قەڵای ھیمێجی
قەڵای هیمێجی (بە ئینگلیزی: Himeji Castle) کۆمەڵگەیەکی قەڵای ژاپۆنییە لەسەر گردێکە دەکەوێتە شاری هیمێجی پارێزگای هیۆگۆ لە ژاپۆن. قەڵاکە وەک باشترین نموونە ماوەتەوە کە بە تەلارسازی نمونەیی قەڵای ژاپۆنی دادەنرێت، کە لە تۆڕێکی ٨٣ ژوور پێکهاتووە و سیستەمی بەرگری پێشکەوتووی سەردەمی فیۆداڵی تێدایە.[٥] قەڵاکە زۆرجار بە هاکورۆ جۆ یان شیراساگی جۆ (قەڵای قازی سپی" یان "قەڵای شاوەی سپی") ناسراوە بەهۆی ئەوەی ڕووی دەرەوەی سپی و درەوشاوەیە و لە باڵندەیەکی سپی دەچێت.[٦][٧]
قەڵای ھیمێجی 姫路城 | |
---|---|
هیمێجی, [[پارێزگای ھیۆگۆ
|پارێزگای ھیۆگۆ ]], ژاپۆن | |
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Location_map لە ڕیزی 522:Unable to find the specified location map definition: "Module:Location map/data/ژاپۆن" does not exist. | |
پۆتان | 34°50′22″N 134°41′38″E / 34.83944°N 134.69389°Eپۆتانەکان: 34°50′22″N 134°41′38″E / 34.83944°N 134.69389°E |
جۆر | سەردەمی ئازوچی-مۆمۆیاما |
Site information | |
Condition | کاری نۆژەنکردنەوە بۆ پاراستن بەم دواییە تەواو بووە |
مێژووی پێگە | |
Built | |
In use | 1333–1868[١][٤]-1945(وەک کەمپی سەربازی ) |
Built by | |
Materials | دار، بەرد، گەڵا، خشتە |
بەرزایی | ٤٦٫٤ m (١٥٢ پێ) |
Garrison information | |
Garrison |
|
قەڵای هیمێجی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٣٣٣ کاتێک ئاکاماتسۆ نۆریمورا قەڵایەکی لەسەر لوتکەی گردی هیمێیاما دروستکرد. قەڵاکە لە ساڵی ١٣٤٦دا هەڵوەشایەوە و بە ناوی قەڵای هیمێیاما دروستکرایەوە و دوو سەدە دواتر نۆژەنکرایەوە و بوو بە قەڵای هیمێجی. پاشان قەڵای هیمێجی لە ساڵی ١٥٨١دا بە شێوەیەکی بەرچاو لەلایەن تۆیۆتۆمی ھیدێیۆشی نۆژەنکرایەوە، کە قەڵایەکی سێ نهۆمی بۆ زیادکرد. لە ساڵی ١٦٠٠ تۆکوگاوا ئییاسۆ قەڵاکەی بەخشییە ئیکێدا تێروماسا بەهۆی یارمەتیدانی لە شەڕی سێکیگاهارا و ئیکێدا قەڵاکەی لە ساڵی ١٦٠١ تا ١٦٠٩ بە تەواوی ئاوەدان کردەوە و فراوانتری کرد بۆ کۆمەڵگەیەکی گەورەی قەڵا.[٨] دواتر چەندین بینا لەلایەن هۆندا تاداماسا لە ساڵی ١٦١٧ تا ١٦١٨ بۆ کۆمەڵگەی قەڵاکە زیادکرا.[٩] نزیکەی ٧٠٠ ساڵە قەڵای هیمێجی وەک خۆی ماوەتەوە، تەنانەت بە درێژایی بۆردومانکردنی هیمێجی لە جەنگی جیهانی دووەم و کارەساتی سروشتی لەنێویاندا بوومەلەرزەی گەورەی هانشین لە ساڵی ١٩٩٥.[١٠][١١]
قەڵای هیمێجی گەورەترین قەڵایە کە زۆرترین سەردانیکەری هەیە لە ژاپۆن و لە ساڵی ١٩٩٣ وەک یەکێک لە یەکەم شوێنەوارەکانی یوونێسکۆ لە وڵاتەکەدا تۆمارکرا.[١٢] هاوشانی قەڵای ماتسومۆتۆ و قەڵای کومامۆتۆ، قەڵای هیمێجی بە یەکێک لە سێ قەڵا سەرەکییەکانی ژاپۆن دادەنرێت.[١٣] بە مەبەستی پاراستنی بیناکانی قەڵاکە، بۆ ماوەی چەند ساڵێک کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ کراوە و لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٥ بەڕووی خەڵکدا کراوەتەوە.[١٤]
مێژوو
دەستکاریقەڵای ھیمێجی | |||||
ناوی ژاپۆنی | |||||
---|---|---|---|---|---|
کانجی | 姫路城 | ||||
|
مێژووی دروستکردنی قەڵای هیمێجی بۆ ساڵی ١٣٣٣ دەگەڕێتەوە، کاتێک قەڵایەک لەسەر گردی هیمێیاما لەلایەن ئاکاماتسۆ نۆریمورا، فەرمانڕەوای پارێزگای هاریمای کۆن دروستکراوە.[١٥] لە ساڵی ١٣٤٦ سادانۆری کوڕی قەڵاکەی ڕووخاند و لە شوێنەکەی قەڵای هیمێیامای دروستکرد.[١٦] لە ساڵی ١٥٨٠دا، کورۆدا یۆشیتاکا قەڵاکەی پێشکەش بە تۆیۆتۆمی هیدێیۆشی کرد، لە ساڵی ١٥٨١دا هیدێیۆشی بە شێوەیەکی بەرچاو قەڵاکەی نۆژەنکردەوە، کۆشکێکی سێ نهۆمی دروستکرد کە ڕووبەرەکەی نزیکەی ٥٥ م٢ (٥٩٠ پێی چوارگۆشە) بوو.[١٧][١٨] ئیکێدا ئەو سێ نهۆمەی کە لەلایەن هیدێیۆشیەوە دروستکرابوو، ڕووخاند، و قەڵاکەی بە تەواوی لە ساڵی ١٦٠١ تا ١٦٠٩ ئاوەدانکردەوە و فراوانتری کرد، سێ خەندەقی زیادکرد و گۆڕی بۆ کۆمەڵگەیەکی قەڵا کە ئەمڕۆ دەبینرێت.[١٩] ئیکێدا لە ساڵی ١٦١٣ کۆچی دوایی کرد و قەڵاکەی گواستەوە بۆ کوڕەکەی، ئەویش دوای سێ ساڵ کۆچی دوایی کرد.[٢٠] لە ساڵی ١٦١٧ هۆندا تاداماسا و خێزانەکەی قەڵاکەیان بە میرات گرت و هۆندا چەندین بینای بۆ کۆمەڵگەی قەڵاکە زیاد کرد، لەوانە تاوەرێکی تایبەت بۆ بووکەکەی، شازادە سێن.[٢١]
لە سەردەمی مێیجی (١٨٦٨-١٩١٢)، زۆرێک لە قەڵاکانی ژاپۆن وێران بوون.[٢٢] قەڵای هیمێجی لە ساڵی ١٨٧١ چۆڵکرا و بەشێک لە کۆریدۆر و دەروازەکانی قەڵاکە وێران کران بۆ ئەوەی شوێن بۆ سەربازگەکانی سوپای ژاپۆن بکرێتەوە.[٢٣][٢٤] بڕیار بوو تەواوی کۆمەڵگەی قەڵاکە بڕوخێنرێت، بەڵام بەهۆی هەوڵەکانی ناکامورا شیگێتۆ، ڕزگاری بوو لە ڕوخان.[٢٥] هەرچەندە قەڵای هیمێجی ڕزگاری بوو، بەڵام قەڵا ژاپۆنییەکان بەسەرچوون و پاراستنیان تێچووی زۆری دەویست.[٢٦]
کاتێک سیستەمی فیۆداڵی هان لە ساڵی ١٨٧١ هەڵوەشایەوە، قەڵای هیمێجی خرایە زیادکردنەوە.[٢٧] قەڵاکە لەلایەن دانیشتوویەکی شاری هیمێجی بە بڕی ٢٣ یەنی ژاپۆنی کڕدرا کە (نزیکەی ٢٠٠ هەزار یەن یان ٢٢٥٨ دۆلاری ئەمریکی ئەمڕۆ) دەکات.[٢٨] کڕیارەکە ویستویەتی کۆمەڵگەی قەڵاکە بڕوخێنێت و زەوییەکە پەرەپێبدات، بەڵام تێچووی وێرانکردنی قەڵاکە زۆر بووە بۆیە نەڕوخێندرا و جارێکی تر ڕزگاری بوو.[٢٩]
هیمێجی لە ساڵی ١٩٤٥، لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمدا بە توندی بۆردومان کرا و هەرچەندە زۆربەی ناوچەکانی دەوروبەری سووتێنرا، بەڵام قەڵاکە وەک خۆی مایەوە.[٣٠]بۆمبێکی ئاگرین لە نهۆمی سەرەوەی قەڵاکە کەوتە خوارەوە بەڵام نەیتوانی بتەقێتەوە.[٣١] بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی قەڵاکە، لە ساڵی ١٩٥٦ەوە کاری چاککردنەوەی بەرچاو ئەنجامدرا، بە خەرجکردنی ٢٥٠ هەزار ڕۆژ کارکردن و تێچووی ٥٥٠ ملیۆن یەنی ژاپۆنی.[١][٣٢] لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٥، شاری هیمێجی بەهۆی بوومەلەرزەی گەورەی هانشینەوە زیانێکی زۆری بەرکەوت، بەڵام قەڵای هیمێجی دیسانەوە بە شێوەیەکی بنەڕەتی بەبێ زیان ڕزگاری بوو، بەرگرییەکی سەرنجڕاکێشی نیشان دا بەرامبەر بوومەلەرزەکە.[٣٣]
دانپێدانانی مێژوویی
دەستکاریقەڵای هیمێجی لە ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ وەک یەکێک لە یەکەم شوێنەکانی میراتی جیهانی یونسکۆ لە ژاپۆن تۆمارکرا[٣٤][٣٥][٣٦] هەروەها پێنج پێکهاتەی قەڵاکە بە گەنجینەی نیشتمانی دەستنیشانکراون[٣٧]ناوچەی ناوەڕاستی کۆمەڵگەی قەڵاکە بە شوێنێکی مێژوویی تایبەتی دیاریکراوە.[٣٨] هاوشانی قەڵای ماتسومۆتۆ و قەڵای کومامۆتۆ، قەڵای هیمێجی بە یەکێک لە سێ قەڵا سەرەکییەکانی ژاپۆن دادەنرێت.[٣٩] زۆرترین سەردانکەری قەڵاكە لە ژاپۆن و لە ساڵی ٢٠١٥دا زیاتر لە ٢٨٦٠ هەزار سەردانیکەری هەبووە [٤٠] لە نیسانی ٢٠١٠ قەڵای هیمێجی کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ ئەنجام درا بۆ پاراستنی بیناکانی قەڵاکە، و لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٥ بەڕووی خەڵکدا کرایەوە.[٤١]
وێنەكان
دەستکاریتێڕوانینێکی گشتی پانۆراما
دیمەنەکان لە دوورەوە
-
The castle's keeps and city as seen from Engyō-ji
-
کۆمەڵگەی قەڵاکە لە ڕۆژئاواوە
-
هێشتنەوە و پردێک وەک لە دەرگای چوونە ژوورەوە دەبینرێت
-
A view of keeps and the lush castle grounds below
-
لە زەویەکانی خوارەوە
دیمەنەکان لە خوارەوە
-
یەکێک لەو ڕێڕەوی بەرز و تەسکانەی کە کۆنتڕۆڵی چوونە ژوورەوەی بۆ قەڵاکە دەکات
-
یەکێک لە دیوارە بەرزەکانی قەڵا
-
قەڵای هیمێجی لە گەڕەکی شازادەوە
-
The keep as seen from within the inner circle (本丸، honmaru)
-
Curved gables (千鳥破風، chidori hafu)
-
Detail of keep
-
دیمەنی دەرەکی لەگەڵ گەشتیاران، ساڵی ٢٠١٩
-
دیمەنی قەڵای هیمێجی لە خوارەوە لە مانگی ئایاری ٢٠١٧
دیمەنەکان لە شەودا
دیمەنەکان لە سەرەوە
-
دیواری قەڵا و سەربانەکان
-
تاوەری ڕۆژهەڵات و کۆریدۆرەکان
-
سەربانەکانی قەڵا و شارەکەی دەوروبەری
-
بەشێک لە کۆمەڵگەی قەڵا ئاڵۆزەکە
-
A mythical tiger-headed fish called shachi (鯱). This motif was used atop the castle towers as a talisman for fire prevention.[٤٢]
دیمەنەکان لە ناوەوە
-
A stone drop window (石落窓، ishi-otoshi-mado)
-
An interior room with tatami mats
-
A hallway
-
پەنجەرەی قەڵا
-
Hallway with displays
-
A hallway
-
Weapon racks
دیمەنەکان بە گوڵی گێلاسەوە
-
لە سێ کانیاوی وڵات گیراوە
-
Sakura at Himeji Castle
-
لە باخچەی ئاژەڵانی شاری هیمێجی گیراوە
-
لە باشوورەوە
دیمەنەکانی نۆژەنکردنەوەکە
-
Temporary cover and gantry
-
بەرگێکی کاتی
-
Different stages of applying plaster to the roof tiles. The plaster protects the roof from water ingress and stops the tiles from being dislodged by typhoon winds.
-
Roof structure underneath the tiles
-
View of the keep roof nearing completion, taken from the public view gallery
دیمەنی وێنەکان
-
بۆدیدارما
-
سامورای
-
ماسییەک
بەستەری دەرەکی
دەستکاری- ماڵپەڕی فەرمی
- تەلارسازی مێژوویی ئاسیا – قەڵای هیمێجی
- گەڕانی قەڵای ژاپۆنی – قەڵای هیمێجی
- سەنتەری میراتی جیهانی یونسکۆ – قەڵای هیمێجی
- ئەتڵەسی ژاپۆن: قەڵای هیمێجی
ڤیدیۆ
دەستکاریسەرچاوەكان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریsakurai
نەدراوە - ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریball2005
نەدراوە - ^ ئ ا ب پ ت «National Treasure Himeji Castle Guide book» (PDF). Himeji Rojyo Lions Club. 2000. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریbornoff2000
نەدراوە - ^ Centre، UNESCO World Heritage. «Himeji-jo». UNESCO World Heritage Centre (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Book sources - Wikipedia». en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Book sources - Wikipedia». en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ yomiuri. ٥ی تەممووزی ٢٠١٠ https://web.archive.org/web/20070302124452/http://www.yomiuri.co.jp/dy/columns/0005/lens146.htm. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئازاری ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «News - Himeji Castle starts its renovation in April - Official Tourism Guide for Japan Travel». web.archive.org. ٢٤ی ئازاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Japan Atlas: Himeji Castle». web-japan.org. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Official Tourism Guide for Japan Travel». japantravelinfo. ١ی تەممووزی ٢٠١٠.
{{cite web}}
:|archive-url=
requires|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «The Three Famous Castles of Japan | Himeji Castle | Matsumoto Castle | Kumamoto Castle». web.archive.org. ٢٢ی ئازاری ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-date=
/|archive-url=
timestamp mismatch; 2013-05-17 suggested (یارمەتی) - ^ «姫路市|今週の姫路城(27年2月9日現在)». web.archive.org. ١٥ی شوباتی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٥. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ https://web.archive.org/web/20070302124452/http://www.yomiuri.co.jp/dy/columns/0005/lens146.htm. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئازاری ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Hinago، Motoo (1986). Japanese castles. Japanese Arts Library (1. ed ed.). Tokyo: Kodansha Internat. Ltd. and Shibundo. ISBN 978-0-87011-766-4.
{{cite book}}
:|edition=
دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی) - ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Japanese Castle Explorer - Himeji Castle - 姫路城». www.japanese-castle-explorer.com. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Book sources - Wikipedia». en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Book sources - Wikipedia». en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «News - Himeji Castle starts its renovation in April - Official Tourism Guide for Japan Travel». web.archive.org. ٢٤ی ئازاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Japanese Castle Explorer - Himeji Castle - 姫路城». www.japanese-castle-explorer.com. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ Centre، UNESCO World Heritage. «Himeji-jo». UNESCO World Heritage Centre (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Best Western's Travel Blog - You Must Be Trippin' - Restoring a Japanese Treasure». web.archive.org. ٢٤ی ئایاری ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Japan Atlas: Himeji Castle». web-japan.org. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «News - Himeji Castle starts its renovation in April - Official Tourism Guide for Japan Travel». web.archive.org. ٢٤ی ئازاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ Centre، UNESCO World Heritage. «Himeji-jo». UNESCO World Heritage Centre (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «姫路市|姫路城大天守». web.archive.org. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «The Three Famous Castles of Japan | Himeji Castle | Matsumoto Castle | Kumamoto Castle». web.archive.org. ٢٢ی ئازاری ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-date=
/|archive-url=
timestamp mismatch; 2013-05-17 suggested (یارمەتی) - ^ «News - Himeji Castle starts its renovation in April - Official Tourism Guide for Japan Travel». web.archive.org. ٢٤ی ئازاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١١. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «姫路市|今週の姫路城(27年2月9日現在)». web.archive.org. ١٥ی شوباتی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٥. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریdk2000
نەدراوە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەڵای ھیمێجی تێدایە. |