فینیکس (ئەریزۆنا)
فینیکس (بە ئینگلیزی: Phoenix) پایتەختی ویلایەتی ئەریزۆنایە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. گەورەترین شاری ئەریزۆنایە. ژمارەی دانیشتووانی ١٬٦١٥٬٠١٧ کەسە (سەرژمێری ٢٠١٦)، پێنجەم گەورەترین شاری ھەموو ئەمریکایە.[١][٢]
فینیکس | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٨ |
ناو بە زمانی فەرمی | Phoenix |
ناسناو | Valley of the Sun |
ناونراوە لەدوای | قەقنەس |
ناسناوی خەڵک | Phoenician |
زمانی فەرمی | زمانی ئینگلیزی |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پایتەختی | ئەریزۆنا، Maricopa County |
دابەشکاریی کارگێڕی | Maricopa County |
ناوچەی کاتی | UTC−07:00، Mountain Time Zone |
خاکی ئاماری | Phoenix metropolitan area |
ناوچەی جوگرافی | Salt River Valley |
Territory overlaps | Phoenix–Mesa–Scottsdale urban area، Phoenix West–Goodyear–Avondale urban area |
پۆتانی شوێن | ٣٣°٢٦′٥٤″N ١١٢°٤′٢٦″W |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | Mayor of Phoenix |
سەرۆک | Kate Gallego |
ئەنجومەنی یاسادانەر | Phoenix City Council |
دانیشتووان | ١٬٦٠٨٬١٣٩ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬٠٨٦ پێ، ٣٣١ مەتر |
ڕووبەر | ١٬٣٤١٫٤٧٧٤٦٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
کۆدی پۆستە | 85001–85087 |
وێبگە | https://www.phoenix.gov |
ھاشتاگ | Phoenix |
ئابووری بابەت | economy of Phoenix |
Time of earliest written record | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٧ |
کۆدی تەلەفۆن | 623، 480، 602، 520 |
شاری فینیکس ناوەندی ناوچەی گەورەی فینیکسە، کە بە دۆڵی سەن ناسراوە (دۆڵی خۆر)، کە بەشێکە لە دۆڵی چەمی سوێر. ئەو ناوچەیە لە ڕێزبەندی ١٢ یەمین ناوچەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بۆ چڕی دانیشتووان، کە نزیکەی ٤٬٣ ملیۆن کەسی تێدا دەژی، بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٠ ھەروەھا فینیکس بارەگای سەرەکی شاری ماریکۆپایە و ڕووبەرەکەی ٥١٧٬٩ میل چوارگۆشەیە (١٬٣٤١ کیلۆمەتر چوارگۆشە) و ئەو شارە ش دەکات بە گەورەترین شاری ویلایەتەکە، کە زیاتر لە دوو ھێندەی شاری توسان و یەکێک لە گەورەترین شارەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[٣]
فینیکس لە ساڵی ١٨٦٧ وەک کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵی لە نزیک بەیەککەوتنی ڕووباری خوێ و گیلا دامەزراوە و لە ساڵی ١٨٨١ وەک شارێک ناسرا فینیکس دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی بیابانی سۆنۆراوە، ئاووھەوایەکی بیابانی ژێر خولگەیی ھەیە. لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی کەناڵەکانی ئاودێری بەشداری لە گەشەکردنی کشتوکاڵدا کردووە و چەندین بەروبوومی ڕەسەنی ھێناوەتە ئاراوە کە بەشێکی گرنگن لە ئابووری فینیکس وەک (ئەلفافە، لۆکە، ترشوپو و کا (بۆ بازرگانی ئاژەڵی گرنگ) ماونەتەوە. لەڕاستیدا ئەم بەروبوومانە (جگە لەئاوو ھەواو مس) وەک ھێزێکی بزوێنەر بۆ ئابووری فینیکس مایەوە تا کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم، کاتێک پیشەسازییە تەکنەلۆژییە بالاکان لە ناوچەکە گەشەی سەند وەک پرۆژەکانی وزەی خۆر لە بواری ھەواسازی بۆ وەرزی ھاوین ئاسودەیی بۆ دانیشتووان دابینکرد.[٤]
تێکڕای گەشەی ساڵانەی دانیشتووانی شارەکە لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٦٠ تا ناوەڕاستی ٢٠٠٠ لە سەدا چوار بووە. ئەم ڕێژەی گەشەکردنە لە ماوەی پاشەکشە مەزنەکەی نێوان ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٩ دا خاو بووەوە، بەڵام بە ھێواشی چاک بووەوە. فینیکس ناوەندی کەلتووری دۆڵی سەن و تەواوی ویلایەتەکەیە.[٥]
مێژوو
دەستکاریبۆ ماوەی زیاتر لە دوو ھەزار ساڵ گەلی ھۆھۆکام ئەو خاکەیان ئاوەدان کردەوە کە دواتر بوو بە فۆنیکس و ٢١٧ کم کەندوێلەی ئاودێرییان لەسەر ئەم خاکە چۆڵە بەبیابانە پڕ لە شڕە دروست کرد. ئەم کەناڵانە دواتر وەک بەشێک لە پڕۆژەی کەناڵی ئەریزۆنا لە ناوەندی ئەریزۆنا و پڕۆژەی ھایدن ڕۆدس ئارکاد بەکار دەھێنرا، خەڵکی ھۆھۆکام گەواھیدەری دیاردەی ١٠٠٦ ی سوپەرنۆڤا بوون دوای دۆزینەوەی بەرد کە ئاماژەی بە ئەگەری ئەمە دەکرد، ئەمەش یەکەم شارستانییەتی باکووری ئەمریکا بوو کە ڕاپۆرتێکی لەسەر ڕووداوێکی ئابوری گەورە دا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Phoenix QuickFacts from US Census Bureau». United States Census Bureau. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Largest Capital Cities of the United States». About.com. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «County and City Data Book: 2007» (PDF). U.S. Census Bureau. 2007. لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «The Five C's – An Arizona History Lesson». azsos.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Sunbelt Cities: Politics and Growth since World War II. University of Texas Press. ٢٠١٤.
{{cite book}}
: پارامەتری نەناسراوی|last-author-amp=
چاوپۆشیی لێ کرا (|name-list-style=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فینیکس (ئەریزۆنا) تێدایە. |