قوتابخانەی نەمسایی

(لە قوتابخانەی ئوتریشیەوە ڕەوانە کراوە)

قوتابخانەی نەمسایی (بە ئینگلیزی: Austrian School) قوتابخانەیەکی ھزری ئابووریی دژبیرە کە بەپێی تاک گەرایی شێواز ناسانەیە، چەمکێک بە واتای ئەوەی کە دیاردە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا ئاکامی ویست و کردەوەکانی تاکەکانن.[١]

ژان باپتیست سەی. قوتابخانەی ئازادی خوازی فەڕەنسیی ئابووریی سیاسیی یەکێک لە باپیرە ھزرییەکانی قوتابخانەی ئابووریی نەمسایییە.

قوتابخانەی نەمسایی لە ڤیێنای کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا[٢] لەگەڵ کارەکانی کارل مێنگەر و یووگێن فان بارک، فریدریک فان ویزر و کەسانێکی تردا سەری ھەڵدا. ئەو قوتابخانەیە لە بواری شێواز ناسییەوە بەرھەڵستی قوتابخانەی مێژوویی گەنجترەوە بوو (کە لە ئەڵمانیا سەری ھەڵدا). ئابووریزانەکانی ئێستا کە لەسەر ئەم نەریتە کار دەکەن خەڵکی وڵات گەلێکی جۆراوجۆرن بەڵام ھێشتاش کارەکانیان بە ئابووریی نەمساییی ناو دەبرێت.

شەپۆلی یەکەم

دەستکاری

ئەم قوتابخانەیە لە ڤیێنایە لە ئیمپراتۆریەتیی نەمساییی سەری ھەڵدا. کتێبەکەی ساڵی ١٨٧١ی کارل مێنگەر بە ناوی بنەماکانی ئابووری بە گشتی بە بناغەی قوتابخانەی نەمساییی دادەنرێت.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Austrian School»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2022-01-30، لە 2022-02-12 ھێنراوە
  2. ^ Joseph A. Schumpeter 1996. History of economic analysis, Oxford University Press. ISBN 978-0195105599.