فەرماندار (ئەمریکا)

پارێزگار یان فەرماندار (بە ئینگلیزی: Governor) پۆستێکە لە پێکھاتەی سیاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا کە وەک سەرۆکی جێبەجێکار و فەرماندەی گشتی لە ھەر ویلایەتێکدا کاردەکات. لە ھەریەک لە ٥٠ ویلایەت و ٥ خاکی ئەمریکا پارێزگار وەک سەرۆکی ویلایەت و سەرۆکی حکوومەت کاردەکات. پارێزگارەکان بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی یاساکانی ویلایەت و سەرپەرشتیکردنی ئەدای دەسەڵاتی جێبەجێکردن. پارێزگاران بە بەکارھێنانی چەندین ئامرازی جۆراوجۆر وەک فەرمان و بوودجەی جێبەجێکردن، پێشنیار و ڤیتۆی یاسادانان، سیاسەت و بەرنامەی نوێ و پێداچوونەوەکراو بەرەوپێش دەبەن و پەیڕەوی لێدەکەن. پارێزگارەکان بەرپرسیارێتی کارگێڕی و ئامانجەکانی ناوچەکە لەژێر چاودێری خۆیاندا بە پاڵپشتی و ھاوکاری سەرۆکی دەستە و دەزگاکانی قایمقامییەت جێبەجێ دەکەن، کە زۆرجار دەسەڵاتی لابردن و دانانیان ھەیە. ھەروەھا زۆربەی پارێزگارەکان دەسەڵاتی دانانی دادوەری دادگای ویلایەتیان ھەیە بۆ قەزاکەیان.

ئارنۆڵد شوارزنێگەر، ٣٨ھەمین فەرمانداری ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

سەرچاوەکان دەستکاری