فەراتاش
فەراتاش یان فەرادتاش (بە فارسی: فرھاد تراش) ئاسەوارێکی کەڤنارە کە دەکەوێتە باکووری بەردەنووسی بەناوبانگی ھەخامەنشی لە کێوی بێستوون. فەراتاش داتاشراوێکە کە بەرزییەکەی نزیکەی ٣٦ مەترە و پانییەکەی نزیکەی ٢٠٠ مەترە و لەوانەیە لە کاتی ساسانییەکاندا داتاشرابێت.[١] ھێشتا بە تەواوی ھۆکار و مەبەست لە داتاشینی دیار نییە. ھەندێک پێیان وایە کە لە فەراتاشەوە بەرد داتاشراوە بۆ بینا لە شوێنێکی تردا.[٢]
فەراتاش لە شانامەی فیردەوسیدا
دەستکاریلە کتێبی شانامەی فیردەوسیدا چیرۆکی کەسێک بە ناوی فەرھاد ھاتووە کە عاشقی ژنی دەبێت کە ناوی شیرینە، بەڵام خەسرەوپەرویزی پاشا بە مەرجێک دەھێڵێت کە فەرھاد و شیرین زەماوەند بکەن کە فەرھاد، ئەوەندە کێوی بێستوون بتاشێت کە بگات بە ئاو. پاش چەند ساڵ و کەندنی نیوەی کێوەکە، ئاو دەردەکەوێت؛ بەڵام خەسرەو ھەواڵ دەدات کە شیرین مردووە. فەرھاد لە داخ و خەفەتدا تەورەکەی ھەڵ دەخاتەوە و دەی دات بەسریدا و خۆی دەکوژێت.
وێنەکان
دەستکاری-
وێنەی فەراتاش لە ڕۆژئاوایەوە
-
کەسێک لە خواری وێنەکەدا وەستاوە
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ایسنا : از فرھادتراش چە میدانید؟
- ^ «سازسفر: کوە بیستون (شیرین و فرھاد)». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەراتاش تێدایە. |