فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ
فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ (بە ئینگلیزی: The Moscow Kurdish Film Festival (MKFF)) فێستیڤاڵێکە بۆ فیلمە کوردییەکان کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە دەستی پێ کردووە و لە شاری مۆسکۆی پێتەختی فیدراسیۆنی ڕووسیا بە ڕێوە دەچێت. خولی یەکەمی ئەم فێستیڤاڵە لە ڕۆژانی ٢١ تا ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ لە ناوەندی سینەمایی تشرینی یەکەمی شاری مۆسکۆ بەڕێوەچوو.[١][٢]
دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ بڕیارە لە ڕۆژانی ٢٩ی حوزەیران تا ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە شارەکانی مۆسکۆ و سەنت پیتەرزبورگی ڕووسیا بەڕێوەبچێت.[٣]
خولەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ
دەستکاری- یەکەم (٢٠٢١): ٢١ تا ٢٥ی تەممووز
- دوویەم (٢٠٢٢): ٢٩ی حوزەیران تا ١٣ی تەممووز
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ڕووداو: یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ لە مانگی تەممووز بەڕێوەدەچێت (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١.
- ^ کوردستان٢٤: یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمە کوردیی مۆسکۆ لە ڕۆژی چوارشەمە دەستپێدەکرێت (بە ئینگلیزی)، نووسینی ڤلادیمیر ڤان ویلگێنبۆرگ، نووسراو لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١.
- ^ ڕۆژنیوز: دوومین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت، نووسراو لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢؛ ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- ماڵپەری ڕەسمیی فێستیڤاڵی ناونەتەوەیی فیلمی کوردیی مۆسکۆ ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.