فەرموودەی موعەلەق
فەرموودەی موعەلەق بریتییە لەو فەرموودەیەی کە لە سەرەتای ڕشتەکەیەوە کەسێک یان زیاتر لابرا بێت.[١]
شێوەکەی ئەوەیە ئەو کەسەی فەرموودەکە دەگێڕێتەوە ڕاستەوخۆ بڵێت پێغەمبەر یان فڵان هاوەڵ وایگوت. بۆ نموونە ئیمامی بوخاری دەڵێت (وقال أبو موسى : غطى النبي صلى الله عليه وسلم ركبتيه حين دخل عثمان).[٢] واتا ئەبو موسای ئەشعەری دەڵێت "پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەژنۆکانی داپۆشی کاتێک ئیمامی عوسمان هاتە ژوورەوە " لەم فەرموودەیەدا ئیمامی بوخاری ڕشتەی فەرموودەکەی هەموو لابردووە تەنیا هاوەڵەکە نەبێت کە ئەبو موسای ئەشعەرییە.
حوکمی فەرموودەی موعەلەق
دەستکاریفەرموودەی موعەلەق فەرموودەیەکی زەعیفە و ڕەت دەکرێتەوە، بە هۆی لەدەستدانی یەکێک لە مەرجەکانی فەرموودەی سەحیح. بەڵام ئەو فەرمودە موعەلەقانەی لە هەردووک سەحیحی بوخاری و موسلیم دا هاتوون حوکمی تایبەتیان هەیە بەم شێوەیە :
- ئەگەر بە دەستەواژەی دڵنیاکەرەوە باس کرا وەک : (گوتی) و (باسیکرد) و (گێڕایەوە) بە عەرەبی (قال) و (ذكر) و (حَكى) ئەوا فەرموودەکە سەحیحە و دەبێت کاری پێبکرێت.
- ئەگەر بە دەستەواژەی لاوازکەر باس کرا وەک : (گوترا) (باسکرا) (گێڕدرایەوە) بە عەرەبی (قيل) و (حُكي) و (ذُكِر) ئەوا دەکرێت فەرموودەکە فەرموودەی سەحیح یان فەرموودەی حەسەن یان فەرموودەی زەعیف بێت.