قوتابخانەی کانۆ (狩野派,کانۆ ھا)یەکێک بوو لە بەناوبانگترین قوتابخانەکانی وێنەکێشیی ژاپۆنی. وێنەکێشی قوتابخانەکە لە سەدەی ١٥یەم ناوبانگێکی گەورەی ھەبوو تا سەردەمی مێیجی کە لە ١٨٦٨ دەست پێدەکات.[١] کە لەم ساتەدا قوتابخانەکە دابەش دەبێت بۆ چەندین لقی جیاواز. خێزانی کۆنی خۆیان ھونەرمەندیان بەرھەم دەھێنا بۆ ماوەی چەندین نەوە. بەو ڕادەیەی کە دەتوانرێت ھەژماری ژمارەیەکی گەورەی ھونەرمەندی ناپەیوەندیدار کە لە کارگەی قوتابخانەکە کاریان دەکرد بکرێت و زیاد بکرێتە سەرێ. ھەنێک لە ھونەرمەندەکانی قوتابخانەکە ھاوسەرگیرییان لەگەڵ خێزانی دامەزرێنەری قوتابخانەکە کرد و ناوی خۆیان گۆڕی؛ و ھەنێکی تریش ھەڵگیرانەوە.[٢]

گوڵ و باڵندەی بەھار و ھاوین، لەلایەن کانۆ ئێینۆ.

قوتابخانەکە دەستی بە وێنەدانەوەیەکی بەناوبانگ و کاریگەر کرد لە وێنەکێشیی چینییەوە، بەڵام گەشەی دا بە ستایلێکی پرشنگداری ڕەنگاوڕەنگ و خێزانێکی دیاری وێنەکێشیی و بەرھەمە بەناوبانگەکانیان بۆ چەندین شوێنیی گرنگی ئەو سەردەمە وەک قەڵاکانی حکوومەت. لەکاتێکیشدا بەردەوام بوون لە بەرھەمھێنانی فڵچەی بێڕەنگ بە ستایلەکانی چینی. کارەکانیان لەلایەن شۆگنەوە پشتگیری دەکرا. بەشێوەیەکی کاریگەر کارەکانیان نموونەی ستایلی ھونەری فەرمی، بەشێوەیەک «لە سەدەی ١٨یەم نزیک بوو لەوەی ڕێگری بکات لە فێربوونی وێنەکێشی»[٣]

دوو جووتە وێنە، کە دوو شێر لە باوبۆران و ڕەشەبا ترساون لەلایەن کانۆ سانراکو، سەدەی ١٧یەم[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Paine, 177-178
  2. ^ Paine, 177–178, 177 quoted
  3. ^ Paine, 177–178; Watson, 353 (quoted)
  4. ^ Analysed at Watson, 44; following Chinese convention, the smaller female tiger has spots.