قسەملانێ
ڕابەشەڕدانی دوو یا چەند کەس لە بەردەم ناوبژییەک و کۆمەڵێ گوێگردا
دیبەیت یا قسەملانێ بریتییە لە پرۆسەیەک کە تێیدا ئەغڵەب لە بەردەم ناوجیکەرێک و کۆمەڵێ گوێگرا، لە بابەت مژارێ یا کۆمەڵێ مژارەوە، لە چوارچێوەی ڕێوشوێن و ئادابی تایبەت بە خۆیا، وتار پێشکەش دەکرێ و، باسی جۆربەجۆر دەھێنرێتە پێشەوە و، بیروڕا دەگۆڕدرێتەوە. جۆرێ ڕابەشەڕدانە کە تێیدا ڕوانگە دژوەستاوەکان بۆ پشتیوانی لە بیروڕای خۆیان، ھەم بەڵگە دێننەوە، ھەمیش ھەوڵ ئەدەن بە بەکارھێنانی ھونەری ڕەوانبێژی و، بە ورووژاندنی ھەستی گوێگرەکان، قسەکەی خۆیان بسەپێنن. لە باری مێژوویییەوە، دیبەتەکان لە زۆر شوێنا بەڕێوە چووگن: لە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەگەلی جەماوەریدا، لە دامەزراوەگەلی ئاکادیمیکدا، لە تالارەکاندا، لە پەرلەمانەکاندا و، تەنانەت لە قاوەخانەکانیشدا.
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قسەملانێ تێدایە. |