قوتب منار یان منارەی قوتب یەکێکە لەتەلارەکانی قوتب کۆمپلێکس. قوتب منار یەکێکە لە شوێنەوەرارە جیھانییەکانی ڕێکخراوی یوونێسکۆ کە دەکەوێتە ناوچەی مێراولی، شاری دێلھی لە ھیندستان.[١][٢] بەرزی قوتب منار ٧٢ مەترە (یان؛ ٢٣٩٫٥ پێ). قوتب مینار لە پێنج چین پێکدێت.[٣] لەناوەوەیدا ٣٧٩ پەیژەی تێدایە. دیزاین و بیرۆکەی منارەکە لە منارەی جام ھاتووە کەدەکەوێتە ڕۆژاوای ئەفغانستانو خودی قوتب مناریش بووە ئیلھامێک بۆ دروستکردنی منارەی دیکە لەھیندستان لەوانە چاند منار و مینی قوتب منار (قوتب مناری بچووک).[٤]

قوتب منار لە دێلھی

دروستکردن دەستکاری

قوتبەدین ئەبیک کە دامەزرێنەری سەڵتەنەی دێلھی بوو، لە ساڵی ١١٩٢ دەستیکرد بە دروستکردنی چینی یەکەمی قوتب منار. دواتر کوڕە جێنشینەکەی ئەبیک کەناوی شەمسەددین ئلتوتمیشبوو بەردەوامی دا لەبنیاتنانی منارەکە و ئەویش توانی سێ چینی دیکە بۆمنارەکە دروستبکا لە ساڵی ١٣٦٩. دواتر بەھۆی برووسکەیەکەوە منارەکە زیانی پێکەوتووە و فەریووز شا توغلق دەستیکرد بەنۆژەنکردنەوەی وەھەروەھا چینێکی دیکەی بۆ زیادکرد. شێر شا سووری ئەویش دەروازەی چوونەژوورەوەی بۆ قوتب منار دروستکردووە.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "WHC list". who.unesco.org. 2009. Retrieved 27 October 2011.
  2. ^ Singh (2010). Longman History & Civics ICSE 7. Pearson Education India. p. ٤٢. ISBN 978-81-317-2887-1. Retrieved 27 October 2011.
  3. ^ "Qutb Minar Height". qutubminardelhi.com. Archived from the original on 29 June 2015. Retrieved 15 June 2015. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "The Copies of the Quṭb Mīnār". jstor.org. Retrieved 21 September 2018.
  5. ^ "Qutub Minar". qutubminardelhi.com. Archived from the original on 22 June 2015. Retrieved 15 June 2015. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.