێستی حکومەتی ئیسپانیا گرت لە ڕەتکردنەوەی دانوستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ئیسپانیای تۆمەتبار کرد بە ھەڵوێستی نادیموکراسییانە.[٢٥]

سەرەتای قەیران دەستکاری

ڕاگرتنی ڕیفراندۆم دەستکاری

 
لایەنگرانی سەربەخۆیی لە میانی گردبوونەوەیەکدا لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٧

لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧، یاسای ڕیفراندۆمی چارەنووسی کەتەلۆنیا لە پەرلەمانی کەتەلۆنیا پەسەند کرا، و داندرا یاسای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی مەبەست، کەلە بڕیارە لە ١ی تشرینی یەکەم ئەنجام بدرێت. [٢٦] دوای ماوەیەکی کەم لە دەنگدانی پەرلەمان، کە تیایدا زۆربەی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن بەبێ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە لە ھۆڵی پەرلەمان چوونە دەرەوە، حکومەتی ھەرێمی کەتەلۆنیا بڕیارەکەی واژۆ کرد و بە فەرمی بانگەشەی بۆ ڕیفراندۆم کرد.[٢٧][٢٨] جگە لەوەی یاساکە نادەستوورییە، ڕەخنەی زۆری لێ گیرا کە بە کەمینەی پەرلەمانی پەسەند کراوە و مافی ئۆپۆزسیۆن ھەژمار نەکراوە.[٢٩][٣٠]

ڕێکاری یاسایی و پۆلیس دەستکاری

 خۆپیشاندانەکانی بارسێلۆنا دوای دەستگیرکردنی چواردە بەرپرسی حکومەتی کەتەلۆنیا لە ٢٠ی ئەیلولدا.

لە ٨ی ئەیلوول داواکاری گشتی کەتەلۆنیا، دوو سکاڵای پێشکەش بە دادگای باڵای دادوەری کەتەلۆنیا (TSJC) کرد، لە دژی حکومەت و دیوانی پەرلەمان بۆ تاوانکاری و خراپ بەکارھێنانی پارەی گشتیی دەوڵەت. ئەم سکاڵایانە بەگشتی بۆ ئەوە بوو، تا پڕوپاگەندە و تابلۆی ڕیکلام کردنی سەر شەقامەکان دانەندرێن و ھیچ کۆبوونەوە و ئاھەنگێکی تایبەت بە ڕیفراندۆم ئەنجام نەدرێت.[٣١]

بڕیارێک لە ١٣ی ئەیلوول لەلایەن داواکاری گشتی ئیسپانیاوە دەرچوو، بۆ لێکۆڵینەوەی تاوانکاری لەسەر ھەموو سەرۆک شارەوانییە ناوخۆییەکانی کەتەلۆنیا، کە بە ئاشکرا ڕایانگەیاندبوو کە یارمەتیدەر دەبن لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، کە کۆی گشتییان زیاتر لە ٧٠٠ کەس بوون. لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ھەنگاو بۆ ڕێگریکردن لە ڕیفراندۆمی کەتەلۆنیا، داواکاری گشتی، بەرپرسانی پۆلیسیشیان ڕاسپاردبوو کە دەست بەسەر سندوقەکانی دەنگدان و ناوەندەکانی ھەڵبژاردن و ھەموو ئەو شتانەدا بگرن کە دەتوانن سوودیان ھەبێت لە دەنگدانەکەدا.[٣٢][٣٣] پاشان حکومەتی ئیسپانیا دەستی کرد بە کۆنتڕۆڵکردنی ڕاستەوخۆی زۆربەی پارە و دارایییەکانیی ھەرێمی کەتەلۆنیا.[٣٤][٣٥]

زیادبوونی قەیرانەکان دەستکاری

ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی دواتر دەستکاری

 
خۆپیشاندان لە بارسێلۆنا لە کاتی مانگرتنی گشتی، کە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە کەتەلۆنیا بەڕێوەچوو.

سەرەڕای ڕاگرتنی ڕیفراندۆمی کەتەلۆنیا، لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بەڕێوەچوو، وەک ئەوەی سەرکردایەتی ھەرێمەکە بڕیاریان دابوو.[٣٦] زیاتر لە ١٢ ھەزار ئەفسەری فەیلەقی پۆلیسی نیشتمانی و پاسەوانی مەدەنی لە سەرانسەری کەتەلۆنیا جێگیرکران، ئەمەش لە ھەوڵێکدا بۆ داخستنی بنکەکانی دەنگدان و دەستبەسەرداگرتنی ھەموو مادەکانی ھەڵبژاردن بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی دەنگدانەکە. حکومەتی ئیسپانیا ناچار بوو ھەڵمەتەکانی پۆلیس ھەڵبوەشێنێتەوە، دوای ئەوەی پێکدادان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا ڕوویدا. ئاماژە بەوەش کراوە، ٨٩٣ ھاوڵاتی مەدەنی و ١١١ بریکاری پۆلیسی نیشتمانی و پاسەوانانی مەدەنی بریندار بوون.[٣٧][٣٨] بەپێی ھەندێک لە میدیاکانی ئیسپانیا ڕەنگە ئەو ژمارانە پێشتر ڕاپۆرتکراون، زیادەڕەوییان تێدا کرابێت.[٣٩][٤٠][٤١][٤٢][٤٣]

ڕووداوەکانی ١ی تشرینی یەکەم ناڕەزایەتییەکی گشتی لە کەتەلۆنیا بەدوای خۆیدا ھێنا و سەدان ھەزار کەس ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر توندوتیژی پۆلیسی ئیسپانیا.[٤٤]

سەربەخۆیی و حوکمڕانی ڕاستەوخۆ دەستکاری

لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا ماریانۆ ڕاخۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا دووپاتی کردەوە کە حکومەتی ئیسپانیا مادەی ١٥٥ دەست پێدەکات و ھەنگاو دەنێت بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆنۆمی کەتەلۆنیا دوای کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران کە بڕیاربوو لە ٢١ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەبچێت، ئەمەش دوای نامەیەکی پویگدیمۆنت دێت، کە تیایدا ڕایگەیاندبوو کە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە بەڵام لە پەرلەمانی کەتەلۆنیا دەتواندرێت دەنگی لەسەر بدرێتەوە، ئەگەر ئیسپانیا بەردەوام بێت لە سەرکوت کردنەکانی.[٤٥] دواتر ڕاخۆی ڕایگەیاند کە حکومەتی ئیسپانیا کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی گشتی کەتەلۆنیا دەکات و بەردەوام دەبێت لە دوورخستنەوەی پویگدیمۆنت و تەواوی حکومەتی کەتەلۆنیا لە ئۆفیسەکانیان و ھەڵبژاردنی ڕاوستەوخۆ لە کەتەلۆنیا ئەنجام دەدەن.[٤٦][٤٧][٤٨]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Sellart, Jaume (12 September 2017). "Guardia Civil y Policía Nacional movilizan mil antidisturbios más en Catalunya". El Periódico de Catalunya (بە ئیسپانی). Barcelona. Retrieved 2 October 2017.
  2. ^ Agencia EFE (2 October 2017). "El despliegue de la Policía Nacional y la Guardia Civil se mantendrá en Cataluña". 20 minutos (بە ئیسپانی). Retrieved 2 October 2017.
  3. ^ "Thousands of Spanish police and Civil Guards deploy across Catalonia". El Nacional. Barcelona. 1 October 2017. Retrieved 2 October 2017.
  4. ^ ئ ا "Balanç de les càrregues de l'1-O: 1.066 ferits, 23 d'ells més grans de 79 anys i dos menors d'11". Nació Digital (بە كاتالۆنی). October 2017. Archived from the original on 22 October 2017. Retrieved 29 October 2017.
  5. ^ Serra, Ot (20 April 2018). "El govern espanyol va quadruplicar la xifra d'agents ferits l'1-O". Ara (بە كاتالۆنی). Retrieved 26 April 2018.
  6. ^ (in es) RESPUESTA D EL GOBIERNO 684/37958 (Report). Senado. 22 March 2018. Retrieved 20 April 2018. "En relación con la pregunta de referencia, se informa que 111 miembros de las Fuerzas y Cuerpos de Seguridad del Estado fueron contusionados" 
  7. ^ ئ ا "Spain Catalonia: Court blocks independence referendum". BBC News. 8 September 2017. Retrieved 9 September 2017.
  8. ^ Strange, Hannah (7 September 2017). "Spain's constitutional court suspends Catalan referendum law". The Daily Telegraph. Retrieved 9 September 2017.
  9. ^ Stothard, Michael (20 September 2017). "Spanish national police raid Catalan government headquarters". Financial Times. Madrid. Retrieved 20 September 2017.
  10. ^ Noguer, Miquel; Tena, Berta (8 September 2017). "Prosecutors take action against Catalan officials after referendum law passed". El País. Barcelona, Madrid. Retrieved 9 September 2017.
  11. ^ "Catalonia pushes Spain toward crisis". The Leader. 9 September 2017. Retrieved 9 September 2017.
  12. ^ Hedgecoe, Guy (15 September 2017). "Spain's crisis sharpens as Catalonia referendum campaign begins". The Irish Times. Madrid. Retrieved 18 September 2017.
  13. ^ "Spanish police confiscate Catalan referendum material". Al Jazeera. 18 September 2017. Retrieved 18 September 2017.
  14. ^ Ortega Dolz, Patricia; Andrés, Guillen; Pérez, Fernando Jesús (22 September 2017). "Spanish prosecutors formally accuse Barcelona protesters of sedition". El País. Barcelona, Madrid. Retrieved 23 September 2017.
  15. ^ "'More than 700 hurt' in Catalonia poll". BBC News (بە ئینگلیزی). 2017-10-01. Retrieved 2020-02-12.
  16. ^ Vasco Cotovio; Isa Soares; Hilary Clarke (October 2017). "Catalonia independence vote descends into chaos". CNN. Retrieved 2020-02-12.
  17. ^ Europa Press (2017-10-02). "Interior asegura que 431 policías y guardias civiles resultaron heridos en el dispositivo por el 1-O". www.europapress.es. Retrieved 2020-02-12.
  18. ^ "Spanish Constitutional Court cuts back Catalan Statute of Autonomy". Nationalia. 29 June 2010. Retrieved 21 September 2017.
  19. ^ Govan, Fiona (29 June 2010). "Catalonia can call itself a 'nation', rules Spain's top court". The Daily Telegraph. Madrid. Retrieved 21 September 2017.
  20. ^ Burgen, Stephen (11 September 2012). "Catalan independence rally brings Barcelona to a standstill". The Guardian. Barcelona. Retrieved 21 September 2017.
  21. ^ Jackson, Patrick (14 September 2017). "Catalonia's collision course with Madrid". BBC News. Barcelona, Madrid. Retrieved 15 September 2017.
  22. ^ Jones, Sam (9 June 2017). "Catalonia calls independence referendum for October". The Guardian. Madrid. Retrieved 20 September 2017.
  23. ^ "Catalonia plans an independence vote whether Spain lets it or not". The Economist. Madrid. 15 July 2017. Retrieved 20 September 2017.
  24. ^ Jones, Sam; Burgen, Stephen (20 September 2017). "Catalan president says Madrid is suspending region's autonomy". The Guardian. Madrid, Barcelona. Retrieved 20 September 2017.
  25. ^ "Catalonia to hold self-determination referendum on October 1, 2017". Barcelona. Catalan News Agency. 9 June 2017. Retrieved 20 September 2017.
  26. ^ Puente, Arturo (8 September 2017). "El Parlament aprueba la ley para declarar la independencia tras el 1-O". eldiario.es. Madrid. Retrieved 9 April 2018.
  27. ^ Jones, Sam (6 September 2017). "Catalonia to hold independence vote despite anger in Madrid". The Guardian. Madrid. Retrieved 9 September 2017.
  28. ^ "Catalan parliament passes controversial referendum law". El País. Barcelona, Madrid. 6 September 2017. Retrieved 9 September 2017.
  29. ^ "La ley de transitoriedad contempla el control político absoluto de jueces y fiscales". El español. ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ "Los puntos más polémicos de la ley del referendo catalán". La Voz de Galicia. 6 September 2017.
  31. ^ "The criminal prosecution proceeds the Government and the Parliament table" (بە كاتالۆنی). Ara. 8 September 2017. Retrieved 27 November 2017.
  32. ^ "Spain threatens to arrest over 700 Catalan pro-referendum mayors". The Daily Telegraph. 13 September 2017. Retrieved 14 September 2017.
  33. ^ "Spain summons Catalan mayors over independence vote". Al Jazeera. 14 September 2017. Retrieved 14 September 2017.
  34. ^ Estévez Torreblanca, Marina; Carreño, Belén (15 September 2017). "El Gobierno asume los pagos de las facturas catalanas". eldiario.es (بە ئیسپانی). Retrieved 15 September 2017.
  35. ^ Sixto Baquero, Camilo; Sérvulo González, Jesús (14 September 2017). "Catalonia to central government ahead of referendum: No more spending reports". El País. Barcelona, Madrid. Retrieved 15 September 2017.
  36. ^ "Catalan self-determination referendum: results 2017". Statista. 21 July 2023. Retrieved 21 July 2023.
  37. ^ "¿Cuántos heridos hubo en realidad el 1-O?". EL PAÍS (بە ئیسپانی). 3 October 2017. Retrieved 29 October 2017.
  38. ^ "Over 840 people injured in Catalonia during referendum: Catalonia regional government". Reuters. 1 October 2017.
  39. ^ Iglesias, Leyre (9 October 2017). "Contamos como agresiones hasta las ansiedades por ver las cargas por televisión". El Mundo (بە ئیسپانی). Retrieved 11 October 2017.
  40. ^ "Contamos como agresiones hasta las ansiedades por ver las cargas por televisión". ELMUNDO (بە ئیسپانی). Retrieved 2018-03-02.
  41. ^ "1-O: Denuncian que Salut dio órdenes de 'confundir' heridos y atendidos". Redacción Médica (بە ئیسپانی). Retrieved 2018-03-02.
  42. ^ "La Generalidad dio orden de confundir heridos y atendidos el día del referéndum ilegal". Libertad Digital (بە ئیسپانی). 2017-10-11. Retrieved 2018-03-02.
  43. ^ Preston, Peter (2017-10-08). "Violence in Catalonia needed closer scrutiny in age of fake news". the Guardian (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-03-02.
  44. ^ "Catalan referendum: Vote illegal – Spain's King Felipe". BBC News. 3 October 2017. Retrieved 3 October 2017.
  45. ^ "Spain moves to suspend Catalan autonomy". BBC News. 19 October 2017. Retrieved 19 October 2017.
  46. ^ Ponce de León, Rodrigo (21 October 2017). "Rajoy aprueba la intervención completa de Catalunya para cesar al Govern y convocar elecciones". eldiario.es (بە ئیسپانی). Retrieved 21 October 2017.
  47. ^ Burgen, Stephen (21 October 2017). "Catalonia crisis escalates as Spain set to impose direct rule within days". The Guardian. Barcelona. Retrieved 21 October 2017.
  48. ^ "Catalonia independence: Spain pushes to remove leaders". BBC News. 21 October 2017. Retrieved 21 October 2017.