فەقرەقا
فەقرەقا (فەخرەقا) لە ١٥ کیلۆمیتری باکوری ڕۆژھەڵاتی مەھاباد و لە سەر رێی مەھاباد - میاندواو و لە باشووری شارەدێی ئیندرقاش لە ناوەراستی کێوێک ھەڵکەوتووە.
"ئیشتاین" سەبارەت بە حەوشەی پێگەکانی سەر بەرزاییەکە دواوە و "کلایس" چەند پلانێکی لێ کێشاوەتەوە. لە ساڵی ١٨٩٦ دا کە دێمۆرگان پلانێکی گشتی بە ھەموو وردە کارێکانی ناو ئەو گڵکۆیە و کۆڵەکەکانی لەگەڵ کۆپیەک لە دەست نووسەکەی "راولینسۆن" کە لەوان دواوە دەر کرد. "سی اف لێمان ھاپت" لە ساڵی ١٨٩٨ دا ھاوکات لەگەڵ گەشتێکی لێکۆڵێنەرانەدا سەبارەت با ئەرمەنییەکان، گڵکۆکەی بەڕێکی پێوا. "ھێرتسفێڵد" بە پێی ئەو پلانانەی پێشوو ھێندێ پلانیتری داڕشت کە بە گشتی زۆر جێگای متمانەن و لە ھەموو لێکۆڵینەوەکانی دوایی لە سەر ئەو گڵکۆشاخە کەڵکی لێوەرگیراوە.
پێناسەی کۆشک و بنیاتمانی قەبرەکە
دەستکاریبنیاتمانی گڵکۆی فەقرەقا پێکھاتووە لە بەر ھەیوانێک لە پێشەوە و وەتاغی لە پشتەوە. کە قەبرەکان لەوێدان. ئەم گڵکۆیە تەنیا وێنەیەکە لە قەبرەشاخ کە تا ئێستا لە ئێران دۆزراوەتەوە و دیوی دەرەوە و ژورەوەی کۆڵەکەی ھەیە و ھیچی بە بەرەوە ھەڵنەچندراوە. کۆڵەکەکانی دیوی دەرەوەی گڵکۆکە لەسەر شاخێکی رێککراو داندراوە کە بەرزایی ئەم شاخە ٤.٧٠ میترە و رێک بەقەد باری پانی دەرەوەی گڵکۆکەیە. چوار دەوری ئەم ھەیوانە لاشیپانێکی ھەیە ٢٢ سانت پانە و ئەو سەراوسەریشی دەچێتەوە سەر سەکۆی دوو پێپلیکانی بەر ھەیوانەکە. [١]
پیشەنگا
دەستکاری-
گڵکۆبەردینەی فەقرەقا
سەرچاوەکان
دەستکاری- سەید عەبدوڵڵا سەمەدی
- ^ کتێبی کۆمەڵە شوێنەواری مێژوویی،کوتووریی مەھاباد (ایزیرتۆ ٢)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەقرەقا تێدایە. |