قیژە (بە ئینگلیزی: The Scream) کۆمەڵەوێنەیەکە (چوار تابلۆی ڕەنگی و ڕشتەیەک لە شێوەگەلی قەڵەمی و خەڵووزی لەخۆ دەگریت) بەرھەمی ئێدوارد مۆنک، کە لە نێوان ساڵەکانی ١٨٩٣ تا ١٩١٠ کێشراون.
قیژە بەناوبانگترین بەرھەمی ئێدوارد مۆنکە و لە ھێماکانی ئیکسپێرسیۆنیزم (Expressionism) دێتە ئەژمار.
قیژە، بەرھەمی ئێدوارد مۆنک ھونەرمەندی نۆروێژی بە پردی پێوەندییەک لەنێوان ئاسەوارەکانی ھونەرمەندانی بزووتنەوەی دوای ئێمپێرسیۆنیسم وەکوو ڤان گۆخ و گوگن و بزووتنەوەی ئیکسپێرسیۆنیزمی ئاڵمان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دادەنرێت. بەرھەمەکانی مۆنک کاریگەریی ھەرە بەرچاویان ھەبووە بەسەر پەرەپێدانی بزووتنەوەی ئیکسپێرسیۆنیزم.
نگارینەکانی مۆنک ھەرچەندە بە ڕوونی نمایشتی ڕاستەقینەکانە بەڵام لە ڕووشاندن و زیادەپێوەنانی ڕەنگەکان بۆ ڕوونکردنەوەی دونیایەکی ناوخۆییتر کەڵک وەردەگرێت.
مۆنک شێوەی سووڕاندن و ڕەنگەتۆخەکانی لە ڤان گۆخەوە وەرگرتووە تاکوو بە ئاسەوارەکانی خۆی وزە و شڵەژان بدات. گەڕاندنی گێژاویی فرچۆکەکەی ناوبراو (مۆنک)، کاردانەوەیەکی لەبەرچاو لە دەوروبەری کەسایەتییەکانی تابلۆکانی پێک دێنێت.
ئەم شێوازە یارمەتی مۆنک دەدات تا بەرھەمێک وەکوو قیژە تژی لە ھەستی ترس بکات و وزەیەکی کاولکەر بێنێتە پێشچاو کە نەکرێ ڕا بگیردرێت.
قیژە بەشێک لە سێ تاقمی بەرھەمەکانی مۆنک بە ناوەرۆکەکانی ئەوین، ئازار و مەرگە کە مۆنک خۆی ئەوانەی بەتێکڕایی «کەتیبەی ژیان» ناو دەبرد.
ئێدوارد مۆنک لەبارەی تابڵۆی قیژەوە دەڵێت:
«
|
«ئێوارەی ڕۆژێک بە پیاسەوە لە ڕێگەیەکدا دەڕۆشتم؛ لەژێر پێمدا لەپاوێک بوو و شاریش لە لایەکی ترم. نەخۆش و ھیلاک بووم، ڕاوەستام و تماشای ئەوبەری لەپاوەکەم کرد، ھەتاو لە داچووندا بوو. ھەورەکان وێنەی خوێن بە ڕەنگی سوور دەرھاتبوون. ھەستم کرد قیژەیەک لە ناودڵی ئەم سروشتەدا تێپەڕی، وەھا بیرم کردەوە لەم قیژە بۆ کێشان ھان درام. ئەم وێنەیەم کێشایەوە. ھەورەکانم بە ڕەنگی خوێنی ڕاستەقینە کێشا. ڕەنگەکان دەیانقیژاند. ئەمە بوو کە قیژە لە سێبەشی کەتیبەکان پێک ھات.»[١]
|
»
|
- ^ Edvard Munch; Thomas M. Messer - HARRY N. ABRAMS, INC. Publishers, New York
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قیژە (تابلۆ) تێدایە. |