فیلیپۆ بروونێلێسکی

فیلیپۆ بروونێلێسکی (١٣٧٧زایینی لە شاری فلۆرانسی ئیتالیا١٤٤٦) داھێنەر و نژیارڤان و پەیکەرەتاشی بەناوبانگی سەردەمی ڕینێسانسە لە ئیتالیا. بروونێلێسکی لە بواری نژیارڤانیدا بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی بیناسازی ڕۆمای کەڤنار دەستی دایە داھێنانی نوێ لەم بوارەدا. بروونێلێسکی یەکەم کەسە کە توانی پێرسپێکتیڤ بدۆزێتەوە کە ڕوانگەیەکی نوێی لە جیھاندا ھێنایە ئاراوە. یەکێک لە بینا بەناوبانگەکانی ئیتالیا کە بروونێلێسکی نەخشەی گۆمبزتەکەی کێشاوە، کاتێدرالی فلۆرانسە و لە ساڵی ١٤١٨ەوە دەستی کرد بە کێشانی نەخشەکەی، و ستایلەکەی گۆتیک-ڕینێسانسە. بروونێلێسکی بە کەڵک وەرگرتن لە فۆرمووڵی بیناسازی ڕۆمای کەڤنار توانی ئەم گۆمبەزە دروست بکات و بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت لە چۆنییەتی فۆرمووڵی نەخشەکەی سەردەربێنێت بە شێوازیکی ڕەمزی فورمووڵەکانی نووسیوە.

پەیکەری بروونێلێسکی

بە گشتی بروونێلێسکی داھێنەری شێوازێکی نوێیە لە ڕوانگەی ھونەری و نژیارڤانی و کۆمەڵایەتی لە فلۆرانس.